دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

وەڵامی وته‌بێژی PAK بە داوایه‌كی مامۆستا سەلاحەدین وەهابپوور بۆ یه‌كڕیزیی پارته‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

23/02/2023

وەڵامی وته‌بێژی PAK بە داوایه‌كی مامۆستا سەلاحەدین وەهابپوور بۆ یه‌كڕیزیی پارته‌ سیاسییه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان

   لەدرێژەی هەوڵی چالاکانی سیاسیی و کەسایەتییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، بۆ پێكهاتنی یەکڕێزییه‌ك لە نێوان پارت و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان؛ له‌ ڕۆژی جهانیی زمانی دایكییدا، مامۆستا سەلاحەدین وەهابپوور " له‌ داوایه‌كی دڵسۆزانه‌دا، پێشنیاری كردووه‌ هێزه‌ نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی كوردستان له‌ سه‌ر بنه‌مای دوو ئه‌سڵی: نه‌ته‌وه‌ بوونی كورد و مافی دیارییكردنی چاره‌نووس، چوارچێوه‌ و پێكهاته‌یه‌كی نه‌ته‌وه‌یی پێكبێنن.
   پارتی ئازادیی کوردستان،وێڕای سپاس و پێزانین بۆ په‌رۆش و خەمخۆریی بەڕێزیان بۆ پرسی یه‌كڕیزی هێزه‌ سیاسییه‌كانی كوردستان، وه‌ك چۆن له‌ ڕابردوودا به‌ ده‌نگ هه‌موو داوا و بانگه‌وازه‌كانی له‌و چه‌شنه‌وه‌ هاتووه‌، پێشوازیی لەو  داوا برایانەیه‌ ده‌كات.هه‌روه‌ها پێ له‌سه‌ر ئه‌وه‌ داده‌گرێته‌وه‌‌ كه‌ نه‌ته‌وه‌كه‌مان خاوه‌نی مافێكی سیاسییه‌ كه‌ مه‌نشووری نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان و جاڕنامه‌ی جیهانیی مافه‌كانی مرۆڤ و كۆنوانسیۆنه‌كانی دیكه‌ی نه‌ته‌وه‌ یه‌كگرتووه‌كان بۆ هه‌موو نه‌ته‌وه‌یه‌كیان سه‌لماندووه كه‌ بریتییه‌ له‌ مافی دیاریی كردنی چاره‌نووس. پارتی ئازادیی كوردستان خه‌بات بۆ گه‌ڕاندنه‌وه‌ی ئه‌م مافه‌ زه‌وت كراوه‌ بۆ خه‌ڵكی كوردستان، به‌ بنه‌مای هه‌ر هاوپه‌یمانییه‌كی كوردستانی و مه‌رجی هاوكاریی له‌ گه‌ڵ هه‌ر لایه‌نێكی ده‌ره‌كیی داده‌نێت. 

وته‌بێژی پارتی ئازادیی كوردستان
خه‌لیل نادری

٤ی ڕه‌شه‌مه‌ی ٢٧٢٢ك
٢٣ی فێورییه‌ی٢٠٢٣ز

 

سەرەوە