پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
07/11/2022
بەناوی کوردستان، بەناوی شۆڕش، بەناوی شۆڕشی ژینا! شەقامە گڕگرتووەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان دۆخی ئاسایی خۆیان تێدەپەڕێن. دەنگی بەرزی لاوانی کوردستان، سەما و سروودی یەکڕیزی و پێ توند کردن لەسەر خاکێک کە ئیتر بڕیار نییە داگیرکەر تیایدا بحەسێتەوە. ئەمە دۆخی ئاسایی نەتەوەیەکی داگیرکراوە کە ئیتر باهۆی زەین و دەست و پێی لاوەکانی لە زنجیر و کۆت و بەندی داگیرکەر بەهێزترە و بڕیار دەدات مل بە ئاسایشی درۆیینەی دۆخی بندەستی نەدات و بڕیاری داوە داگیرکەر لە نیشتمانی هەزاران شەهیدی رێگەی رزگاری پاک کاتەوە. شۆڕشی ژینا شۆڕشێکە بەرەو خوڵقاندنی دۆخی ئاسایی لە کوردستانێکی ئازاد و سەربەخۆ و خاوەن سەروەریدا کە ئیتر داگیرکاری و کۆڵۆنیالیزم تێکشکاوە و مرۆڤی سەرئازادی کوردستانی خەونی بەشداری لە رەوتی روو لە گەشەی ئەم جیهانەدا دەبینێت. بۆیە ئیتر شەقام نانوێ و پێ لەسەر تێکدانی هەمیشەیی ئاسایشی دوژمنی مێژینە خۆی دادەگرێت. مل دان بە مانەوە لەژێر سەروەریی داگیرکەرانەی ئێراندا مل دانە بە توونا بوونی نەتەوەیەکی مێژوویی. هەژاری، برسێتی، پەڕاوێزخراوی، نەبوونی ئازادی و ئاسایش، ژێنۆساید و ئاسیمیلاسیۆنی زمانی و فەرهەنگی، بێ ناسنامە کردن، پارچە کردن و لە خۆ نامۆکردنی نەتەوەیی و بەگژ یەکدیدا کردنی کورد، سەرلەبەر بەرهەمی ناسەروەری و داگیرکراوییە. شۆڕشی ژینا بە پێشەنگایەتیی ژنانی راساو و سەروەریخوازی کوردستانی کۆتایی بەم دۆخە دێنێت. لە شۆڕشی ژینادا ژن بریسکەی سەرەتا، دەستپێکەری سەرەتا و بزوێنەری بەردەوامی، بە ئەنجام گەیەنەری سەرەکی و بەدڵنیایی نەخشەڕێژی سەرەکیی داهاتووی کوردستانێکی ئازاد و مافپارێز و دیموکراتیک دەبێت. داگیرکەرانی کوردستان تا بەر لە شۆڕشێ ژینا توانیبوویان رێ لە یەکانگیری و هەرەوەز و گەشەی کۆمەڵایەتیمان بگرن و ئیرادەی بەرەنگاریمان لاواز بکەن. پەکخستنی هەرەوەزی کۆمەڵایەتی پیلانی راستەوخۆی داگیرکەران بووە بۆ پەرتەوازە کردنمان، رێ گرتن لە نەتەوەسازیمان، رێ گرتن لە دامەزراندنی بنخانەکان و پەیکەری دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان، بەڵام شۆڕشی ژینا جارێکی تر ئەم کلتووری هەرەوەزی کۆمەڵایەتییەی لە ناخی ژن و پیاوی کوردستاندا ژیاندەوە. کەسایەتیی راساو و سەرئازادی ژنانی کوردستان بە هەڵدانی دروشمی جیهانهەژێنی "ژن، ژیان، ئازادی"، رەتاندنی داگیرکەر و چەسپاندنی سەروەریی نەتەوەیی و بە فەرمی ناسرانی نەتەوەیەکی بەم رادەیە ژنپارێز و ژیاندۆست و ئازادیخواز دەکاتە مەرج بەسەر ئاسایشی بەردەوامی جیهانەوە. شۆڕشی ژینا، بە خاوەندارێتی لە خوێنی رژاوی ژینای کوردستان لە تارانی پێتەختی ئێرانی داگیرکەر بە دروشمی راچڵەکێنەری "داگیرکەری ئێرانی، قاتڵی ژینامانی" و "کورد تا دەوڵەتی نەبێ، ئەمە هەر بەشی ئەبێ" لە گۆڕستانی ئایچی شاری سەقزەوە دەستی پێکرد بەڵام ئێستا لە کەم شاری رۆژهەڵاتی کوردستان هەیە خاک بە خوێنی گەنج و لاوی راپەڕیو و سەروەریخواز سوور نەبووبێت. هەر بۆیە شۆڕشی ژینا لەرێگەی خوێنی لاوەکانەوە خۆی لە خاک و نیشتمانی مێژینەی کوردستان گرێ داوە. شۆڕشی ژینا، دەسەڵات و سەروەریی داگیرکەر بە فەرمی ناناسێ و وەک شۆڕشی رزگاری، سەروەری، سەربەستی و سەربەخۆیی و ئازادیی کوردستان هەتا بەرزکردنەوەی ئاڵای کوردستان لە گشت شار و گوند و دوند و رژدێکی کوردستان راناوەستێت. ژن، ژیان ئازادی، سەروەری و سەربەخۆیی! کۆنگرەی گەنجانی سەربەخۆ (LYC) ١٥ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»