دواین هەواڵ

2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 44 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (کرماشان، سنە و مەهاباد لە یازدەیەمین رۆژی راپەڕین‌دا)

27/09/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 44 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
(کرماشان، سنە و مەهاباد لە یازدەیەمین رۆژی راپەڕین‌دا)

خەڵکی راپەڕیوی کرماشان، سنە و مەهاباد لە یازدەیەمین رۆژی راپەڕین‌دا پێداگرن لەسەر هەنگاوی نەتەوەیی و جوامێرانەیان؛ بەردەوامن لە راپەڕین و لە مەیدانی بەرەنگاربوونەوەی دەوڵەتی داگیرکەردان.
یازدە رۆژە لاوانی رۆژهەڵات بە رۆژ و شەو، گۆڕەپانی شارەکانیان کردووەتە سەنگەری بەرگری و بەرخۆدان؛ کچان و کوڕانی چاونەترس لە کووچە و کۆڵانەکاندا ئازایانە بەرانبەر هێزە پۆشتە و پەرداخەکانی دەوڵەتی داگیرکەر راوەستاون؛ لەبەرانبەر جەور و ستەمیان مەیدانیان چۆڵ‌نەکردووە و بە ئیرادەیەکی پتەوەوە درێژە بە رابوون دژی دەوڵەتی داگیرکەر دەدەن.
دەوڵەتی داگیرکەری ئێران وێڕای سەرکوت و رەفتاری نامرۆڤانەی لەگەڵ خەڵکی راپەڕیوی رۆژهەڵات، بە سنووردارکردنی هێڵەکانی ئەنتەرنێت و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیش ئەوپەڕی توانای خستووەتە گەڕ و رێگری‌دەکا لەوەی دەنگ و رەنگی خەڵکی راپەڕیو بگاتە دەرەوە؛ لەگەڵ ئەوەشدا بڵێسەی راپەڕین سەرلەبەری رۆژهەڵاتی کوردستانی گرتووەتەوە و  هیچ هەوڵ و پیلانێکی ئێران ناتوانێ ئەم راپەڕینە دامرکێنێتەوە.
پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕاگەیاندن
٥ رەزبەری ٢٧٢٢ک
٢٧ سێپتامبری ٢٠٢٢ز


کاتژمێر: ٢٢:٣٠

سەرەوە