پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-01-22 پەیامی حسەین یەزدانپەنا، پێشمەرگەی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان. بە بۆنەی ٧٧ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان: 2023-01-13 لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا. 2023-01-07 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی» 2023-01-06 ئاگاداریی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان لە مەڕ خولێکی دیکەی حەول و تەقەلاکانی دامودەزگا تێرۆریستیەکانی ئێران 2023-01-02 ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون. 2022-12-31 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-26 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 96 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-25 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 95 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-20 لێدوانی پانخوازانه، خزمهتی یهکڕیزیی و تهبایی پارته سیاسییهکان ناکات! 2022-12-13 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-08 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی موحسین شکاری و شەهیدکردنی شادمان ئەحمەدی لەژێر ئەشکەنجە لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر 2022-12-07 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 93 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-06 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 92 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-05 بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر 2022-12-05 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 91 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"
05/12/2022
بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر کوردستانیانی ڕاپەڕیو لە سەروەریی و حوکمی داگیرکەر ڕاپەرینی دوومانگەی پێشوومان لە شێوازی خۆپیشاندان و مانگرتنەکاندا بۆ کۆتاییهێنان بە سەروەریی و حوکمی داگیرکەرانەی ئێران بە سەرمانەوە ؛ لاپەڕەیەکی دیکەی پڕ شانازیی لە مێژووی خەباتی ڕزگاریخوازیی نەتەوەیی کوردستان،تۆمار کردووە. بەم ڕاپەڕینە کە بووە چەخماخەی ڕاپەڕینی گشتیی هەموو گەلانی ئێران؛ ناو و ناوبانگی ئازادییخوازیی و کۆڵنەدان و بەرەنگاربوونەوەی نەتەوەی کورد بەرانبەر داگیرکەران و سیستەمە تووتالیتارییەکان و تێرۆریزمی ڕێکخراوەیی و دەوڵەتیی، گەشایەوە. ئەوەش دەسمایەکی سیاسیی گەورەیە بۆ ڕاکێشانی پشتیوانیی جیهانی ئازاد لە خەبات و ڕاپەڕین و ناسنامە و ئامانجەکانمان. ئێستا کە پتر لە دوو مانگ لەو ڕاپەڕینە پیرۆزە تێدەپەڕێ، ئاسۆی سەرکەوتنی ئێمە و ڕاماڵین و شکستی دوژمن لە هەموو کاتێ ڕوونترە. بۆیە پێویستە یەکگرتووانە، بە بەکارهێنانی ئەزموونی دوو مانگی ڕابردوو ،هاوتەریب لە گەڵ گەلانی ئێران، ڕاپەڕینی پیرۆزمان لە شێوازەکانی خۆپیشاندانی شەقام و گەڕەکەکان و مانگرتنی گشتیی، درێژە پێبدەین. پارتی ئازادیی کوردستان هاوکات و هاوهەنگاو لە گەڵ چالاکانی ناوخۆی وڵات و ناوەندی هاوکاریی و لایەنەکانی دیکەی کوردستان و پاڵپشتیی کوردستانیانی دەرەوەی وڵات و میدیا دەربەستەکان، هیوادارە بەو ئامادەکارییانەی بە تێکۆشانی هەمووانی کراون، شار و شەقام و گەڕەک و خوێندنگە و زانکۆکانی کوردستان لە ڕۆژانی ١٤ و ١٥ و ١٦ی سەرماوەزدا، گۆڕەپان و دیمەنی مانگرتن و خۆپیشاندانی کوردستانیان بن. پارتی ئازادیی کوردستان، داوا لە هەموو خەڵکی نیشتمانی زامدارمان دەکات، بە زیاترین ڕێژەی بەشداریی لە مانگرتن و خۆپیشاندانەکاندا، مەکینەی تاوان و زەبر و زەنگی دوژمن پەک بخەن. سەرکەوێ ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر لە نیشتمان پارتی ئازادیی کوردستانPAK ١٣ی سەرماوەزی٢٧٢٢ک ٤ی دیسامبری٢٠٢٢ز
لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.
ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون.
ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی»