دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراویPAK بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی مانگرتنی گشتیی لە کوردستان

24/11/2022

ڕاگەیەندراویPAK بە بۆنەی بەڕێوەچوونی سەرکەوتوانەی مانگرتنی گشتیی لە کوردستان

وەک چاوەڕوان دەکرا ئەمڕۆ ٣ ی سەرماوەزی ٢٧٢٢ ی کوردی، نەتەوە کۆڵنەدەرەکەمان لە رۆژهەڵاتی کوردستان، بە حەول و تێکۆشانی هاوکاتی چالاکانی تاک و کۆی ناوخۆ، حیزبە سیاسییەکان، چالاکانی سۆسیالمیدیا و پاڵپشتیی ڕۆڵەکانی کوردستان لە دەرەوەی وڵات و گواستنەوەی لە لایان میدیاکانەوە، مانگرتنێکی گشتیی دیکەی بەڕێوە برد.
ئەم مانگرتنە گشتییە، هەنگاوێکی دیکەی خەڵکی کوردستانە لە ڕەوتی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر لە نیشتمان و کۆتاییهێنان بە سەروەریی ناڕەوای ئێران. هاوکات وەڵامێکی یەکگرتووانەیە بە لەشکرکێشی تاران بۆ شارە ڕاپەڕیوەکان و کوشتاری ڕۆڵەکانی کوردستان لە سەر شەقامەکان و هێرشە درۆنی و هاژەکییەکانی بۆ سەر هێزەکانی پێشمەرگە و بنکە و بارەگاکانی پارتە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان.
پارتی ئازادیی کوردستان ، بەبۆنەی ئەم سەرکەوتنەوە پیرۆزبایی و سڵاوی خەبات و کۆڵنەدان پێشکەشی ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان و هەموو کوردستانیانی مانگرتوو و ڕاپەڕیو دەکات.هاوکات تێڕامان لە  بێدەنگە لێکردن و بە دەنگەوە نەهاتنی کوردستان لەم مانگرتنەدا لە لایان گرووپەکانی ئۆپۆزیسیۆنی فارس لە دەرەوەی وڵات کە خۆیان بۆ ڕۆنیشتن لە جێی خامنەیی و دارودەستەکەی خۆش کردوە، بۆ ڕۆڵەکانی کوردستان و نەتەوە بندەستەکانی دیکەی ئێران بە پێویست دەزانێت. پارتی ئازادیی کوردستان ئەو بێدەنگی و بەدەمەوەنەهاتنە مانادارەی ئەو گرووپانە مەحکووم دەکات.
پارتی ئازادیی کوردستان وەک بەشدار و پاڵپشتی لێبراوی ڕاپەڕینی رۆڵەکانی کوردستان، تێدەکۆشێ و هیوادارە کە  ڕۆڵەکانی کوردستان بە بەشداریی هەرچی زیاتر و بەرینتریان لە خۆپیشاندانەکان و پووچەڵکردنەوەی پلان و پەلامارەکانی هێزەکانی رێژیم، دەرفەتی کۆنتڕۆڵکردنەوەی شەقامەکان و گەڕەکەکان بە هێزە داگیرکەرەکانی ئێران نەدەن و پارێزگاریی لە خوێن و خەباتی سێ مانگەمان بکەن.
سەرکەوێ ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەران و کۆتایهێنان بە سەروەریی ئێران لە سەر کوردستان.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٣ سەرماوەز ٢٧٢٢ک
٢٤ نۆڤامبری ٢٠٢٢ز

سەرەوە