پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەستدا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا
01/05/2022
بە بۆنەی«ڕۆژی جیهانیی کرێکار»ەوە باری گرانی دابەش و داگیرکرانی کوردستان و بەجێمانی کورد لە پێکهێنانی دەوڵەتی نەتەوەیی خۆی، لە هەمووان زیاتر بە کۆڵ کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستانەوەیە. ئەوان زیاترین ڕێژەی حشیمەتی نەتەوەکەمان پيکدێنن. لە نێوان بێدەوڵەتیی کورد و چەوسانەوە وباری ئابووریی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستاندا پێوەندییەکی ڕاستەوخۆ هەیە. هەر بۆیە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی، ئەو چوارچێوە و بەستێنە ڕاستەقینەیە کە کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان ، دەتوانن تێیدا بۆ گەیشتن بە داد و بەختەوەریی تێبکۆشن. چاوخشاندنێک بە ڕوومای جیهان و ئەزموونی نەتەوەکان لە ڕێککەوتنی ڤێستڤالیاوە(1648) هەتا ئێستا، دریدەخەن کە پێشکەوتن و بەختەوەری تاک و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکان، بەندە بە هەبوون و پێگە و ڕۆڵ و توانایی دەوڵەتی نەتەوەییەوە. ئەو نەتەوانەی خاوەن دەوڵەتن و دەوڵەتەکانیان بەهێز و پيشکەوتوو و خاوەن توانان، ڕێژەیەکی پتری بەختەوەریی و ماف بۆ تاک و گرووپە کۆمەڵایەتییەکانیان دابین کردووە. لە پاش بڕانەوەی شەڕی دووهەمی جیهانیی پێگەی یەکێتی سۆڤییەت لە سەر ئاستی جیهان بەهێز بوو. هەروەها تیۆری مارکسیزم- لینینیزم پەرەیسەند. هاوکات بە کرانەوەی پێی حیزبی توودە بۆ کوردستان و دانانی گەرای فیکریی وڕایڵکەی ڕيکخراوەیی، بیری چەپایەتی م. ل لە ڕۆهەڵاتی کوردستان چەکەرەی کرد و بووە پارادایمی زاڵ بەسەر جووڵانەوەی سیاسیی کوردستاندا. مارکسیزم- لینینیزم خۆی وەک تیۆریی زادەی هەناوی کورد و سەرزەویی کوردستان نەبوو. بێجگەلەوەش لە بنەماکانی م.ل دا ڕزگاریی نەتەوەیی بگۆڕێکی سەربەخۆ نییە و بەستراوەی " شۆڕشی سۆسیالیستی" و " بەرژەوەندیی چینی کرێکاری سەرانسەریی"یە. بۆیە بووە فاکتەرێک بۆ لاواز بوونی ناسیۆنالیزمی کورد و وەرگەڕانی نەوەی خويندەوار و ڕووناکبیری ئەو کاتی کورد بەرەو ناسنامەی ئێڕانیبوون و سیاسەتی ئێرانچێتی. ئاکامی ئەم میتامۆرفۆز(Metamorphose) ە لە جووڵانەوەی سیاسیی کوردستاندا بووەی هۆی ئەوەی دۆزی کورد گیرۆدەی قەیرانی ناسنامەیی ببێت. دۆزی کورد بریتیی بوو لە خەبات بە دژی دابەش و داگیرکراویی کوردستان، بەڵام هەڵگرانی ئەو بیردۆزە بە تۆپزیی لە حەولی سەپاندنی دیسکۆرسی شەڕی چینایەتیی بوون بە سەریدا. کاتێ کە رێژیمی پاشایەتی ئێران گڵۆڵەی کەوتە لێژیی و هەلومەرجێکی لەبار بۆ بووژانەوەی خەبات و بزاڤی نەتەوەیی لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان هەڵکەوت، خوێندنەوە بۆ پرسی کوردستان وتێگەیشتن لە ناتەبایی سەرەکیی و دانانی ستراتیژیی و فام کردنی سیستەمی جیهانی وناسینی دۆست و دوژمن بەو ئایدۆلۆژیایە، کارەساتی لێکەوتەوە. ئاکامە سیاسییەکانی ئەو بەپاشدا هاتنە زۆر تفت و تاڵ و پڕ خەسار بوو. سەرهەڵدانی ناکۆکیی توند و دابەشبوونی سیاسیی کۆمەڵگا، پەرەگرتنی توند و تیژیی و زەبر و زەنگ، شەڕی ناوخۆیی براکوژیی، پاڵوە دوژمنەوە دان،چەک و چۆڵ ڕادەستی دوژمن کردن،کوشتن و تێرۆری کەسانێک بە تاوانی وەهمی،کەڵکی ئامرازیی وەرگرتنی دەستە و تاقمە فارسەکانی بەرەی ئۆپۆزیسیۆن لە کورد، قوربانی و ڕەنجبەخەساریی زۆر و دەسکەوتی کەم؛ بەشيک لە ئاکامەکانی ئەو بەلاڕێدا چوونە لە بیری سیاسیی نەتەوەیی بوون. ئیمڕۆکە پاش ئەو ئەزموونە زۆر و زەوەندە خۆیی و دەرەکییانە و تەقینەوەی زانیاریی وبوونی ئینترنێت وسەرهەڵدانی میدیای دیجیتاڵ وهەبوونی دەرفەتی زانیاریی وەرگرتن و ئاگاداربوون و ناسین؛ ڕۆڵەکانی کوردستان هەرگیز نابێ ڕێگا بە تاقیکردنەوە و دووبارە پێداڕۆیشتنەوە بەو کوێرەڕێیەدا بدەن. دەردی کورد و ڕێگای بەختەوەریی گشتیی و تاک و کۆی کۆمەڵی کوردەواریی خۆیا و دیارە. خەمی کورد مەینەتی بندەستی و نەبوونی سەروەریی و دەوڵەتە. رێگاکەش رێگایەک بێجگە لە هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی دەوڵەتی فارس لە سەر کوردستان و گەیشتن بە سەروەریی و دامەزراندنی دەوڵەتی نەتەوەیی نییە. پارتی ئازادیی کوردستان کە ناسیۆنالیزمی ڕزگاریدەری کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان بە ڕوونی و ڕاشکاوی نوێنەرایەتیی دەکات، تێدەکۆشێت بۆ ئەوەی ڕیزەکانی نەتەوەی گەورەی کورد لە ماکۆوە هەتا لوڕستان و بەختیاریی، بە هەموو چین و توێژەکانییەوە، لە پێناو وەدیهێنانی ئەو ئامانج و ستراتیژییە ڕەوایە، یەکگرتوو بکات. بیر و خیتابی سیاسیی حیزبی ئێمە دژ بە لێکترازانی ڕیزی چین و توێژەکانی کۆمەڵی کوردەواریی و، لە پێناو گرد و کۆ کردنی خەباتی ڕزگاریی نیشتمانیی بە دژی داگیرکاریی و دابەشکراوییە. ناتەبایی سەرەکیی و لەئاشتیی نەهاتووی ئەم قۆناغەی نەتەوەی ئێمە لە گەڵ داگیرکەرانی نیشتمانەکەمانە.هاوکات ئاسۆی دید و بیرمان بۆ ژیان لەو دەوڵەتەدا کە خەباتی بۆ دەکەین، دادگەرانە و دژی چەوسانەوەی چینایەتی و هەرچەشنە چەوسانەوەیەکی مرۆڤ لە لایان مرۆڤ و گەڕاندنەوەی حورمەتی ئینسانیی بۆ تاکی کوردە. کوردستانێکی سەربەخۆی خاوەن دەوڵەت و حکوومەت و سیستەمێکی کارامە، بە بەکارهێنانی دروستی سامانەکانی و دانانی ژێرخانی ئابووریی فرەچەشن و ڕێکخستنی ڕێوشوێنی گونجاوی ماڵیات و پێشگیریی لە قۆرخکاریی و چاوچنۆکیی کۆمپانیا ئابوورییەکان، دەتوانێ ڕێژەیەکی بەرزی ژیان و گوزەرانی بەختەوەرانە و دوور لە هەژاریی بۆ هەموو چین و توێژەکانی دابین بکات. لەم بۆنەیەدا ئەوپەڕی داخ و کەسەر لە بارودۆخی دژوار و ئەو تەنگانە تاقەت پڕووکێنە دەردەبڕم کە کرێکاران و زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر حکومڕانی دەوڵەتی داگیرکەری فارسدا، تووشی بوون و مرۆڤی بێدەرەتانی کورد لە پێناو پاروە نانێکی نەمرنەژییدا کۆڵبەریی بەسەردا سەپێندراوە. دەبا ئەم بۆنەیە و ئەو تەنگانەیە هاندەری ڕۆڵەکانی کوردستان بێت بۆ داماڵینی نیری یەخسیری دەوڵەتی فارس لە سەر نیشتمانەکەمان و گەیشتن بە ئازادیی و سەربەخۆیی وژیانی دادپەروەرانەی شایانی مرۆڤ. حسەین یەزدانپەنا ١١ی گوڵانی ٢٧٢٢ک ١ی مای ٢٠٢٢ز
کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران
هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا
کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: