دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

بابەت

خۆدزەنی (خۆبریندارکردن)؛ دیاردە یان نەخۆشیی دەروونی؟؟

04/05/2022

 

شیروان جامی

با لە پێش هەموو شتێک باسێکی کورت لەسەر ناوەرۆکی ئەم توێژینەوەیە بکەم:
من پسپۆری کۆمەڵناسی نیم و ئەم توێژینەوەیە لەوانەیە لە باری زانستی بایەخی زۆری نەبێت، بەڵام حەوڵم داوە تا سەرنجی کەسانێک رابکێشم کە بایەخ بەم گرفتە دەدەن؛ هیوادارم سوودی هەبێت:
خاڵی یەکەم، ئەم خۆبریندارکردنە (خۆد زەنی)کردنە لە ناو کۆمەڵگەی ئێمەدا نامۆیە و لە ئەم چەند دەیەی دوایی خەریکە تەشنە دەستێنی؛  هیوادارم بە دوادا چوونی بۆ بکرێت و رێگە لە پەرەسەندنی بگیرێت.
خاڵی دووهەم ئەوەیە کە من لێرەدا باس لە کۆمەڵگەیەک دەکەم کە وەک خۆم چەند ساڵە لێی دوورم و ئەم جۆرە هەڵسووکەوتانەم لە ئەو هاوڕێیانەم بینیوە کە رۆژانە لەو کۆمەڵگەیە دێنە دەرەوە و روو لە پێشمەرگایەتی دەکەن. کۆمەڵگەیەک کە من باسی لێ دەکەم رۆژهەڵاتی کوردستانە کە سەدان ساڵە لە ژێر چەپۆکی داگیرکەری فارسە و هەمووکات پڕۆگرامە سیاسی و کۆمەڵایەتییەکانی ئەو دەوڵەتە داگیرکەرە لە سەر کۆمەڵگەی رۆژهەڵاتی کوردستان و نەتەوەی کورد بە مەبەستی تواندنەوە و لەناوبردنی بووە.
لە ئاکامی ئەم کۆلۆنیال بوونە لە رۆژهەڵاتی کوردستان شیرازەی کۆمەڵایەتی ، بنەما ئەخڵاقییەکان ، بەها نەتەوەییەکان و شوناسی کەلتووری کورد هەموو کاتێک لە بەر دەم هەڕەشە دا بووە و هەیە.
گەرچی پارچەکانی دیکەی کوردستانیش وەک رۆژهەڵات داگیرکراون، بەڵام لە رووی سایکۆلۆجی و کۆمەڵایەتی ئەوندە زەختیان لە سەر نەبووە بەو رادەیەی کە ئێمە لە رۆژهەڵاتی کوردستان لەسەرمانە، بۆیە سیاسەتی کوردکوژی لە رووی دەروونی یەکێک لەو سیاسەتانە بووە کە دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دژ بە رۆڵەکانی ئەم نەتەوە و نیشتمانە گرتوویانەتەبەر و کەڵکیان لە هەر کەرەستە و تاکتیکێک وەرگرتووە.
مرۆڤ کاتێک لە ناخی خۆیدا کوژرا ئیتر بە دوای شوناس و بەها و بنەما ناچێت و دەبێتە کۆیلە ،بۆیە ئێمە دەبێت چەندە لە رووی سیاسی و نیزامی حەوڵ ئەدەین، پێویستە دوو هێندە لە حەوڵی زیندوو کردنەوەی داب و نەریت و بەها کانمان بین و حەوڵی خۆمان بدەین بۆ ئەوەی رۆڵەکانی ئەم نیشتمانە وریا و ئازایانەتر بەرەنگاری سیاسەتەکانی داگیرکەران ببنەوە.
لێرەدا من چەند پرسیارێکم لە چەندایەتی و چۆنایەتی ئەم دیاردەیە لەو هەڤاڵانە کردووە کە ئاشنان بەو دیاردەیە و بە بەشداریی و ئەزموونی خۆیان یارمەتییان داوم وەڵامی پرسیارەکانم وەرگرمەوە.
پرسیارەکان بریتیین بەم شێوەیەی خوارەوەیە:
بۆ یەکەم جار لە چ تەمەنێکدا خۆتت بریندار کرد؟
وەڵامەکان:12،14،18،21،16
هۆکارەکانی چی بوون؟
کێشەی خێزانی و شەڕ لەگەڵ دایک و باوکم
کێشەی خێزانی
گڕ و تینی هەڵەی جەوانی
شکست لە خۆشەویستی ،رێگای بە یەک گیشتنمان نەبوو، لە داخی ئەمە دەستم کرد بە خۆبریندارکردن
بۆ خۆ هەڵکێشان
لە چ رێگایەکەوە فێربوون؟
دایکم و خۆشکە گەورەکەم
هاوڕێیەکانم
هاوڕێیەکانم
هاوڕێیەکانم
براگەورەکەم
4.بەم کارە هێمن دەبوویەوە یان تەنها بۆ خۆهەڵکێشان بووە؟
هەموو وەڵامەکان لێردا یەک بوون، کە جاری یەکەم هێمنی ئەکردن بەڵام لە کەم تر لە کاتژمێرێک پەشیمان دەبوونەوە، بەڵام لە حاڵەتی بوونی هەریەکێک لە هۆکارەکان دووبارە ئەم دیاردەی لە خۆدانەیان دووپات کردووەتەوە. ئەمە رێگایەک بووە کە توانیویانە تووڕەیی خۆیانی پێ دەربڕن. هەندێکجاریش هێمایەک بووە بۆ خۆهەڵکێشان لەبەردەم ئەو کەسانەی بینینی برین بەجەستەوە بە ئازایەتی یان شەڕەنگێزی دەزانن.
پاڵنەری سەرەکیتان چی بووە؟
زۆربەی جارەکان سەرخۆشبوون، وشیارنەبوون و لەژێر کاریگەریی مادەی هۆشبەر و بڕێکجاریش تووڕەیی لە رادەبەدەر
لەچاوپێداخشاندنی یەکەم‌دا دیارە کە ئەوانەی گیرۆدەی ئەم دیاردەیەن کەسانی کەم تەمەنن کە دەبوو جێی هیوای دواڕۆژی کۆمەڵگە و نەتەوەکەیان بن.
تەمەنەکان هێندە کەمن کە ناکرێ وا لێکبدرێتەوە منداڵێکی تەمەن دوازدە ساڵان باری دەرووةیی هێندە خراپ بێت کە دەست بۆ کاری وا ببات، یان گوشارەکانی ناو کۆمەڵگە هێندە زۆر بن کە دایکان ببنە پاڵنەر و فێرکاری منداڵەکانیان؛ ئەمانە و هەزاران باسی دیکە کە ئەو پرسیارەمان لەلا  دروست دەکات کە کۆمەڵگەی کوردی بەرەو چ ئاراستەیەک‌دا دەڕوات؟ گەنجانی ئەمڕۆ و دایک و باوکانی داهاتوو چییان بەسەر دێت؟
ئاسان نییە وەڵامی ئەم پرسیارانە بە چەند دێرێک بدەینەوە.
تەنیا رێگایەک کە پێشنیاری دەکەم بوونی سیستەمێکی پەروەردە و فێرکردنی کارامەیە لە لایان حکومەتەوە.
جا ئەی پێم ناڵێن کام حکومەت ؟؟
داگیرکەر و حکومەتەکەی کە خۆیان کەڵک لەم دیاردەیە و دیاردەکانی دیکە وەردەگرن بۆ کپ کردن، سڕ کردن و لە کۆتایی‌دا تواندنەوەی نەتەوەی کورد.
ئەمە یەکێکە لەو هۆکارانەی کە پێویست دەکات خاوەنی حاکمییەت و سەروەریی خۆمان بین.
بوونی دەوڵەتی سەربەخۆ و سەروەریی سیاسیی ئەو دەرفەتە دەڕەخسێنێ سیاسەتی گونجاو بۆ چارەسەری ئەم دیاردەیە دابنێین.
نووسینی بابەت و وتار لە دەرەوەی وڵات و هەڵسەنگاندنی ئەم دیاردەیە خراپ نییە، بەڵام ناتوانێ چارەسەری گونجاو بێت و ببێتە رێگر لەبەردەم ئەم دیاردەیە.
خۆبریندارکردن چ وەک دیاردە لە قەڵەم بدرێت یاخود نەخۆشیی دەروونی، بووەتە شتێکی باو لە ناو کۆمەڵگەی ئێمە و لەناو گەنجان و کەمتەمەنەکاندا کەم کەس دەبینرێت شوێنی چەقۆ یان برینی تیغ بەجەستەیەوە نەبێت.

سەرەوە