دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 80 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

09/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 80 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ  ١٨ خەزەڵوەر، لە پەنجا و چوارەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، رۆڵە ئازا و بوێرەکانی رۆژهەڵات بە مانەوە لەسەر شەقام و گۆڕەپانی شارەکان، درێژەیان بە رابوون و بەرخۆدانی نەتەوەییان‌دا.
سەر لەبەیانی تا پاش نیوەڕۆی ئەوڕۆ خەڵکی چاونەترس و بەهەڵوێستی رۆژهەڵات لە شارەکانی سنە، بانە، سەقز، کامیاران، بۆکان، مەهاباد، مەریوان و قوروە بۆ پاڵپشتی و رێزگرتن لە چلەی شەهیدانی بەلووچ لە ئەهواز بە مانگرتن و داخستنی دوکان و بازاڕ هەڵوێستی بوێرانەی خۆیان نیشاندا.
لە پاشنیوەڕۆوە لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات، لە سەقز، سنە، مەهاباد، کرماشان، بۆکان و ... هتد کچ و کوڕانی بە ورەی نیشتمان، بە هاتنە سەر شەقام و کۆڵانەکان و بە دروشم دان و سروودی ئەی شەهیدانەوە و دروشم نووسین لەسەر دیوارەکان بەردەوامییان بە راپەڕینی پەنجا و چوار ڕۆژەیان‌دا و شەقامەکانیان لە بن پێیان لەرزاند.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
١٨ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
٩ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە