دواین هەواڵ

2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان

ڕاگەیەندراو

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 96 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)

26/12/2022

ڕاگەیەندراوی ژمارە( 96 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو
(ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ئەمڕۆ دووشەممە ٥ی بەفرانباری ٢٧٢٢ کوردی، کچان و کوڕانی ئازای رۆژهەڵاتی کوردستان، بە بەشدارییان لە چلەی شەهیدانی راپەڕین، بەردەوامییان بەو رابوونە قارەمانانەیە دا کە ١٠١ رۆژە بڵێسە دەستێنێ.
ئەمڕۆ رۆڵەکانی نیشتمانی داگیرکراو لە ئیزە، سنە، سەقز و مەهاباد، بە کۆبوونەوەیان لەسەر گڵکۆی شەهیدان و هاتنەسەر شەقام و گۆڕەپانەکان، بە سووربوونیان لەسەر هەڵوێستی نەتەوەیی و هەنگاوی بوێرانەیان، ئەم پەیامەیان بەگوێی دەوڵەتی داگیرکەردا دایەوە کە جینایەت و تاوانەکانیان لە رۆژهەڵاتی داگیرکراو، ئەم نەتەوەیە ناوەستێنێ و سەرەنجام ورە و باوەڕی بەرز و یەکگرتووانەی رۆڵەکانی کوردستان، لەسەر ئەم خاک و نیشتمانە رایاندەماڵێ.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
کۆمیتەی راگەیاندن
٥ بەفرانباری ٢٧٢٢ ک
٢٦ دیسامبری ٢٠٢٢ ز

سەرەوە