پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان
21/11/2022
ڕاگەیەندراوی ژمارە( 89 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" ئەمڕۆ ٣٠ خەزەڵوەر لە ٦٦ ـەمین رۆژی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا رۆڵە راپەڕیوەکانی رۆژهەڵات درێژەیان بە راپەڕینی قارەمانانەیان دا. ئەمڕۆ کچ و کوڕانی راپەڕیو لە زۆربەی شار و شارۆچکەکانی رۆژهەڵات، لە جوانڕۆ، پیرانشار، دێهلوڕان، سەقز، سنە، کامیاران، کرماشان، مەریوان، بۆکان، مەهاباد، روانسەر، تیکاب، دێولان، بانە، سەلاسی باوەجانی، ئیلام، ئیزە، سەردەشت؛ سەرەڕای میلیتاریزەکردنی شارەکان و پەلامار و تەقەی بێبەزەییانەی هێزەکانی دەوڵەت، لە گۆڕەپانەکاندا مانەوە و بەرپەرچی پەلامارەکانیان دایەوە و پارێزگارییان لە ڕاپەڕینی پڕشکۆیان کرد. راپەڕینی ئەمڕۆ لەجوانڕۆ، لەسەرگڵکۆی شەهیدانی دوێنێی راپەڕینی ئەو شارەوە دەستی پێکرد. خەڵکی تێکۆشەری جوانڕۆ لە رێوڕەسمی ئەسپەردەکردنی شەهیدانی دوێنێی راپەڕیندا یەک دەنگ و هاوهەنگاو بەشدارییان کرد و بە دروشمدانەوە لەوێوە بۆ سەر شەقام و کۆڵانەکان رۆشتن و گڕیان لە ئاڵای دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بەردا و خاوەندارێتییان لە خوێنی شەهیدانی راپەڕین کرد. هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە پەلامار و تەقەکردنی راستەوخۆیان لە خەڵکی راپەڕیو بە چەکی سوک و قورسەوە و بە هەستاندنی هەلیکۆپتەر بەسەر شاردا هەموو حەولی خۆیان بۆ بڵاوەپێکردن و سەرکوتکردنی کچان و کوڕانی راپەڕیو خستەگەڕ. لە ئاکامی تەقەی راستەوخۆ و بێبەزەییانەی هێزەکانی دەوڵەت لەخەڵکی راپەڕیو، ژمارەیەکی زۆر لە خەڵکی راپەڕیو لە جوانڕۆ و شارەکانی دیکەی رۆژهەڵاتی کوردستان شەهید و برینداربوون؛ هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بەمەوە نەوەستان و کەوتنە رفاندن، دەسبەسەرکردن و بێسەروشوێنکردنی بریندارنی راپەڕیو. خەڵکی راپەڕیوی رۆژهەڵات لەبەرانبەر هێرش و پەلامارەکانی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، بەرگریی رەوایان لەخۆیان کرد و بەرپەرچی پەلامار و توندوتیژییەکانی هێزەکانی ئێرانی داگیرکەریان دایەوە. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن ٣٠ خەزەڵوەر ٢٧٢٢ک ٢١ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز
هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان