پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-01-22 پەیامی حسەین یەزدانپەنا، پێشمەرگەی ڕێگای سەربەخۆیی کوردستان. بە بۆنەی ٧٧ساڵەی دامەزراندنی دەوڵەتی جمهووریی کوردستان: 2023-01-13 لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا. 2023-01-07 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی» 2023-01-06 ئاگاداریی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان لە مەڕ خولێکی دیکەی حەول و تەقەلاکانی دامودەزگا تێرۆریستیەکانی ئێران 2023-01-02 ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون. 2022-12-31 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-26 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 96 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-25 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 95 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان) 2022-12-20 لێدوانی پانخوازانه، خزمهتی یهکڕیزیی و تهبایی پارته سیاسییهکان ناکات! 2022-12-13 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 94 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-08 ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی موحسین شکاری و شەهیدکردنی شادمان ئەحمەدی لەژێر ئەشکەنجە لەلایان دەوڵەتی داگیرکەر 2022-12-07 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 93 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-06 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 92 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان" 2022-12-05 بە مانگرتن و خۆپیشاندان؛ پێکەوە بۆ بەردەوامیی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەر 2022-12-05 ڕاگەیەندراوی ژمارە( 91 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو "ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان"
پێش 4 هەفتە
ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی» رۆڵهكانی نهتهوهی گەورەی كورد! كوردستانیانی ڕاھاتوو بە خەبات و قوربانییدان! لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران دژ بە نەتەوەی کورد؛ بەرەبەیانی ئەمڕۆ ١٧ بەفرانبار،دوو لاوی دیکەی وڵاتەکەمان کە لە رەوتی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستاندا دەسبەسەرکرابوون، لەسێدارە دران. کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر لە کاتێکدا ئەو تاوانەیان خوڵقاند کە تەنانەت رێگەیان بە قوربانییەکان نەدا، بۆ دواجار کەسوکاریان ببینن. پارتی ئازادیی کوردستانPAK وێڕای سەرەخۆشیی لە بنەماڵەی ئەو شەهیدانە و گشت کوردستان؛ پێ لەسەر ئەو راستییە دادەگرێتەوە کە ماف، ئازادیی، ئاسوودەیی، کەرامەت و بەختەوەریی تاک و کۆی کوردستانیان لە گرەوی رزگاریی یەکجاریی لەژێردەستیی داگیرکەران و گەیشتن بەسەروەریی و دامەزراندنی کیان و دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستانە. پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە خەڵکی کوردستان بە گشتی و ھاوشارییانی ئەو دوو شەھیدە بەتایبەتیی دەکات، لەم کۆستەدا بنەماڵەی ئەو شەھیدانە بە تەنیا نەھێڵن و بەھەر شێوەیەک بۆیان دەلوێ ھاوخەمییان لە گەڵ بکەن و دژ بەو تاوانە ھەڵوێست بنوێنن. پارتی ئازادیی کوردستان، هاوکات رێکخراوە نێودەوڵەتییەکانی مافی مرۆڤ و کۆمەڵگای جیھانی و ناوەندە بڕیاربەدەستەکان وریا دەکاتەوە کە گیانی سەتان مرۆڤی کورد لە گرتووخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەر لەمەترسی مەرگدایە و لە سەریانە بە بڕیاری ئازایانە و مرۆڤدۆستانە، رێگریی لە ئێعدامیان بکەن. ئێمە دوژمنی داگیرکەر دڵنیا دەکەین کە بە تاوانی ئەوتۆ ناتوانێ بۆ ھەمیشە درێژە بە سەروەریی و داگیرکردنی کوردستان بدات و ڕاماڵینیان لەم نیشتمانە نزیکە. سڵاو لە هەموو ئەو تێکۆشەرانەی ئازایانە لەمەیدان و گۆڕەپانەکاندا بەرانبەر دوژمنی داگیرکەر ڕاساون و راپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەرانیان وەڕێخستووە. سڵاو دەنێرین بۆ ئەو قارەمانانەی لە گرتووخانەکانی دەوڵەتی داگیرکەردا، خۆ ناچەمێنن و سەربەرزانە بەرەو پەتی سێدارە و مەیدانی ئێعدام دەچن. پارتی ئازادیی كوردستانPAK ١٧ بەفرانباری ٢٧٢٢ ک ٧ی ژانویەی ٢٠٢٣ز
لە بۆکان، لەئاکامی تەقینەوەیەک بەهۆی لێچوونی گازەوە شەش ئەندامی خێزانێک گیانیان لەدەست دا.
ئۆکڕاین؛ لەدەسپێکی ساڵی نوێی زایینییەوە 45 درۆنی ئێرانی تێکشکێنراون.
ڕاگەیەندراوی ژمارە( 97 )ی ڕاپەڕینی کوچک و بەردی رۆژهەڵاتی داگیرکراو (ڕاپەڕین تا ڕاماڵینی داگیرکەران لە نیشتمان)
ڕاگەیاندراویPAK سهبارهت به ئێعدامی «محەممەد مەهدی کەرەمی» و «محەممەد حوسەینی»