دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

پارتی ئازادیی کوردستانPAK پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت

26/07/2022


پارتی ئازادیی کوردستانPAK
پاڵپشتیی هەمەلایەنەی لە کاکەییەکانی باشووری نیشتمان ڕادەگەیەنێت


لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی حەشدی شەعبی بەرفەرمانی هێزی قودسی سپای پاسداران لە دژی ڕۆڵەکانی کوردستان لە دەڤەرەکانی دووز و داقووق و کەرکووک و گوشاری بەردەوامیان بۆ چۆڵکردنی گوند و ئاوەدانییەکانی کاکەییەکان؛ رۆژی شەممە یەکی گەلاوێژ، ڕێکەوتی ٢٣ ژوولای ٢٠٢٢، ڕۆڵەیەکی پێشمەرگەی کاکەییان خستە بەر شکاندنی شکۆی ئینسانیی و  ئەشکەنجە و ئازاری بێپاساو.
   لەو کاتەوە هەتا ئێستا هاووڵاتیانی کاکەیی دەڤەرەکە، بە پشتیوانی باقی خوشک و برا کوردەکانیان دژی ئەو دەسدرێژیی و تاوانە، بوێرانە وەدەنگ هاتوون و پێیان لە سەر سزادانی تاوانبارانی خوڵقێنەری ئەو تاوانە داگرتووە. کاکەییەکان سوورن لەسەر ئەوەی ڕێگا نەدەن شکاندنی شکۆ و کەسایەتیی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان بەسەر دارودەستەکانی حەشدی شەعبییەوە پچێت و سنوورێک بۆ گوشار و تاوانی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران لە دەڤەرەکەیان دابندرێت. بێگومان هەتا کەرکووک و خانەقین و مەخموور و شنگال لە داگیری حەشدی شەعبییدا بن، سەر و ماڵ و شکۆی ڕۆڵەکانی کوردستان پارێزراو نابێت.
   پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مەحکووم کردنی ئەو تاوانەو هەموو ئەو تاوان و کردەوە چەپەڵانەی لە پاش گەلەکۆمەی نێودەوڵەتی ئۆکتۆبری ٢٠١٧، حەشدی شەعبی بە پاڵپشتیی سپای پاسداران لە دەڤەرە کوردستانییە داگیرکراوەکان خوڵقاندوویانە، پشتیوانیی هەمە لایەنەی خۆی لە کاکەییەکان و ماف و داوا ڕەواکانیان ڕادەگەیەنێت.هاوکات سپای میللیی کوردستان ساز و ئامادەیە بۆ بەرەنگار بوونەوەی هەر جووڵە و دەسدرێژییەکی هێزەکانی حەشد و سپای پاسداران بە دژی کاکەییەکان لە هەر دەڤەرێکی باشووری نیشتمان.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK

٤ی گەلاوێژی٢٧٢٢ک
٢٦ی ژوولای ٢٠٢٢ز

سەرەوە