دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

کوردستانی

بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دیداری نێودەوڵەتیی رەزا سەقایی

29/04/2023

بەشداریی شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە دیداری نێودەوڵەتیی رەزا سەقایی

ئەمڕۆ شەممە  9 ی گوڵانی 2723ی ک/ 29/4/2023ز شاندێکی پارتی ئازادیی کوردستان لە سلێمانی بەشدارییان کرد لە "دیداری نیودەوڵەتیی رەزا سەقایی، ئەفسانەی گۆرانی و میوزیکی لوڕی"  کە لە لایان سەنتەری هاوبەشیی لوڕ و گروپی موزیکی لوڕ بۆ رێزلێنان لە هونەرمەندیی گەورەی لوڕ رەزا سەقایی لە هۆڵی بنکەی ژین رێکخرابوو.
دیدارەکە لە دوو پانێڵی پێش نیوەڕۆ و پاش نیوەڕۆ بە بەشداریی رۆشنبیران و هونەرمەندانی لوڕ و هەموو بەشەکانی کوردستان بەڕێوەچوو. سەرەتای دیدارەکە بە خولەکێک وەستان بۆ رێزلێنان لە خوێنی شەهیدان دەستی پێ کرد؛ بڕگەکانی دیکەی دیدارەکە بریتی بوون لە پێشکەشکردنی وتار لە لایان بەشداران؛ پێشکەشکردن و وتنەوەی چەند بەرهەمێکی هونەرمەندی کۆچکردوو مامۆستا رەزا سەقایی لەلایان خاتوو مریەمی خانەساز و گروپی موزیکی لوڕ؛ دوابڕگەی دیدارەکە بە دابەشکردنی خەڵات و کتێب بەسەر هونەرمەندان و رووناکبیران کۆتایی هات.

 

سەرەوە