دواین هەواڵ

2025-06-26 ​ راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر

ڕاگەیەندراو

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە پێناو ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەرییدا

01/05/2023

لە ڕۆژی جیهانیی کرێکاردا، لە پێناو ئازادیی و یەکسانی و دادپەروەرییدا

     باری دابەشکردنی کوردستان و ئەو تەرتیباتەی کە کوردستانی کردووەتە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتیی، لە هەمووان زیاتر بە کۆڵ کرێکاران و زە‌حمەتکێشانی کوردستانەوەیە. هەر بۆیە بەرژەوەندیی سەرەکیی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستان وەک باقی چین و توێژەکانی کوردەواریی، کۆتاییهێنان بە دۆخی کۆڵۆنی و داگیرکراویی نیشتمانەکەمانە.
    چاوخشاندنێک بە مێژوو و ئەزموونی نەتەوەکان دەریدەخەن کە پێشکەوتن و بەختەوەری تاک و چین و توێژەکانی کۆمەڵگاکان بە هەبوونی سەرەوەریی نەتەوەییەوە دەست پێدەکات. ئەو نەتەوانەی خاوەن دەوڵەتن و دەوڵەتەکانیان بە سیستەمی بە هێز و پێشکەوتوو و دێموکراتییک بەرێوە دەبرێن، ڕێژەیەکی بەرزی ئازادیی و داد و بەختەوەریی و مافیان بۆ تاک و گرووپە کۆمەڵایەتییەکان لەوان چینی کرێکار، دابین کردووە.
لە لایەکی دیکەوە، پرسی ناسنامەی نەتەوەیی و ڕووبەڕوو بوونەوە و بەربەرەکانێ لە گەڵ هێزی لەشکریی داگیرکەر و سیاسەتی ئیستیعماریی ئابووریی و تێکدانی باری دێموگرافی و لێدانی بەها کۆمەڵایەتییەکان و دەسمایەی کۆمەڵایەتیی و پڕۆژەی ئاسمیلاسیۆن و زبانکوژیی داگیرکەر، وەک پرسیەلی بان چینایەتیی، هاوبەستیی کرێکاران و زەحمەتکێشانی کوردستانی لە گەڵ هەموو کەرتە کۆمەڵایەتییەکانی دیکە لێدەکەوێتەوە و لە کۆتاییدا وەک نەتەوەیەک لە نیشتمانێکی هاوبەش بۆ تێکەوەپێچانی تەرتیباتی کۆڵۆنیالیستیی، تێدەکۆشن.
   لەم بۆنەیەدا داخ و کەسەری قووڵ لە بارودۆخی دژوار و ئەو تەنگانە تاقەت پڕووکێنە دەردەبڕین کە کرێکاران و زەحمەتکێشانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، لە ژێر حکومڕانیی دەوڵەتی داگیرکەری فارسدا، تووشی هاتوون و لە پێناو پاروە نانێکی نەمرنەژییدا یان ڕێگای هەندەران دەگرنە بەر یان دۆخی کۆڵبەرییان بەسەردا سەپێندراوە.
رۆژی جیهانیی کرێکار بۆ پارتی ئازادیی کوردستان، ئەو بۆنەیەیە کە هاندەرە بۆ شێلگیریی و بەردەوامیی لە خەبات لە پێناو  داماڵینی نیری دەوڵەتی داگیرکەری فارس لە سەر نیشتمانەکەمان و گەیشتن بە سەربەخۆیی و یەکسانی و دێموکراسیی و دادپەروەریی و ژیانی شایانی مرۆڤ.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
١١ی گوڵانی ٢٧٢٣ک
١ی مایسی ٢٠٢٣ز

سەرەوە