پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا
01/05/2022
رۆڵه‌کانی نه‌ته‌وه‌ی کورد! کوردستانییه وڵاتپارێزەکان! بە گەڕانەوەی یازدەی گوڵان ١٢٢ ساڵ لە رۆژی لە دایکبوونی پێشەوا قازی محەممەد سەرکۆماری شەهیدی کوردستان، رادەبرێت. پێشەوا قازی محه‌ممەد رۆژی 11ی گوڵانی ٢٦٠٠ ی کوردیی (1900 زاینیی) له شاری مهاباد له بنەماڵەی پایەبەرز و نیشتمانپه‌روه‌ری قازی‌یان لە دایکبوو. قازی محه‌ممه‌د سه‌ر‌ده‌می لاوێتیی به خوێندن و فێربوون برده‌سه‌ر و به‌ڵگه‌نامه‌ی زانستی "معقول" و "منقول" (نحو، صرف، منطق، بلاغه، اصول، فقه و کلام) ی وه‌رگرت. هه‌روه‌ها بۆ ھەڵکشاندنی ئاستی زانستیی و زانیاریی خۆی، زمانه‌کانی ئینگلیسی، رووسی و فه‌ره‌نسیی خوێند و زمانه‌کانی فارسی، ترکی و عه‌ره‌بی و ئێسپرانتۆی ده‌زانی. پێشه‌وا له ته‌نیشت هه‌بوونی پله‌ی زانستی دا، شاره‌زایه‌کی هه‌ڵکه‌وتووی بواره‌کانی ئایین، سیاسه‌ت و کۆمه‌ڵگا بوو. که‌سایه‌تی و ره‌وشت و ئه‌خلاقی به‌رز و تایبه‌تمه‌ندییه‌کانی دیکه‌ی، پێگه و پله‌یه‌کی کۆمه‌ڵایه‌تیی وای پێدابوو که ببووه مەرجەعی پرس و راوێژی خه‌ڵکی مهاباد و ناوچەکە. لە پاش کۆچی دوایی قازی عەلی باوکییەوە، بە بێ قازی محەممەد هیچ پرسێکی گرینگی شاره‌که چاره‌سه‌ر نه‌ده‌کرا. ئه‌و رووناکبیری هه‌ڵکه‌وتووی سه‌ر‌ده‌می خۆی و پێشه‌وای راسته‌قینه‌ی کۆمه‌ڵگاکه‌ی بوو. قازی محه‌ممه‌د، له ژیانی سیاسیی‌دا، گه‌وره‌ترین ده‌سکه‌وتی بە کەمترین تێچوو بۆ نه‌ته‌وه‌ی کورد تۆمار کرد: پێشەوا رۆژی 2ی رێبەندان سەربەخۆیی کوردستانی راگەیاند و "بە خودا و بە کەلامی عەزیمی خودا، بە نیشتمان، بە شەرافەتی میللی کورد، بە ئاڵای موقەدەسی کوردستان" سوێندی خوارد کە "تا ئاخر هەناسەی ژیان و رژاندنی ئاخر تنۆکی خوێن"، "بە گیان و بە ماڵ لە رێی راگرتنی سەربەخۆیی و بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان" تێ‌بکۆشێ. ئه‌و به دامه‌زراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان، ناسیونالیزمی کوردی له بزووتنه‌وه‌یه‌که‌وه گوێزتەوە بۆ ده‌وڵه‌تێکی مۆدێرنی نه‌ته‌وه‌یی. پێشەوا قازی محەممەد بە دامەزراندنی دەوڵەتێ لە شێوازی کۆماریی لە مهاباد لە دەرەوەی خاک و سەروەریی دەوڵەتی ئێران، بە ئاڵا و سروود و زمان و سپای میللیی و پێوەندیی دەرەکی و ئابووریی سەربەخۆ لە بەرانبەر دەوڵەتی شاهەنشاهی پەهلەوی بە زمان و دامەزراوە و هێما و سیمبۆلەکانی خۆی لە تاران، سەروەریی( حاکمیت- Sovereignty) سیاسیی سەربەخۆی بۆ کورد وەدییهێنا. پێشه‌وا به‌و هه‌نگاوه مێژووییه، که‌سایه‌تی و ناسنامه‌ی به به‌ر کوردا کرده‌وه و دەوڵەتە کوردستانییەکەی کرده سیمبولی یه‌کێتی نه‌ته‌وه‌یی نەتەوەی دابەشکراوی کورد. شەهید کرانی پێشەوا قازی محەممەد، زەبرێکی قورس و ستڕاتیژی لە ناسیۆنالیزمی کورد دا. بەو کۆستە بزووتنەوەی سیاسی رۆژهەڵاتی کوردستان بێسەر و سەرکردەی نەتەوەیی کەوت. لە ئاکامدا ئەو بزووتنەوەیە، له رێگای راسته‌قینه‌ی خۆی ترازا و ئامانجی روونی "استقلال و آزادی" لێ لێڵ کرا؛ ئێرانچێتی و ئایدۆلۆژیای بێگانه ترنجێنرایه نێو بزووتنه‌وه‌ی کورد؛ ئه‌و بنه‌ما فکرییانه‌ی کۆماریان له‌سه‌ر بنیات نرا، کرچ و کاڵ بوونه‌وه و بزووتنه‌وه‌ی رزگارییخوازیی نه‌ته‌وەیی کورد له رۆژهه‌ڵاتی کوردستان، به "ئێرانی" کرا. لەو ساوە رێڕەوی خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان، گۆڕا بە حەولی بێئاکامی پڕ خەرج و قوربانیی "دێموکراتیزە کردنی ئێران" . لە جێی "استقلال و آزادی"یەکەی قازی محەممەد، "دێموکڕاسی بۆ ئێران و خودموختاری بۆ کوردستان" بۆ کوردی بندەستی وڵات داگیرکراو، هێنرایە ناو بزووتنەوە سیاسییەکەیەوە. ئاکام و ئاسەوارە زیانبەخشەکانی ئەو لە ڕێدەرچوون و بە پاشدا ھاتنە، بە جۆرێک بوو کە دەرفەتی ھەڵکەوتووی ڕووخانی سیستەمی پاشایەتیی لە کیس چوو و ھەنووکەش بە بزاڤی سیاسیی ڕۆژھەڵاتەوە دیارە. قازی محه‌ممەد، وه‌ك له ژیاندا بۆ کورد، پێشه‌وا و داهێنه‌ر بوو، له مه‌رگیشدا هه‌ر به‌و ته‌رزه مایەوە. ئه‌و رێگای مه‌رگی هه‌ڵبژارد بۆ ئه‌وه‌ی خه‌ڵکه‌که‌ی به سڵامه‌ت ده‌رچێ. مه‌رگی قازی محه‌ممه‌د لێوا و لێو پڕ بوو له ژیان. جۆرێکی دیکه‌ی سوور بوون بوو له سه‌ر په‌یمان و به‌ڵێنی نه‌ته‌وه‌یی . قازی محه‌ممه‌د سوقراتی زه‌مان بوو. پارتی ئازادیی کوردستان درێژەدەر و ئاڵاهەڵگری راستەقینەی رێباز و ئامانج و ئاواتەکانی پێشەوا قازی محەممەد و هەڵگری گشت ئەو توخمە فکری و سیاسییانەیە کە دەوڵەتی جمهووری کوردستانی لە سەر بنیاد نرا. هه‌ر بۆیه به لە دایکبوونی ، ئاڵاکه‌ی پێشەوای هه‌ڵکرده‌وه و کردیه به‌شێك له ناسنامه‌ی سیاسیی و رێکخراوه‌یی خۆی. هەروەها له یه‌که‌مین کۆنگره‌شیدا (10-12 ئۆکتۆبه‌ر 2006) دامه‌زرانه‌وه‌ی دەوڵەتی جمهووریی کوردستانی کردە ئامانجی سه‌ره‌کیی خۆی. ھەروەھا پاش سێ دەیە لە خەباتی پڕ سەروەریی دژی تاران و لە هەناوی ٣ ساڵ نەبەردی سەرکەوتوو دژی داعش و تۆمار کردنی نەبەردی مێژوویی پردێ،ھێزە قاڵبووەکانی خۆی کردە بناغەی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان لە پێناو بەرەنگاربوونەوەی تێرۆریزم و پاراستنی دەسکەوتەکانی خەباتی نەتەوەکەمان لەوانە کیانی سیاسیی باشووری کوردستان و سەرەنجام ڕاماڵینی ھێزە داگیرکەرەکانی بەر فەرمانی تاران لە ھەموو خاکی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو. سڵاو له پێشه‌وای شه‌هید بژی خه‌بات له پێناو دامه‌زراندنه‌وه‌ی دەوڵەتی جمهووریی کوردستاندا پارتی ئازادیی کوردستان PAK ١١ی گوڵانی ٢٧٢٢ ک ١ی مای ٢٠٢٢ ز
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟