پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-05-24 سەرۆکیPAK بانگھێشت نامەیەکی بۆ دیداری لۆزان پێدەگات: 2023-05-20 بەیاننامەی سپای میللیی کوردستانS.M.K لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنیدا 2023-05-20 پەیامی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ۳۰ی گوڵان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان 2023-05-19 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوامە لە تاوان 2023-05-19 ٣٢ ساڵ خوێن و خەبات لە پێناو سەربەخۆیی و بەدەوڵەتبوونی کوردستاندا 2023-05-15 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی گرتنی سیاوەش حەیاتی 2023-05-15 بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی 2023-05-11 🔷بارزان/ ڕێوڕەسمی کردنەوەی مۆزەخانەی نیشتمانیی بارزانی. 2023-05-06 دەوڵەتی داگیرکەری ئێران سەرکردەیەکی عەرەبی ئەحوازی لەسێدارەدا 2023-05-03 نووسەر و رۆژنامەوانێکی دۆستی کورد کۆچی دوایی کرد 2023-05-01 لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە پێناو ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەرییدا 2023-04-29 بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دیداری نێودەوڵەتیی رەزا سەقایی 2023-04-28 بڕیارنامەی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی PAK سەبارەت بە ڕاپەڕینی ژینا 2023-04-28 بەرەی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس سیمینارێک لە شاری بروکسێل بەڕێوە دەبات 2023-04-20 راگەیەندراوی بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
11/07/2022
بەیاننامەی PAK بەبۆنەی کۆچی دوایی عەلی قازی محەممەد بە داخ و کەسەری زۆرەوە بەرەبەیانی ئەمڕۆ، بەڕێز کاک عەلی قازی محەممەد کوڕی تاقانەی پێشەوای شەهید و سەرۆکی پێشووی پارتی ئازادیی کوردستان،لە ئاڵمانیا کۆچی دوایی کرد. خوالێخۆشبوو کاک عەلی کە لەلایان پێشەوای باوکیەوە ناسناوی "کوڕی رەش"ی پێدرابوو. ساڵی 1933 لە شاری سابڵاغ لەدایک ببوو. ئەو لەکاتی دامەزراندنی کۆماری کوردستاندا 12 ساڵان و لەکاتی شەهیدکرانی پێشەوادا، 13 ساڵان بوو. بۆیە کوڕی رەش و خێزانەکەیان لەگەڵ بارودۆخێکی دژوار بەرەوڕوو بوونەوە. کاک عەلی وەک خۆی دەیگێڕایەوە، رژێمی حەمەرەزاشا بۆ ئەوەی لە خەڵکی کوردستان و ژینگەی بیرەوەرییەکانی دووری بخاتەوە، رەوانەی دەرەوەی وڵاتی کردبوو.بەڵام کاک عەلی لە دەرەوەی وڵات بووە پێگەیەکی بەهێز بۆ لاوانی هەر چوارپارچەی کوردستان کە روویان لە ئەوروپا دەکرد.هەروەها پێوەندیی خۆی لەگەڵ ناوخۆی وڵات نەبڕی. بۆیە کاتێ کە رێژیمی پاشایەتی رووخا و هێزە داگیرکەرەکانی ئێران لەو قۆناغەدا لە کوردستان راماڵدران، خەڵکی موکریان پێشوازییەکی گەرمیان لێکرد و لە دەوری کۆبوونەوە. کاک عەلی خاوەنی بیری نەتەوەیی کوردستانیی بوو. بۆ ئەو کورد و کوردستان یەک نەتەوە و یەک خاک بوون؛ بۆیە لە پەرۆشی و خزمەت و ئاواتەکانیدا، هیچ جیاوازییەکی لە نێوان پارچەکانی کوردستان، دانەدەنا. ئەو لە هەر کوێیەک رێگای دەم و دەستی هەبایە، پاڵپشتیی لە هەر هەنگاو و بزاوتێکی رزگارییخوازیی کوردیی دەکرد. هەرکاتێکیش ناکۆکی و بارگرژیی لە نێوان پارتە سیاسییەکان روویدەدا، بۆ داکوژان و نەهێشتنی دەکەوتەخۆ. کاک عەلی قازی محەممەد لە ساڵی 1992 ـەوە لەگەڵ پارتی ئازادیی کوردستان پێوەندی و هاتووچۆی هەبوو. لە ساڵی 2005 دا، بەدەرکردنی بەیاننامەیەک PAK ی بۆ خەباتی سیاسیی رێکوپێکی خۆی هەڵبژارد. لە ئۆکتۆبەری 2006 دا، لە کۆنگرەی یەکەمی پارتی ئازادیی کوردستاندا، بە سەرۆکی PAK هەڵبژێردرا. کاک عەلی لەماوەی سەرۆکایەتیکردنی لە PAK دا، لە لایان هەموو ئاستەکان و ریزەکانییەوە رێزی تایبەتی هەبوو. کاتێکیش لە ساڵی 2017 دا، بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و سەرهەڵدانی نەخۆشییەوە، دەستی لە ئەرکەکەی هەڵگرت؛رێوڕەسمێکی گەورەی بۆ رێکخرا و بەڕێزی زۆرەوە بەڕێکرا. دواتریش ھەتا کاتێ ناساخیی نەیخست، پێوەندیی و ھاموشۆی بەردەوام بوو. کاک عەلی قازی محەممەد، لەگەڵ هێڵ و خەباتی سەربەخۆیی کوردستاندا بوو، هەر بۆیە راشکاوانە پارتی ئازادیی کوردستانی بە درێژەدەر و میراتگری رێبازی پێشەوای شەهید دەزانی. هەروەها بە هەموو توانایەوە وەک خۆی و وەک ھەڵوێستی پارتی ئازادیی کوردستان، پشتیوانیی لە ریفراندۆمی مێژوویی ساڵی 2017 ی باشووری کوردستان کرد. مخابن کوڕی تاقانەی پێشەوا و برای گەورە و خۆشەویستی ریزەکانی PAK، ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستانی نەدیت و رۆحی بەرەولای باوکی شەهیدی فڕی و درێژەدان بە خەبات و وەدیهاتنی ئەو ئاواتە بەرزانەی بۆ لاوانی بەهێزی نیشتمان بەجێهێشت. پارتی ئازادیی کوردستان، بەم بۆنەیەوە پرسە و سەرەخۆشی لە هاوسەر و کوڕەکانی خۆشەویستی کۆچکردوومان و سەرجەم بنەماڵەی بەڕێزی قازییان و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان دەکات. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ک ١٠ی ژوولای٢٠٢٢ز
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ مەحکووم کردنی گرتنی سیاوەش حەیاتی
بەیاننامەی سپای میللیی کوردستانS.M.K لە سێهەمین ساڵی دامەزراندنیدا
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران سەرکردەیەکی عەرەبی ئەحوازی لەسێدارەدا
بڕیارنامەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بۆ پێداگرتنەوە لە سەر پێویستیی یەکڕیزیی و دامەزراندنی بەرەی کوردستانی