دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

لە بەهاری ئەمساڵەوە زیاد لە چوار کەس رۆژهەڵاتی کوردستان کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە

26/06/2022

لە بەهاری ئەمساڵەوە زیاتر لە چوار مێرنداڵی کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان بە هۆکاری نادیار کۆتاییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
موبین ئازەری 15 ساڵان و سەید فەرهاد قەشەنگی 19 ساڵان و کامیار عەبدوڵڵاهی کە بۆ مۆڵەت لەسەربازی گەڕابووەوە ماڵ لە پیرانشار و ئارشام ساڵحی 13 ساڵان لە بۆکان کۆتایییان بە ژیانی خۆیان هێناوە.
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران سەرەڕای سیاسەتی داگیرکەرانەی و هەوڵە چڕوپڕەکانی بۆ تواندەنەوەی کورد و پێشێلکردنی سەرجەم مافەکانی و سیاسەتی گرتن و کوشتن و برسی کردن و بڵاوکردنەوەی مادەی هۆشبەر و داماڵینی لە بەها کۆمەڵایەتییەکان و حەولەکانی بۆ تێکدانی شیرازەی خێزان و کۆمەڵگە، هاوکات لە بڵاو کردنەوەی بێهیوایی لە نێو تاکەکانی نەتەوەی کورد غافڵ نەبووە و بە یەکێک لە سیاسەتە هەرە لەپێشەکانی خۆی داناوە.
دروست‌کردن و چاندنی تۆی بێهیوایی و نەهێشتنی ئاسۆی روون بۆ داهاتوو لە نێوان گەنجان و هیوابڕاو کردنی چین و توێژە جیاوازەکان و لە ناویشیاندا مێرمنداڵان و لاوان کارەساتێکی هێجگار گەورەیە و یەکێکە لە ئاکامە تفت و تاڵەکانی ژێردەستەیی و نەبوونی دەوڵەت و قەوارەیەکی سەربەخۆی نەتەوەیی.
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران زیاتر لە هەر شتێک لە هیوا و هێز و ئیرادەی ئەم نەتەوەیە دەترسێ و هەر لەبەر ئەمەشە بە بەرنامەی وردەوە کار دەکات بۆ بێهیواکردنی رۆڵەکانی ئەم نەتەوەیە.
تاکوو کورد دەوڵەتی سەربەخۆی خۆی دانەمزرێنێت و لە تەوقی سنوورە دەسکردەکان رزگاریی نەیێت، کورد بە ئاسایش و ئارامی ناگات و ناحەسێتەوە.

سەرەوە