دواین هەواڵ

2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا 2024-03-15 مێهران ئەکرەمی لەبەندیخانەی دەوڵەتی داگیرکەری ئێراندا لەژێر ئەشکەنجە شەهید کرا 2024-03-14 مەهدی رەحمانی قەپڵانتوو، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە گیانی لە دەست‌دا 2024-03-13 کچێکی ٢١ ساڵان لە لوڕستان بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کوژرا

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 82 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

13/11/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 82 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
"ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"

ئەمڕۆ ٢٢ خەزەڵوەر لە پەنجا و هەشتەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان‌دا، رۆڵە چاونەترسەکانی رۆژهەڵات بەردەوام بوون لە رابوون و راپەڕینی قارەمانانەیان.
ئەمڕۆ و ئەمشەو لە شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان خەڵکی بوێر و ئازای رۆژهەڵات درێژەیان بە راپەڕینی نەتەوەییان دا؛ لە زانکۆی ورمێ قوتابییانی بوێری مەڵبەندەکەی سمکۆی شکاک، بە دروشمدانەوە بەردەوام بوون لە راپەڕین؛ هەروەها لە بێورانی سەردەشت خەڵکی بەشەرەف و بەهەڵوێستی سەردەشت بە دروشمدانەوە خاوەندارێتییان لەخوێنی شەهید هێمن هەمزە کرد و بەبەشداریکردن لە رێوڕەسمەکەیدا بەردەوامیان بە هەنگاوی بوێرانەیان دا.
لە سنە، سەقز، بۆکان و خورماوا رۆڵە ئازا و بوێرەکانی رۆژهەڵات بە هەمان ورەی رۆژانی رابردوو، شەقام و کۆڵانی شارەکانیان چۆڵ نەکرد و پێداگرانە لەسەر هەڵوێست و هەنگاوی نەتەوەییان بەردەوام بوون و ئەم راپەڕین و رابوونەیان پاراست کە پەنجا و هەشت رۆژە بڵێسە دەستێنێ.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٢٢ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک
١٣ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە