پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
06/01/2023
ئاگاداریی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان لە مەڕ خولێکی دیکەی حەول و تەقەلاکانی دامودەزگا تێرۆریستیەکانی ئێران کوردستانیانی خۆشەویست! هەڤاڵانی پێشمەرگە؛خەباتگێڕانی رێگای ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان! پاش ئەوەی دوژمنی داگیرکەر نەیتوانی بە هێرشی هاژەکی و درۆنی بۆ سەر پێشمەرگەخانە و پێگەکانی سپای میللیی کوردستان، بە ئاکامی دڵخوازی خۆی بگات و خۆڕاگریی و ئێرادەی فەرماندەیی و کچان و کوڕانی ریزەکانی سپای میللیی کوردستان، تەنیا ریسوایی و قورستر بوونی باری تاوانەکانیانی بۆ هێشتوونەتەوە ؛ داموودەزگا سیخوڕی و تێرۆریستیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران خولێکی دیکەی حەول و تەقەلایان بۆ درووستکردنی تاک و تۆڕی سیخوڕی و پیلانگێڕی و دەنگۆسازی میدیایی دژی سپای میللیی کوردستان، دەست داوەتێ. لە سێ دەیەی رابردوودا رێبوارانی رێگای رزگاری و سەربەخۆیی کوردستان بە هاوکاری «دڵسۆزانی ونی ئەم رێبازە» ، زەبری گورچووبڕیان لە مەکینەی سیخوڕی و تێرۆر و تاوانی دەوڵەتی داگیرکەر سرەواندووە و زۆربەی پیلان و تەقەلاکانیان پووچەڵ کراونەتەوە . ئێستایش تێکشکاندنی ئەو حەول و تەقەلایانەیان هەروەک رابردوو وریایی و چاوتیژی و گوێ سووکی و جووڵەی خێرای هەمووانی گەرەکە . بۆیە هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان وێڕای سپاس و پێزانین بۆ هەموو ئەو هاونیشتمانی و هەڤاڵانەی ئەم یەکەیەیان لە جووڵەکانی دامودەزگا سیخوڕی و تێرۆریستییەکانی ئێران ئاگادارکردووە؛ داوا لە هەموو رۆڵە دڵسۆزەکانی نەتەوە و نیشتمانەکەمان لە ناوەوە و دەرەوەی وڵات و ریزەکانی سپای میللیی کوردستان و لە هەرێمی کوردستان دەکات، بە وردبینی و چاوکراوەیی و هەستیارییەوە سەرنج بدەنە هەر رووداو ، جووڵە ، پەیوەندی و هەڵسووکەوتێک کە جێگای گومان بێت و رەنگ و بۆنی پیلان و حەوڵی ئەو دام و دەزگایانەی دوژمنی لێ بێت و بە خێرایی و بێ دواکەوتن ، هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانی لێ ئاگادار بکەن. پێکەوە بە دڵسۆزی و پشت بە خۆبەستن و پابەندیی بە بەها و بایەخە نەتەوەیی و ئەخلاقی و شۆڕشگێڕییەکان، هەموو پیلانەکانی دوژمنانی ئازادیی و سەربەخۆیی کوردستان تێک دەشکێنین . سپای میللیی کوردستان یەکەی هەواڵگری و ئاسایش 15ی بەفرانباری 2722 کوردی 5ی ژانویەی 2023 زایینی
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»