پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
13/12/2022
ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" شەوی ڕابردوو هێزە داگیرکەرەکانی بەر فەرمانی تاران لە درێژەی تاوان و دەستدرێژی و هەڵکوتانە سەر ژیان و ماڵی خەڵک و ڕفاندن و بێسەروشوێن کردنی ڕۆڵەکانی کورد، بەشێوەیەکی دڕندانە هەڵیان کوتایە سەر ماڵی مامۆستا سەیفوڵڵا حسەینی، لە شاری جوانڕۆی خۆڕاگر. مامۆستا سەیفوڵڵا کە مامۆستایەکی دیاری ئایینی و یەکێ لە گەورە پیاوانی کوردە و لەسەر بڵینگۆی مزگەوتی " خاتەمول ئەنبیا" ی شاری جوانڕۆ لە ئاداب و رسوومی کوردەواری دەدوا و خاوەنی هەڵوێستێکی نیشتمانی و دلێرانەیە و لە حاست تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەر دەنگی هەڵبڕیبوو؛ شەوی رابردوو لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر هێرش دەکرێتە سەر ماڵەکەی و لە کاتی ڕفاندنیدا، ئەوپەڕی بێڕێزی بەخۆی و هاوسەر و بنەماڵەکەی دەکرێ و دەستی خاتوون قادریی هاوسەری ژیانی دەشکێندرێ. جێی ئاماژەیە پاش ڕفاندن و دەستبەسەرکردنی ،مامۆستا سەیفوڵڵا، ڕەوانەی ئیدارە و گرتووخانەی ئیتلاعاتی کرماشان دەکرێ و ئێستا بێسەرو شوێنە و هیچ زانیارییەک لەسەر ژیانی نییە. پارتی ئازادیی کوردستان، هەڵوێستی کوردانەی مامۆستا سەیفوڵڵا و هەموو ئەو مامۆستایانەی تر کە دەگەڵ ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان ماونەتەوە و پشتیان لە خەڵک نەکردووە، بەرز دەنرخێنێ. هاوکات هێرش بۆ سەر مامۆستایانی ئایینی و گرتن و بێڕێزیی پێیان بەتوندی مەحکوم دەکا و داواکارە لە ڕۆڵەکانی نەتەوەکەمان کە پشتیوان و پارێزەری مامۆستایان و نوخبە پێشنگەکانی کۆمەڵگە بن کە خاوەنی هەڵوێستی کوردانە و پشتیوانی ڕۆڵە ڕاپەڕیوەکانی کوردستانن . هەروەها ئەو ڕاستییە ڕادەگەیەنینەوە کە تەنیا دەوڵەت و سەروەریی نەتەوەیی دەتوانێ، دانیشتوانی کوردستان لە ھێرش و کوشتار بپارێزێت. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن ٢٢ سەرماوەز ٢٧٢٢ک ١٣ دیسامبر ٢٠٢٢ز
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد