دواین هەواڵ

2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا

کوردستانی

یەکێ‌دیکە لە بریندارەکانی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو

15/03/2023

یەکێ‌دیکە لە بریندارەکانی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کوردستان بەهۆی سەختی برینەکەیەوە شەهیدبوو

محەممەد ئاریان خۆشگوار، تەمەن ١٨ ساڵان خەڵکی سنە، کە لە ١٨ی خەزەڵوەری ٢٧٢٢ لە رەوتی راپەڕینی رۆژهەڵاتی کورددستان‌دا لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران کەوتە بەر پەلامارو بەسەختیی بریندار کرا، دوێنێشەو ٢٣ی رەشەمە پاش چوارمانگ مانەوە لە نەخۆشخانە گیانی سپارد و شەهیدکرا.
بەگوێرەی راپۆرتی هەنگاو، محەمەد ئاریان خۆشگوار لە رێوڕەسمی چلەی دوو لە شەهیدانی راپەڕیوی ئەو شارە، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی دەوڵەتی داگیرکەر دەکەوێتەبەر پەلاماری چەقۆ و باتۆم بەسەختی بریندار دەکرێ.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٤ی رەشەمە لەژێر گوشار و هەڕەشەی دەوڵەتی داگیرکەر، تەرمی شەهید محەممەد لە گۆڕستانی بەهەشتی محەممەدی سنە ئەسپەردەی خاک کرا.

 

 

سەرەوە