دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

پەیامی خاتوو لەیلا دیوبەند ئەندامی بەڕێوەبەریی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان- نینا بە بۆنەی 30 گوڵان، 31ساڵەی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان:

19/05/2022



خۆشحاڵم بە بۆنەی 30 گوڵان، سی و یەکەمین ساڵوەگەڕی دامەزران و راگەیاندنی پارتی ئازادیی کوردستان و هەروەها دووهەمین ساڵیادی بنیادنانی سوپای میللی کوردستان، گەرمترین پیرۆزبایی لە گشت هاوڕێ و  هاوسەنگەرانم لە پارتی ئازادیی کوردستان بەگشتی و ژنان و کچانی ریزەکانی سوپای مییلی و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان بە تایبەتی ئەکەم. 
هەر لەم بۆنە پیرۆزەدا بە ئەرکی ئەزانم سەری رێز و وەفاداری بۆ سەرجەم شەهیدانی رێگای رزگاریی یەکجاریی و سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوون و سەرقافڵەی شەهیدانی پارتی ئازادیی کوردستان کاک سەعید یەزدانپەنا دانەوێنم و هەزاران سڵاوی نەمریی و هەرمان پێشکەشی رۆحی بەرزەفڕیان بکەم.
دامەزران و بنیادنانی پارتی ئازادیی کوردستان هەنگاو و بڕیاڕێکی ژیرانە و بوێرانەی کۆمەڵێک لاوی خوێنگەرمی نەتەوەکەمان بوو کە بە هاتنە مەیدانی توانی تەنگ بە هەموو ئەو تێئۆری و چەمک و دەستەواژە سیاسیانە هەڵچنێ کە ساڵانێکی زۆر بوو ئەدەبیاتی سیاسیی بزووتنەوی رزگاریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستانی لە ژێر ناو و بیانووی جۆراوجۆردا قورخ کردبوو. بە دامەزران و پاشان وەسەرپێکەوتن و گەشەی PAK هێڵکی فیکری نوێی تەواو کوردستانی کە ئیلهامی لە پێشەوایانی فکری و سیاسی نەتەوەکەمان وەرگرتبوو، پێی نایە گۆرەپانی بزووتنەوەی رزگاریخوازی رۆژهەڵاتی کوردستان و  کۆمەڵێک گۆرانکاریی لە ستراتیژی و ناوەرۆکی خەباتکارانەی بزووتنەوەکەدا پێکهێنا. لە جێی ئامانجی خودموختاری سەربەخۆیی و لە جێی ئێرانچێتی کوردستانی بوون و لە بری درووشمەکانی هاوپشتی بۆ ئازادیی و یەکسانی لە ئێران چەمکی بەرەی کوردستانی و هاوپشتی نەتەوەیی و لە باتی تراویلکەی دیموکراتیزەکردنی ئێران حەولدان بۆ رزگاریی یەکجاریی کردە ئالترناتیوی خەباتێکی رەوای نەتەوەیی کە نەک هەر خوێن و قوربانییەکانی ناچنە خزمەتی ئامانجی داگیرکەرانی کوردستان، بەڵکوو رۆژ لە دوای رۆژ کورد و نەتەوەکەمان لە ئامانجەکانی نزیکتر ئەکاتەوە.
لە سی و یەکەمین ساڵوەگەری دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستاندا خەباتگێڕانی ریزەکانی زیاتر لە هەموو کاتێک سوورن لە سەر درێژەدان بە رێگە و رێبازەکەیان کە راماڵینی داگیرکەرانە لە سەر خاکی کوردستان و راگەیاندنی سەربەخۆیی و دەوڵەتی جمهوری کوردستانە.

سەرەوە