دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

کوردستانی

دیدار و پێکگەیشتنەوەی ھەڤاڵە سەربەرزەکانی بەرەکانی جەنگ

15/03/2023

 رۆژی هەینی ڕێکەوتی ١٩ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی بەرامبەر بە ١٠ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی کۆمیتەی ڕێکخستنیPAK، دیدار و پێکگەیشتنەوەیەکی بۆ ھەڤاڵە سەربەرزەکانی بەرەکانی جەنگ کە ماوەی خزمەتیان لە ڕیزەکانی سپای میللیی کوردستانیان سەربەرزانە بڕیوە و ساڵانێک لە بەرەکانی بەرەنگاربوونەوەی تیرۆریستانی داعش و حەشدی ئێرانیی بۆ پاراستنی خەڵک و  کیانی سیاسی کوردستان، بوون، ڕێکخست.
دیدارەکە پاش ڕاگرتنی بێدەنگی بۆ ڕێزلێنان لە شەھیدانی ڕاپەڕینی ژینا و سەنگەرەکانی پێشمەرگە لە ٣ بڕگەدا بەمجۆرە بەڕێوە چوو:
١ ) وتەکانی ھەڤاڵ خەلیل کانی سانانی وتەبێژی PAK، بە ناونیشانی«بارودۆخی رۆژهەڵاتی کوردستان، دەرفەت و مەترسیەکان، هەڵوێستی هێز و لایەنە سیاسییەکانی کوردستان لەگەڵ ئۆپۆزسیۆنی فارس و ڕوانگەی PAK.
٢) پرسی ڕۆڵ و ئەرکی ئەندامانی PAKلە هەرێمی کوردستان لەلایەن ھەڤاڵ جوانشێر رەفعەتی کارگێڕی کۆمیتەی ڕێکخستنی گشتی.
٣)ڕاخستنی خوانێکی پێشمەرگانەی پڕ خۆشەویستیی و یەکدڵیی.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
کۆمیتەی ڕێکخستنی گشتیی

٢٤ی ڕەشەمەی ٢٧٢٢ی کوردی
١٥ ی مارسی ٢٠٢٣ی زایینی

سەرەوە