پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
11/02/2023
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان بە بۆنەی چل و چوارەمین ساڵی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران ئەمڕۆ ٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٢ کوردی، یازدەی فێورییەی ٢٠٢٣ی زاینیی، چل و چوار ساڵ بە سەر کۆتاییهاتنی حکومەتی پاشایەتی لە ئێران، تێدەپەڕێت. ئەگەر چی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی، ڕووداوێکی گرینگی سیاسیی بوو کە خوێن و خەباتێکی زۆر و دوور و درێژی تێچوو، بەڵام لەبەر ئەوەی بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ڕەزاخانیی لە شوێنی خۆی مانەوە و دەستیان لێ نەدرا؛ بە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، قۆناغێکی کارەساتبارتر لە داگیرکاری، ئیستیعمار و ئاسمیلاسیۆن بەسەر کورد و نەتەوەکانی دیکەدا سەپا. ئێستا کە پاش یەک سەدە لە بنیاتنانی دەوڵەت-نەتەوەی فارس و ٤٤ ساڵ لەڕەشترین قۆناغەکانی، خەریکە دەرفەتێک بۆ کۆتاییهێنان بە بناغەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە دەڕەخسێت؛ پاشماوەکانی بنەماڵەی پەهلەوی و تاقمی «شۆرای مودیریەتی گوزار» و دەستە و گرووپەکانی لەو چەشنە، بە سینگ کوتان بۆ هێندێک چەمکی گشتیی وەک «دێموکراسی» و «سێکۆلاریزم» و «لامەرکەزی» و«مافی شارۆمەندی»، تێدەکۆشن لە پڕۆسەی ڕووخانی کۆماری ئیسلامیدا بناغەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە لە ڕمان و هەڵّوەشانەوە، بپارێزن و سەروەریی و سەرداریی نەتەوەی فارس بە سەر نەتەوەی کورد و نەتەوەکانی دیکەدا بهێڵنەوە. ئەوەی لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا کێشە و لەمپەڕی سەرەکیی کورد بووە بۆ ئازادیی و ئاسایش و بەختەوەریی، ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە بووە.هەموو ئەو کارەساتانەی کە لە ماوەی یەک سەدەی پێشوودا لە ناو سیستەمە سیاسییەکانی پاشایەتی پەهلەوی یەکەم و دووهەم و کۆماریی خومەینی و خامەنەییدا، بەسەر کورد و کوردستان هاتوون؛ لە سۆنگەی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە و سەروەریی نەتەوەی فارسەوە بووە. ئێستا کە بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس، لە ئاکامی خەباتی نەتەوەکەمان و نەتەوە بندەستەکانی دیکەو قەیران و ناکارامەییەکانی خۆی و کاریگەرییەکانی بەجیهانیبووندا، لەرزۆک بووە و دەرفەتی هەڵوەشانەوە و کۆتایی هاتنی خوڵقاوە، ڕەوا نییە و کارەساتخوڵقێنە، تاک و گرووپ و حیزبی سیاسیی کورد و هەر نەتەوەیەکی بندەستی دیکە، لە هەر فۆرم و قەوارەیەکدا، بەشداریی بکەن لە حەولەکانی پاراستن و بەردەوامیی ئەو ئیمپراتۆرییە نەخۆشە و سەروەریی نەتەوەی فارس. ئەرکی هەرە لە پێش و گەوهەری کوردایەتی، هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی دەوڵەتی فارس و وەدەست هێنانی سەروەریی و سەربەخۆیی و بنیاتنانی دەوڵەتی دێموکراتیکی کوردستانە. پارتی ئازادیی کوردستان بە دەربەستیی لە حاست یەک سەدە خوێن و خەبات و مەینەتی ڕۆڵەکانی کوردستان، بە پشت بەستن بە ڕەوایی ئەو مافانەی کە خوا و سروشت و یاسا و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بە کوردیان بەخشیوە؛، وێڕای خەباتی شێلگیرانە بۆ کۆتاییهێنان بە حوکمی کۆماری ئسیلامی، لە پێناو گەیشتن بە سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان، بەربەرەکانی لە گەڵ هەموو حەولەکانی بەردەوامییدان بە دەوڵەت-نەتەوەی ئێران و سەروەریی سیاسیی فارس دەکات. پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە کوردستانیان دەکات، لە پێناو ئەم ئەرک و ئامانجە پیرۆزەدا، پاڵپشتتی پارتی ئازادیی کوردستان بن و هێز و وزەی زیاتری پێ ببەخشن. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٢ک ١١ی فێورییەی٢٠٢٣ز
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»