دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

بەرەی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس سیمینارێک لە شاری بروکسێل بەڕێوە دەبات

28/04/2023

بەرەی نەتەوەکان بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس سیمینارێک لە شاری بروکسێل بەڕێوە دەبات

کاتژمێر 11ی سەرلەبەیانی رۆژی 27ی ئاپریلی 2023 لە شاری بروکسێلی پایتەختی بلژیک بەرەی نەتەوەکانی ئێران بۆ دیاریکردنی مافی چارەنووس سیمینارێکی لە ژێر ناوی «دێموکراسی و ئازادی و مافی دیاریکردنی چارەونووس» بەڕێوە برد.
سەرەتای سیمینارەکە بە ساتێک بێدەنگی بۆ رێزگرتن لە شەهیدانی شۆڕش و خەباتی نەتەوەکان لە ئێران دەستیپێکرد.
دواتر لە لایەن سالح ئەلدریم سەرۆکی دەورەیی بەرەی نەتەوەکان وتارێک پێشکەش کرا. پاشان پلاتفورمی تێپەرین لە کۆماری ئیسلامی ئێران بە هەردوو زمانی فارسی و ئینگلیسی خوێندرایەوە.
دواتر ئەندامانی شۆڕای رێبەری نەتەوەکان چەندین وتار و بابەتی جۆراوجۆریان لە پێوەندی لەگەڵ بارودۆخی ئێران و بزووتنەوەی رزگاریخوازی نەتەوەکانی ئێران و شۆرش و راپەرینی گەلانی ئێران لە چەند مانگی رابردوودا خستە بەر باس و لێکدانەوە.
لە برگەی دواتردا بەشداربووانی سیمینارەکە راو و سەرنج و پرسیارەکانی خۆیان لەو پێوەندییەدا دەربرێ.
لە بڕگەی کۆتاییدا پەیامی چەندین کەسایەتی نێوخۆیی و بیانی بەو بۆنەیەوە خوێندرایەوو.
لە بەشی کۆتایی سیمینارەکە بریار و راسپاردەکانی سیمینار لە لایەن سەرۆکی دەورەیی بەرەوە پێشکەش کرا.
لە لایەن پارتی ئازادیی کوردستانەوە هەڤاڵ شەماڵ پیران بە یاوەری شاندێک لە دەستەی نوێنەرایەتی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات یەک لە رێکخەران و بەڕێوەبەرانی سیمینارەکە بوون.
شایانی باسە سیمینارەکە لە کاتژمێر 11 بۆ کاژمێر 6ی ئێوارە درێژەی کێشا.

پارتی ئازادیی كوردستان
كۆمیتەی راگەیاندنی ئورووپا
28 ئاپریلی 2023

سەرەوە