دواین هەواڵ

2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان

ڕاگەیەندراو

پارتی ئازادیی کوردستان، گرتنی مامۆستایانی ئایینی مەحکووم دەکات

30/01/2023

پارتی ئازادیی کوردستان، گرتنی مامۆستایانی ئایینی مەحکووم دەکات

لە درێژەی تاوان و جینایەتەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس دژی ڕۆڵەکانی کوردستان، ئەمڕۆ دووشەممە ١٠ی رێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی، مامۆستا ئیبراهیم کەریمی نەنەڵە" مامۆستای مزگەوتی ئاوایی نەنەڵە و "مامۆستا لوقمان ئەمینی" مامۆستای ئایینی «مزگەوتی چوار یاری نەبی» شاری سنەیان لە رێگای نێوان مەریوان- سنە دەسبەسەرکرد و بۆ شوێنێکی نادیاریان راگواستوون. پێشتریش پۆلێک مامۆستای ئایینی کە لە پڕۆسەی ڕاپەڕینی ڕاماڵینی داگیرکەردا بەشدار ببوون و ئامادە نەبوون تاوانی داگیرکەران پاساو بدەن، گیراون و زیندانی کراون.
پارتی ئازادیی کوردستان وێڕای مەحکوم کردنی گرتن و بێسەروشوێنکردنی مامۆستایانی تێکۆشەری ئایینی، پێ لەسەر ئەو راستییە دادەگرێتەوە کە ھەتا سەروەریی ئێران بەسەر نیشتمان و نەتەوەکەمانەوە بەردەوام بێت، ژیان و گیان و ئاسایش  و ماف و ئازادیی تاک و کۆی رۆژهەڵاتی کوردستان لە بەر ھەڕەشە و ھێرشدا دەمێنێتەوە و دابین بوونی ھەر کام لەو بەھایانە لە گرەوی ئازادی و سەربەخۆیی کوردستان‌دایە.

پارتی ئازادیی کوردستان PAK
١٠ رێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی
٣٠ ژانوییەی ٢٠٢٣ زایینی

سەرەوە