دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 43 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو رۆژهەڵات لە راپەڕین بەردەوامە

26/09/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 43 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
رۆژهەڵات لە راپەڕین بەردەوامە

لە دەیەمین رۆژی راپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو، خەڵکی بوێر و ئازای رۆژهەڵاتی نیشتمان بەردەوامن لە هەستان و راپەڕین دژی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران.
لاوانی چاونەترس و کۆڵنەدەری شارەکانی کرماشان، قروە، مەریوان، سەقز، سنە، شنۆ و بۆکان بە درێژەدان بە رابوون دژی دەوڵەتی داگیرکەر، بە رۆژ و شەو دژی تاوان و جینایەتەکانی تاران، لە گۆڕەپان و شەقامەکان درێژە بە هەڵوێستی بوێرانەیان دەدەن و بەگژ هێزەکانی بەر فەرمانی دەوڵەتی داگیرکەردا دەچنەوە.
بەکارهێنانی هێز، توندوتیژی، گرتن، لێدان، گازی فرمێسک‌ڕێژ، تەقەکردنی راستەوخۆ، بریندارکردن و شەهیدکردنی رۆڵەکانی کوردستان، ئاگری قینی نەتەوەی کورد دژی ستەم و تاوانەکانی داگیرکەری فارس دانامرکێنێتەوە. ئیرادە و باوەڕ و یەکگرتوویی بەهێزترین چەکی کوردە لەبەربەرەکانێی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا.
سڵاو لە ئیرادەی بەهێز و هەنگاوی بوێرانەی خەڵکی راپەڕیوی رۆژهەڵاتی داگیرکراو.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕاگەیاندن
٤ رەزبەری ٢٧٢٢ک
٢٦ سێپتامبری ٢٠٢٢ز


کاتژمێر: ٢٢:٢٥

سەرەوە