پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2022-07-01 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی 2022-06-29 سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا 2022-06-28 🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە. 2022-06-26 لە بەهاری ئەمساڵەوە زیاد لە چوار کەس رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتای‌یان بە ژیانی خۆیان هێناوە 2022-06-23 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس 2022-06-22 بەرپرساییەتێکی هەستیار لە خەباتێکی بێ وچان 2022-06-22 لە بری ئەوەی باسی شەری داهاتوو بکەین،لێم گەرێن با من باسی شەڕی رابردوو بکەم 2022-06-20 ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK 2022-06-10 وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟ 2022-06-04 ناسیۆنالیزم 2022-06-01 ♦ لە ۳۱ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و ۲ ساڵەی دامەزراندنی سپای میللیی کوردستان، رۆڵەکانی نیشتمان بە دەنگێکی بەرزەوە هاوار دەکەن: شەهید سەعید پێشمەرگەتین 2022-06-01 🔶️ سپای میللیی کوردستان وانەی یەکڕیزی رۆڵەکانی رۆژهەڵاتە هەر لە ماکوو هەتا لۆڕستانات و بەختیاری، وانەی ئێرادەی نەتەوەیەکە دژی چەوساندنەوە و داگیرکاری. 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان؛ بەرھەمی ئەو قوتابخانە فکری و سیاسییەی، بە رۆڵەی شۆڕشگێڕ و بیروھەستی نەتەوەیی، رۆژھەڵاتی داگیرکراوی لە ماکۆ تا لوڕستانان،یەکخستووە: 2022-06-01 ⭕️ سپای میللیی کوردستان،بازووی بەھێزی کوردایەتیی و کوردستانییەت: 2022-06-01 🔶 سپای میللیی کوردستان، لەشکری رزگاریی رۆژھەڵاتی داگیرکراو لە بندەستیی دەوڵەتی فارس دا :
16/05/2022
کاکەڕەش لاجانی مێژووی سه‌رده‌مه‌کانی ڕابردو، و نه‌ته‌وه جۆر به‌جۆره‌کانی جیهان، حەول و ته‌قالا و خه‌باتێکی زۆریان کردووه، بۆ هاتنه دەر له‌ژێر ته‌وژمی زوڵم و زۆر و بنده‌ستی و ده‌وڵه‌ته داگیرکه‌ره‌کان. به‌نرخترین سه‌رمایه‌ی نه‌ته‌وه‌بنده‌سته‌کان که بووه‌ته به‌ڵگه‌ی سه‌لماندنی خۆیان، هه‌مان ئاو و خاک و نیشتمانه‌که‌ی بووه که دیارترین به‌ڵگه‌ی هه‌ر نەتەوەیەکە. نه‌ته‌وه‌ی کۆڵنه‌ده‌ری کورد یه‌کێک له‌و نه‌ته‌وانه‌یه، که له ژێر ته‌وژم و زوڵم و زۆری‌دا بووە. شه‌هامه‌ت و نیشتمانپه‌روه‌ری کورد له هیچ شه‌رایه‌ت و زه‌مانێک دا نه‌یتوانیوه له به‌رامبه‌ر زوڵمی داگیرکه‌ران دا بێده‌نگ بێ. بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به ئاوڕدانه‌وه‌یه‌ک له مێژووی پڕ له حه‌ماسه و فیداکاریی نه‌ته‌وه‌که‌مان، ئه‌وه ده‌سه‌لمێنێ، کە بەدەیان شۆڕش و سه‌ر هه‌ڵدان له لایان ئازادییخوازانی کورده‌وه کراوه که له هێندێکیان دا توانیویەتی بۆ ماوه‌یه‌ک حو‌کمڕانی خۆی بکا،. وڵاته داگیرکه‌ر و زلهێزه‌کان بۆ درێژه‌دان به ئاکاری داگیرکاری خۆیان له سه‌ر ئه‌و حکومه‌ته کوردیانه مه‌عامه‌له و کایه‌ی سیاسی‌یان کردووه که ئه‌ویش بۆ نەتەوەی کورد جگه له ئاواره‌یی و وێرانی و سووتان و کوشتن و گواستنه‌وه، ئه‌نجامێکی به دواوه نه‌بووه. نەتەوەی کورد به خۆڕاگرتن و به‌رگری له مافی خۆی قوژبنه‌کانی بڕیوه و رۆژ له‌دوای رۆژ ئه‌رکی خۆپارێزی و کۆڵنه‌دان زۆرتر له سه‌ر شانی وه‌ده‌ر که‌وتووه و ده‌که‌وێ،. بۆ رزگاریی له‌و هه‌موو ته‌نگ و چه‌ڵه‌مه و ناله‌بارییه، ده‌ستی داوه به خه‌باتێکی به‌ربڵاو و لانیکه‌م له هه‌زار ساڵی رابردوو هه‌ر له شۆڕشی جه‌عفه‌ری داسنی له سه‌رده‌می خه‌لافه‌تی عه‌بباسی یه‌کانه‌وه تا شۆڕشه‌کانی شێخ سه‌عید وشێخ عوبه‌یدوڵڵاو شێخ مه‌حمود و سمایلاغای سمکۆ و له شۆڕشه‌کانی ئه‌حمه‌دی بارزانییه‌وه تا کۆماری کوردستان و شۆڕشی مه‌زن و به‌ربڵاوی مه‌لا مسته‌فای بارزانی نه‌مر، له هه‌زاران پیلان و فڕوفێڵی دوژمنان و داگیرکه‌رانی گه‌لی کورد به خۆیه‌وه دیوه، به‌ڵام به سه‌ربه‌رزییه‌وه رێگای ئازادییخوازیی و نیشتمانپه‌روه‌ری بڕیوه و ده‌یبڕێ. ئه‌وه‌ی له مێژووی سه‌رده‌م دا و به هۆی بارودۆخی ئێستای جیهان و وریابوونه‌وه‌ی جه‌ماوه‌ر و کۆمه‌ڵگای کورده‌واریدا خه‌باتی ڕزگاریخوازیی گه‌لی کورد له‌قۆناغی رێگا جۆر به جۆره‌کان و بیروڕای مه‌سائیلی حاشیه‌یه‌وه هاته سه‌ر خه‌بات له پێناو کوردایه‌تی و نه‌ته‌وه په‌روه‌ری و کوردستانی خه‌بات کردن، به‌و مه‌عنایه که نەتەوەی کورد به‌گشتی به‌و باوه‌ڕه گه‌یشتوون که ئۆتۆنۆمی و خود گه‌ردانی و ئه‌و جۆره ئیمتیازانه ناتوانێ وه‌ڵامده‌ری خه‌باتی ره‌وای نه‌ته‌وه‌ی کورد بێت و گۆڕینی هه‌ل ومه‌رجی خه‌بات پێویستی به رێبه‌رایه‌تێکی وشیار، پاک و لێوه‌شاوه و به جه‌رگ هه‌یه، پێویستی به گیانفیدایی وخوێندان و لێ بردووییه. شه‌هید سه‌عید یه‌زدانپه‌نا یەکەم رێبه‌ری کورد بوو له به‌شی ڕۆژهه‌ڵاتی کوردستان دا که به لێزانییه‌وه هه‌ستی به‌ئه‌م پێویستیه مێژووییه‌ی خۆیدا و سه‌ربه‌خۆیی ته‌واوییه‌تی کوردستان و فیدڕاڵییه‌تی کرده به‌شێک له سیاسه‌ته‌کانی ئه‌و مه‌کته‌به پایه‌به‌رزه و گونجاوی به خه‌باتکارانی گه‌لی کورد ناساند و بۆ گه‌یشتن به‌و ئامانجه گه‌وره‌یه و پڕکردنه‌وه‌ی ئه‌و خه‌له‌ل وبۆشاییانی که به زه‌قی دیار بوون، له30 ی گوڵانی 1370ی هه‌تاوی له بناری کێوه‌ڕه‌شی باشووری کوردستان یه‌کێتی شۆڕشگێڕانی گەلی کوردستانی ئه‌وکات و پارتی ئازادیی کوردستانی ئێستای راگه‌یاند و دامه‌زراند، ئه‌م دامه‌زرانه‌ش ته‌نیا وڵامدانه‌وه‌یه‌ک بوو بۆ پێویستییه مێژوویه‌کان. شه‌هیدی سه‌رکرده له‌ماوه‌یه‌کی زۆر کورت‌دا توانی به‌و پەڕی لێ هاتوییه‌وه ئه‌و تازه نه‌و نه‌مامه‌ی بگه‌یه‌نێته ئاستێک که دوژمنانی نەتەوەی کورد چاویان به‌رایی دامه‌زراندنی نه‌یه‌ت و به‌کۆسپی سه‌ر رێی بزانن. چاویان به‌رایی نه‌ده‌دا ،تێکۆشه‌ری رێگای سه‌ربه‌خۆی ئامانجه‌کانی نه‌ته‌وه‌که‌ی به‌رێته پێشه‌وه، هه‌ر بۆیه‌ش له رێکه‌وتی 28ی خه‌رمانانی 1370ی هه‌تاوی پاش کەمتر لە چوار مانگ تێپه‌ڕبوون به‌سه‌ر دامه‌زراندنی دا، زۆرنامه‌ردانه به پیلانی داگیرکه‌ران و به ده‌ستی خۆفرۆشان، له ناو شاری سلێمانی ئەو گەورە پیاوەیان خه‌ڵتانی خوێن کرد. به‌ڵام دوژمنان به‌وه سه‌لماندیان که هه‌رچی رووباری خوێنی لاوی کورد په‌نداو بخواته‌وه، له به‌رانبه‌ردا ڕق وقین و تووڕه‌یی، له سه‌نگه‌ردا، چۆک دادان زیاتر به‌رده‌وام ده‌بێت، داگیرکه‌ران وایان زانی که به لەناوبردنی سه‌رکرده‌که‌ی بۆ هه‌میشه مۆمه‌که‌یان ده‌کوژێته‌وه، به‌ڵام به‌پێچه‌وانه‌ی بۆچوونه‌کانیان ئه‌و نه‌مامه وه‌کوو دارێکی به‌رز وگه‌وره په‌ل وپۆی زیاتر کردووه و زۆرتر به گژ زه‌وی دا چۆته‌وه. بەرهەمی بیر‌و هزری رێبەری شەهید ئەمڕۆکە لە ساحەی خەباتدا، ترس و دڵەڕاوکێی خستووەتە دڵی داگیرکەران و مێژووی سی ساڵەی رابردوویی و قۆناخی خەباتی شار‌و شاخی بەگشتی و بەتایبەتی نەبەردی قارەمانانەی دژ بە داعش و داستانە مێژوویی و پڕسەروەری و حەماسەکەی پردێ بەتایبەتی و چالاکی و خەباتی بێ پسانەوەی هەڵۆکانی ئازادیی کوردستان لەناو رۆژهەڵاتی کوردستان کە تەنگی بە رژێم هەڵچنیوە، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە برا و خوێنگری شەهید سەعید و ودیهێنەری خەونەکانی، بەڕێز ژنێڕاڵ حسەین یەزدانپەنا و هاوسەنگەرانی، زۆر بە زیادییەوە ئەو بۆشاییەیان پڕ کردۆتەوە و لە ماوەی 31 ساڵی رابردوو دا، ئەگەرچی بە دەیان هەورازو نشێودا و کەوتن و هەستانەوەدا تێپەڕ بوون، بەڵام دەیان و سەدان دەسکەوتیان کردە میداڵیا و لە بەرۆکی دایکی نیشتمانیاندا. یەکێک لەو دەسکەوتانە، وەسەرپێ خستنەوەی ئەو سپایە بوو کە کاتی خۆی پێشەوای شەهید هەوڵی بۆ دا و لە ئێستادا سپای میللیی کوردستان بەوپەری بەهێزیی و دیسیپلینی سەربازییەوە پێی نایە دوو ساڵەی دامەزراندنی. هەر بەم بۆنە مەزنانەوە، پیرۆزبایی دەکەم لە رێبەری نەتەوەیی رۆژهەڵاتی کوردستان و هەموو فەرماندە و تێکۆشەرانی سپای میللیی کوردستان، سەری رێز دائەنوێنم لەبەردەم کەسەمی پیرۆزی شەهیدی سەرکردە کاک سەعیدی هەمیشە لەیاد و و هەموو شەهیدانی رێگەو رێبازیی. پیرۆزباییەکی گەرم دەکەم لە بنەماڵەی شەهیدان و پێشمەرگە قارەمانەکان و هەموو ئەویندارانی ئەو رێبازە. بەرزو شەکاوە بێت ئاڵای کوردستان لەسەر دەستی هاوسەنگەرانم لە ریزیی سپای میللیی کوردستان. سەرکەوێ بزاڤی رزگاریخوازیی نەتەوەکەمان. بڕوخێ رژێمی داگیرکەری کوردستان.
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە پێویستیی پێکهێنانی بەرەیەکی کوردستانیی
🔶کچان و کوڕانی پێشمەرگە لە سەنگەرەوە بۆ#علی_تولابی،گۆرانی دەستێننەوە.
سڵاو لە سەرکردەی شەهیدی کوردایەتیی "شێخ سەعیدی پیران" لە 97 ساڵەی لە سێدارەدانیدا
بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتییPAK سەبارەت بە حەولەکانی پاراستنی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس
ڕاگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK
وەڕێخستن یان داڕمان یان سەربەخۆیی؟