پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆییدا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
19/05/2023
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوامە لە تاوان بەرەبەیانی ئەمڕۆ هەینی 29ی گوڵانی 2723 ک، دەوڵەتی داگیرکەری ئێران بە ئێعدامی سێ لاوی نیشتمانەکەمان، تاونێکی دژی مرۆڤیی دیکەی خوڵقاند. شەھیدانی ئەمڕۆی دەستی دەوڵەتی داگیرکەر شۆڕە لاوانی نەمری بنارەکانی زاگرۆس، نەوەکانی سەردار ئەسعەد و بی مەریەم و شێرعەلیمەردانخانی بەختیاریی:«مەجید کازمی»،«ساڵح میرهاشمی» و«سەعید یەعقووبی» بە تاوانی بەشداریی لە ڕاپەڕینی ژینا و دەنگھەڵبڕین بۆ چوونە دەرەوەی داگیرکەران لەسەر خاک و نیشتمان، لە بێدادگاکانی کۆماری ئیسلامییدا، حوکمی ئێعدامیان بەسەردا سەپا بوو. گرتن و لەسێدارەدانی رۆڵەکانی بەختیاری، درێژەی تاوان و جینایەتەکانی سەت ساڵەی دەوڵەتی داگیرکەری فارسە لە ناوچەکانی باشووری رۆژهەڵات لە پێناو بەردەوامیی سەروەریی ناڕەوا و تاڵانی سامانی نەتەوەیی و بەئێرانیی کردنمان. دەبا تێکەڵبوونی خوێن و خەباتی ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە لە ماکۆوە ھەتا لوڕستانات، بکەینە ھەوێنی یەکبوونی نەتەوەیی کورد و لوڕ و وەک نەتەوەیەکی بەھێز، بەرەنگاری سیستەمی کۆڵۆنیالیستیی ئێران ببینەوە و سەروەریی فارس بەسەر خاکی زاگرۆسەوە نەھێڵین و بە سەربەخۆیی نیشتمانیی و نەتەوەیی کۆتایی بە کوشتاری ڕۆڵەکانمان بێنین و ئاسایش و بەختەوەرییان بۆ دابین بکەین. پارتی ئازادیی کوردستان هاوکات داوا لە کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی بە دەوڵەتان و رێکخراوە و کۆڕ و کۆمەڵەکانەوە دەکات، لە حاست تاوانەکانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس بێدەنگ نەبن و بۆ ڕاگرتنی شەپۆلی کۆشتاری ڕۆڵەکانی ئەم نیشتمانە، دەوڵەتی ئێران، بخەنە ژێر گوشارەوە. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن 29ی گوڵانی 2723 کوردی 19ی مای 2023 زایینی
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێکرد:
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»