دواین هەواڵ

2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە 2025-07-27 ناسیونالیزم و ژینگە پارێزیی؛ کۆلۆنیالیزم و ڕزگارییخوازیی (پێشکەش بە شەهیدی تازەی پاراستنی ژینگەی نیشتمان) 2025-07-25 حەمید مورادی چووە ریزی شەهیدانی ژینگە و پاراستنی سروشتی کوردستانەوە 2025-07-25 ژین و ژینگەی کوردستان؛ سووتاوی دەستی ئێران ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە خۆپیشاندان و دروشمە نەتەوەییەکانی ئەمڕۆی سنە 2025-07-25 شەڕی دەوڵەت لە گەڵ نەتەوەیەک لە «مێژووی ٢٥ ساڵەی ئەڕتەشی ئێران»دا مەزنیی سمکۆ و عەزەمەتی قەڵای چارییە لە گێڕانەوەی مێژوونووسی دەوڵەتی فارس دا 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان لەگەڵ کۆمەڵەی ژنانی رۆژهەڵات. 2025-07-21 دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تیپی تەوارەکانی کوردستان لەگەڵ رێکخراوی ژنانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان 2025-07-21 ⭕️ئەو برینەی ساڕێژ ھەڵناگرێ! 2025-07-19 لە دیداری نێوان رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان و تەوارەکانی ئازادیی کوردستان دا، پێ لەسەر دەورگێڕانی زیاتری ژن داگیرا. 2025-07-19 لە سنەوە بۆ سوەیدا سنوورەکانی دەوڵەت، سەروەریی و ئاسایشی مرۆڤیی 2025-07-15 دەسبەسەرکرانی باوکی کەژاڵ ساڵحی لە بجنورد. 2025-07-14 راگەیەندراوی PAK سەبارەت بە لێدوانەکانی نێردەی ئەمریکا بۆ سووریا

کوردستانی

بۆچی پارتی ئازادیی کوردستان لەمپەڕی ئێرانچێتیە؟

24/03/2023

شەماڵ پیران

لە دایکبوون و دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان لە بنەرەتدا بۆ رەتکردنەوەی ناسنامەی سەپێنراوی ئێرانی بوون و حەولدان بووە بە بەرداکردنی بەرگ و ناسنامەی راستەقینەی کورد بوون و کوردستانیی بوون بە بزووتنەوەی رزگاریخوازیی رۆژهەڵاتی کوردستاندا، هەڵبەت بزووتنەوەیەک کە هەم لە شکڵدا و هەم لە ناوەرۆکدا هەڵگری بیری رزگاریخوازیی و تووڕدانی ناسنامەی بێگانە و چەسپاندنی ناسنامەی نەتەوەیی و مێژوویی کورد بێت. 
بە پێچەوانەی روانگەی دوژمنان و نەیارانی نەتەوەکەمان و  تێگەیشتنی کۆمەڵێک کەس و لایەن کە دەیان ساڵە هێز و وزە و خوێنی ئینسانی کوردیان کردووەتە قوربانی بەرژەوەندییەکانی نەتەوەی سەردەستی فارس، پارتی ئازادیی کوردستان لە خەباتێکی بێ تەعارۆفدایە بۆ بەرگریی کردن لە واقعییەتێکی سیاسیی، کۆمەڵایەتی، مێژوویی و حقوقی کە خەبات لە پێناویدا بە ئەرکی سەرشانی یەکبەیەکی رۆڵەکانی نەتەوەی تێکۆشەری کورد لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەزانێ.
ئەگەر بە کورتی ئاوڕێک لە مێژووی هاوچەرخی نەتەوەکەمان لە سەد ساڵی رابردوودا بدەینەوە، ئەگەر توزقاڵێک بە هەستیاری و وریاییەوە بڕوانینە شۆڕشی رێبەرانی نەتەوەکەمان لە سەدەی رابردوودا، ئەگەر بە ویژدانەوە روودا و کارەسات و ئاکام و لێکەوتەکانی ئەو مێژووە هەڵبەسنگێنین و لەگەڵ خۆمان و تەنانەت دژمنەکانیشماندا تۆزقاڵێک راستگۆ و روو راست بین، نە رێگە بە خۆمان و نە رێگە بۆ کەس خۆش دەکەین نەتەوەیەکی کەون ئارا و خاوەن شارستانییەتی وەک نەتەوەی کورد بە بیانووی تاکتیکی خەبات و دەربەستیی بەرابنەر واقعی سیاسیی، بە هیچ نەتەوەیەکی دیکەی ناوچەکەوە گرێ بدەین.
هەم بە پشت بەستن بە مێژووی خوێناوی نەتەوەکەمان، هەم بە پێی بەڵگەکانی سیاسەتی کورد قڕان و پرۆسە دوور و درێژەکانی ئاسمیلاسیون دژ بە نەتەوەکەمان و هەم بە پێی ئەزموونی کورد و پێوەندیی لەگەڵ داگیرکەر، نەک رەوا نییە بەڵکوو تاوانێکی گەورە و قێزەونە کە کورد و بزووتنەوەی رزگاریخوازیی نەتەوەیی و ناسنامە نەتەوەییەکەی لە پێناو مەرامی کەسییدا یان لە باشترین حاڵەتدا بە هۆی کاڵفامی سیاسیی و رێکخراوەیی و تێنەگەیشتن لە واقعی سیاسی و کۆمەڵایەتی کۆمەڵگای کوردستان بخرێتە خزمەتی درێژکردنەوەی سیستەمی داتەپیو و ماوەبەسەر چووی دەسەڵاتی تاوانکار و فاشیزمی دەوڵەت_نەتەوەی ئێران.
پارتی ئازادیی کوردستان لە ماوەی زیاتر لە سێ دەیەی رابردوودا، ئەرکی نەتەوەیی و سیاسیی خۆی بە درووستی بەجێهێناوە، لەپاڵ ئەوەشدا خوێندنەوەیەکی واقعبینانەی بەرامبەر دۆزی رەوای کورد لە لایەک و روانگە و سایکۆلۆژی سیاسیی و مێژوویی داگیرکەر و پلان و تێگیشتنەکانیان بەرانبەر کورد و خاکەکەی هەبووە، بۆیە هەم لە خەبات و تێکۆشانی بەکردەوەدا و هەم لە مەیدانی فیکر و سیاسەتدا رەچاوی ئەو راستییە دەکات و بە هیچ شێوەیەک رێگە نادات جارێکی دیکە سەروەریی کورد و نیشتمانەکەی لە پێناو دەسکەوتە کەسیی و رێکخراوەیی و سیاسییەکاندا پشتگوێ بخرێ و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان ناچار بکرێن جارێکی دیکە رێگای دژوار و تاقەت پرووکێن و پڕ تێچووی سەد ساڵی رابردوو لە ئاکامی سیاسەتی هەڵە و پاڵپشتیی لە ئەم دەستە و ئەم گرووپی سیاسیی نەتەوەی سەردەستی فارس و نامۆ بە پرسی کورد و مافە رەواکانی بە خوێنی دڵ بپێوێتەوە.
ئیتر سەردەمی چەمک و دەستەواژە نامۆکان و هێژمونی گوتار و دیسکۆرسی هاردەکراو و بێگانە بە دۆزی رەوای کورد کۆتایی پێهاتووە، ئیتر سەردەمی بڕوا بە مێنتالیتە و پارادایمی ماوە بەسەر چوو و هەڵخەڵەتێنەری وەک درووشمە بریقەدارەکانی گلۆبالیزم و دەرهاویشتە سیاسیی و کۆمەڵایەتییەکانی لای کورد و تێکۆشەرانی کۆتایی پێهاتووە و رۆڵەی کورد تەنها لە پاڵ بەدەستەوە گرتنی دەسەڵات و سەروەریی سیاسیی و پێکهێنانی دەوڵەتی سەربەخۆی کوردستان دەتوانێ قەبووڵ و ئانالیزیان بکا. 
ئێرانی بوون نە هیچ پێوەندییەکی بە خاک و مێژوو و جوغرافیای نەتەوەیی کوردەوە هەیە و  نە بە واتای بوونی ژمارەیەک نەتەوە لە چوارچێوەیەکی دیایکراوی سیاسیی و جوغرافیدایە، بەڵکوو راست بە پێچەوانەوە دوکتورین و ئایدیایەکە تەنها لە پێناو ئاسمیلە کردن و تواندنەوە و قەڵاچۆی نەتەوەکان و هێشتنەوەیان لە ژێر حاکمییەتی جەنایەتکارانەی نەتەوەی سەردەستی فارس. 
بۆیە خەباتگێرانی ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستان، نەک هەر لە رووی فیکرییەوە لەمپەڕێکی جیدی و بەهێز و خاوەن پشتیوانیی جەماوەری کوردستانن بۆ بنەبڕ کردن بیرۆکەی ئێرانچێتی، بەڵکوو خوێن و خەبات و وزە و توانای سیاسی، سەربازی و رێکخراوەیی خۆی تەرخان دەکا بۆ هەڵتەکاندنی ئەو ئیدۆئۆلۆژییە کە هۆکاری سەرەکی رژانی خوێنی هەزاران رۆڵەی کورد و بەتاڵان بردنی سەروەت و سامانی نەتەوەی کورد و گەلانی دیکەی ئێران و دواکەوتوویی و قەیرانی ئابووری و ….. بووە.
لەم هەلومەرجە سیاسییەدا کە خەباتی خوێناوی و بەحەقی نەتەوە ژێردەستەکانی ئێران بە دەسپێشخەریی و  پێشرەوەی نەتەوەی مەزنی کورد هێشتاش لە بەستێن و دەرفەتی جۆراوجۆردا لە پێناو کۆتایی هێنان بە سیستەمی توتالیتر و دژە ئینسانی دەوڵەت_ نەتەوەی فارس هەر بەردەوامە، پارتی ئازادیی کوردستان خۆی بە پاڵپشتی نەتەوە و کۆمەڵانی خەڵکی کوردستان بە پشتیوانی راستەقینەی خۆی بۆ دەستەبەرکردنی مافی دیاریکردنی چارەنووسی سیاسیی و دەسەڵات و سەروەریی سیاسیی دەزانێ و تا وەدیهاتنی خەون و ئاوات و خۆزگەی رێبەران و تێکۆشەرانی بە ناحەق کووژراوی مەزلوومی کورد و رۆڵەکانی نەتەوەکەمان بۆ چرکەیەک لەو خەباتە و ئامانجە رەواکانی دەست هەڵناگرێ.

سەرەوە