دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 81 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

11/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 81 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو

"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ هەینی ٢٠ خەزەڵوەر ، لە پەنجا و شەشەمین رۆژی راپەڕین‌دا، رۆڵە راپەڕیوەکانی رۆژهەڵات  درێژەیان بە بەرخۆدان و رابوونی قارەمانانەیان دا.
رۆڵە ئازا و بوێرەکانی رۆژهەڵات لە بێورانی سەردەشت، لە تۆڵەی شەهیدکردنی هێمن هەمزەدا، لەبەرانبەر تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر وەستانەوە و بەردەوامییان بە راپەڕین‌دا و توانییان بنکەی بەسیجی  بێوران گڕتێبەربدەن و بە ئیرادەیەکی بەرزەوە درێژە بە راپەڕین بدەن.
 کچ و کوڕانی خاوەن هەڵوێست و بە ورەی رۆژهەڵات ئەمڕۆ و ئەمشەو لە شارەکانی سنە، مەهاباد، کرماشان، بۆکان، سەردەشت و دێزفول و ...هتد هاتنەوە سەر شەقام و گۆڕەپانەکان و بە دەم دروشم‌دانەوە لە راپەڕین بەردەوام بوون.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١١ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە