پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-03-24 بۆچی پارتی ئازادیی کوردستان لەمپەڕی ئێرانچێتیە؟ 2023-03-17 بەندکراوێکی کورد لە بەندیخانەی ورمێ لەسێدارەدرا 2023-03-17 بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەی دیدار و سیمینارێک لەلایان ڕێکخستنی گشتییPAK 2023-03-15 دیدار و پێکگەیشتنەوەی ھەڤاڵە سەربەرزەکانی بەرەکانی جەنگ 2023-03-15 یەکێدیکە لە بریندارەکانی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو 2023-03-13 لە ئاگرییەوە تا لوڕستانات خاوەندارێتی لە شەهیدانی راپەڕین، ٢٥ ی رەشەمە، دوا پێنجشەممەی ساڵ هەمووان لەسەر گڵکۆی شەهیدان کۆدەبینەوە. 2023-03-12 بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانیی سەبارەت بە مەنشووری "مهسا" 2023-03-11 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان، سەبارەت بە مەنشووری مهسا 2023-03-08 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 8ی مارس 2023-03-06 درێژەی تاوان و هێرشی بیۆتیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە رۆژهەڵات 2023-03-06 بۆ دەنگھەڵبڕین دژی ژەھراویی کردنی قوتابخانەکان؛ کوردستان مان دەگرێت. سێشەممە ١٦ی ڕەشەمە 2023-03-05 دەسکەوتە مەزنەکان و هەڵە گەورەکە لە ئاوێنەی ٣٢ ساڵ پاش ڕاپەڕین 2023-02-28 🟥قوتابخانەی یاسین و شەهیمی شاری کرماشان کەوتنە بەر هێرشی بیو تێروریستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران. 2023-02-25 خاتوو سوهەیلا قازی کچی پێشەوای نەمر لە وڵاتی ئاڵمان کۆچی دوایی کرد. 2023-02-25 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی کۆچی دوایی خاتوو سوهەیلا قازی
پێش 2 هەفتە
بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانیی سەبارەت بە مەنشووری "مهسا" ڕۆژی هەینیی ١٠ی مارسی ٢٠٢٣ی (١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی /١٤٠١ی هەتاویی) مەنشوورێک بە ناوی " منشور مهسا" بڵاوکرایەوە. ئەو مەنشوورە، لەگەڵ ئەوەی بە چەند وشە و دەربڕینی سیاسیی جوان و بریقەدار ڕازێندراوەتەوە، بەڵام هەر لەجێدا بۆ خۆبەخاوەنکردن و دەستبەسەرداگرتنی "ڕاپەڕینی ژینا" و ئامانجەکانی لە لایەن تاقمێکەوەیە. مەنشووری ناوبراو، کە گوایە بۆ ئیدارەکردنی ئێرانی دوای " ڕێژیمی کۆماری ئیسلامیی"ە، بەڵام کرۆکەکەی بۆ پاراستن و هیشتنەوەی پایەکانی ئەو دەوڵەت-نەتەوەیە کە بناغەکەی لەسەر ئێسک و پرووسکی کورد و نەتەوە ژێردەستەکانی دیکە دامەزراوە و بە کۆمەڵکوژیی سەدساڵەدا تێپەڕبووە و، چلوچوار ساڵیشە " کۆماری ئیسلامیی" پارێزەر و کارگێڕی ئەو قەوارەیەیە. مەنشووری "مهسا"، کە هەر لە سەردێڕەکەیەوە بە داگیرکردنی ناوی ڕاستەقینەی "ژینا"ی کوردستان، دەستی پێکردووە، بەم هۆیانەوە کە: ١-لە داننان بە ناسنامەی ڕاستەقینەی نەتەوە نافارسەکان خۆیان دزیوەتەوە و ئەوانیان بە قەوم و ئێتنیک داناوە و بەو جۆرە لە بواری مافناسییەوە، بە پێچەوانەی مەنشووری نەتەوە یەکگرتووەکان و جاڕنامەی جیهانیی مافەکانی مرۆڤ و کۆنواسیۆنەکانی تر، مافی نەتەوەیی ئەوانی بۆ دیارییکردنی چارەنووس پێشێل دەکا. ٢-بە نەدیتن و داننەنان بە فرەنەتەوەییبوونی جوغڕافیای ئێران، مەبەست و ستراتیژی بەردەوامییدان بە پڕۆژەی کۆنی (یەک نەتەوە، یەک زمان، یەک سەروەریی، یەک ناسنامە) هەیە. ٣-بە دانانی ئەسڵی داگیرکەرانەی پاراستنی سەرزەوینیی و پڕۆژەی تێکەڵکردنی هێزەکانی سوپای پاسداران لە ئەرتەشی دژەگەلیی ئێران و دیارییکردنی ئەرکی ئەرتەش بۆ پاراستنی ئەو تەواویەتی سەرزەوینییە، هەر لە ئێستاوە پلانی پەلاماردانی کورد و هەر نەتەوەیەکی دیکە کە خەبات بۆ ستاندنەوەی مافە نەتەوەییەکانی دەکا، داڕشتووە. ئەمەش بەڵگەیەکە دژ بە ئازادیی و ماف و ناسنامە و داخواز و تێکۆشانێک کە لە ١٠٠ ساڵی ڕابردوودا کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکە کردوویانە. بۆیە ئێمە، ئەو پارت و ڕێکخراوە سیاسییانەی ئەم بەیاننامە هاوبەشە دەردەکەین، ئەم مەنشوورە و هەر مەنشوور و بەڵگە و ڕێککەوتنێکی سیاسیی دیکە کە لە پێناسەکردنی کورد بە نەتەوە و لە داننان بە مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە خۆ ببوێرێ، لێبڕاوانە ڕەت دەکەینەوە. هاوکات داوا لە کۆمەڵگەی نێودەوڵەتیی بە حکومەتەکان و دامەزراوە و ئەنجوومەنەکانیانەوە دەکەین، هیچ لایەکتان، ئەو مەنشوورە بە هی خەڵکی ڕۆژهەڵاتی کوردستان دانەنێن و، لە بناغەڕا هیچ کەس و لایەنێک بۆی نییە لە جیاتی خەڵکی کوردستان بڕیار لە چارەنووسی سیاسیی ئەو نەتەوەیە بدات. بڕیاری دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستان تەنیا مافی خەڵکی کوردستانە. ئێمە لەسەر ئەو باوەڕەین کە بۆ بەهێزکردنی گوتار و پێگەی کورد و گەیشتن بە ئامانجە ڕەواکانی و بەرپەرچدانەوەی هەر هەنگاوێک کە بە دژی مافی نەتەوەییمان بێ، پێویستە هێز و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان لە بەرە یا کۆنگرەیەکی کوردستانییدا، کە مافی سەروەریی و مافی دیارییکردنی چارەنووسی سیاسیی لە ڕێگەی دەنگی خەڵکی کوردستانەوە بکاتە بناغە و ناونیشانی خۆی، کۆببنەوە. ئێمە پێ لەسەر ئەوە دادەگرین کە نابێ و ڕەوا نییە، بەر لە یەکخستنی ناوماڵی کوردستانیی هیچ لایەنێکی سیاسیی رۆژهەڵاتی کوردستان خۆی بە لای هیچ جەمسەرێکی سیاسیی نەتەوەی دەسەڵاتداردا بخات. سیاسەتێکی ئەوتۆ هێز و وزەی کوردستان و بزووتنەوەکەی لە یاریی و ئەمبەر و ئەوبەرکردنی نێوان جەمسەرەکانی نەتەوەی سەردەستدا بەفیڕۆ دەدا. پارتی ئازادیی کوردستان کۆمەڵەی یەکسانیی کوردستان پارتی سەربەستیی کوردستان رێکخراوی خەبات ، ی شۆڕشگێڕی کوردستان پارتی سەربەخۆیی کوردستان بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ٢١ی رەشەمەی ٢٧٢٢ ک ١٢ی مارسی ٢٠٢٣ ز
بۆچی پارتی ئازادیی کوردستان لەمپەڕی ئێرانچێتیە؟
درێژەی تاوان و هێرشی بیۆتیرۆریستیی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە رۆژهەڵات
بەیاننامەی شەش پارت و ڕێکخراوی کوردستانیی سەبارەت بە مەنشووری "مهسا"
🟥قوتابخانەی یاسین و شەهیمی شاری کرماشان کەوتنە بەر هێرشی بیو تێروریستی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران.