پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
28/09/2022
ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.28، دواى ئەوەى بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی ئێران، د.سامان بەرزنجى، وەزیرى تەندروستیى حكومهتى هەرێمى کوردستان و ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر، بەیاوەری نەبەز عەبدولحەمید، قائیمقامی قەزایی ناوەند و د.دلۆڤان محەمەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر، لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنى ڕۆژئاواى شاری هەولێر، سەردانی بریندارانی بۆردۆمانەكەیان کرد. لەسەردانەکەیاندا، لەنزیکەوە لە دۆخی تەندروستیی بریندارەکانیان پرسی و هیوای چاکبوونەوەی خێرایان بۆخواستن و ئامادەیی هەموو هاوکاری و ئاسانکارییەکیان نیشاندا بۆ چارەسەرکردنیان، هەروەها بەڕێوەبەر و پزیشک و کارمەندانی نەخۆشخانەکەشیان ڕاسپارد هەرچی پێویستە بۆ چارەسەرکردنى برینداران ئەنجامیبدەن. لەکۆنگرەیەکى ڕۆژنامەوانى هاوبەشدا لەگەڵ وەزیرى تەندروستیى، ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر ڕایگەیاند: "بە توندی ئیدانەى بەزاندن و پێشێلکارى و هێرشەکانی ئێران دەکەین به ههر پاساوێک بێت بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان، کە لەئاکامیدا خەڵکی سیڤیل بوونهته قوربانی، داواشیکرد پێویستە لە زووترین کاتدا کۆتایی بەم دەستدرێژیانە بهێنرێت بۆسەر خاکى هەرێمى کوردستان، سەبارەت بە ئامادەباشى تیمەکانى فریاکەوتنیش وتى: "ههموو تیمهکانی تهندروستی، بهرگریی شارستانی، ناوهندی قهیرانهکانی پارێزگا، لقى هەولێرى مانگی سووری عێراقی، دهزگای خێزخوازی بارزانی، خراونەتە ئامادەباشییهوه بۆ بەهاناوەچوونی بەرکەوتووان و لێقەوماوانى بۆردوومانەکان". جێگەى باسە، ئەمڕۆ چوارشەممە 2022.9.28، بارەگا و کەمپی نیشتەجێبوونی خەڵکی سڤیلی حزبی دیموکراتی کوردستان لە کۆیە، کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران لە سلێمانی و پارتی ئازادی کوردستان (پاک) لە پردێ، بوونە ئامانجی هێرشی درۆنی و تۆپخانەیی ئێران، بەپێى ئامارەکان تا ئامادەکردنى ئەم هەواڵە كۆی گشتی بریندارانى كۆیە و میحوەری پردێ گەیشتۆتە 32 بریندار و 9 شەهید بەم شێوەیە: 18 بریندار و 4 شەهید لە كۆیە، 14 بریندار و 5 شەهید لە میحوەری پردێ، پێشبینی دەکرێت ژمارەى شەهیدان زیاتربێت.
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»