پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
20/07/2022
بەڕێوەچوونی پرسەی جەنابی عەلی قازی محەممەد لە هەولێر و سلێمانی
دوێنێ سێشەممە و ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٩ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ کوردی، ٢٠ ژوولای زایینی، پرسەی خوالێخۆشبوو جەنابی عەلی قازی لە مزگەوتی سەواف/ ی شاری هەولێر و مزگەوتی پێشەوا قازی محەممەدی شاری سلێمانی و دیوەخانی جاف، بەڕێوەچوو. رێوڕەسمی پرسەکە بە سەرپەرشتیی کوڕانی کاک عەلی، بنەماڵەی قازییان، بنەماڵەی جاف و پارتی ئازادیی کوردستان و بە بەشداریی بەرپرسانی حکوومی و حیزبیی باشووری کوردستان و لایەن و کەسایەتییە سیاسی و کۆمەڵایەتی و ئایینیی وهونەرییەکانی هەرچوارپارچەی کوردستان بەڕێوەچوو. عەلی قازی ساڵی ١٩٣٣ لە مەهاباد لەدایکبووە، لەکاتی کۆماری کوردستاندا ١٣ ساڵان بووە، پاش رووخانی کۆمار بە پیلانی دەوڵەتی داگیرکەر لە رۆژهەڵاتی کوردستان دادەبڕێندرێ و دەنێردرێتە وڵاتی ئاڵمان. لەساڵی ٢٠٠٥ بە بەیاننامەیەک ھاتنی بۆ ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان راگەیاند. لە ٢٠٠٦ لە کۆنگرەی یەکەمیدا بە سەرۆکی پارتی ئازادیی کوردستان هەڵبژێردرا. ساڵی ٢٠١٧ لە سەر بڕیاری خۆی بەهۆی هەڵکشانی تەمەن و نەخۆشیی لەو ئەرکە و کاری سیاسیی دەستی ھەڵگرت. لە ١٠٫٧٫٢٠٢٢ لە یەکێ لە نەخۆشخانەکانی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. لە ١٨٫٧٫٢٠٢٢ تەرمی خوالێخۆشبوو لەسەر ئەرکی بەڕێز مەسروور بارزانی سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان گەڕێندرایەوە هەولێر و لە رێوڕەسمێکی پڕشکۆدا لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر لەلایان بەڕێز نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان و نوێنەرانی لایەنە سیاسییەکان پێشوازیی لێکرا.پاشان بە ئەمانەت ھەتا ڕزگاریی ڕۆژھەڵاتی داگیرکراو لە کەلار ، لەلای گڵکۆی مریەم خانمی خوشکیەوە ئەسپەردە کرا. پارتی ئازادیی کوردستانPAK کۆمیتەی ڕاگەیاندن ٢٩ ی پووشپەڕی ٢٧٢٢ ک ٢٠ ی ژوولای ٢٠٢٢ ز
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»