دواین هەواڵ

2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەست‌دا

ڕاگەیەندراو

پەیامی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ۳۰ی گوڵان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان

20/05/2023

پەیامی بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان بە بۆنەی ۳۰ی گوڵان ساڵڕۆژی دامەزراندنی پارتی ئازادی کوردستان
۳۰ی گوڵان ساڵڕۆژی لە دایکبوونی پارتی ئازادی  کوردستان و گوتاری سەروەری سیاسیی نەتەوەیی پیرۆز بێت
لە کاتێکدا هەوری ڕەشی نائومێدی و خۆبەدەستەوەدان بەسەر کەش و هەوای سیاسی ڕۆژهەڵاتدا سەپابوو و وەیشوومەی ئێرانچێتی لوولەلوولی بوو، لەو تاریکەشەوەدا ئەستێرەیەکی پڕشنگدار وەکوو ڕێنوێنێکی مێژوویی و بە پێچەوەنەی بارودۆخەکە و بەوپەڕی هەست بە بەرپرسیارێتی مێژوویی بە پێچەوەانەی ڕەوتی خۆبەکەمزانین درەوشایەوە و گوتاری سەربەخۆییخوازی و سەروەری سیاسی هێنا ناو گۆڕەپانی سیاسی ڕۆژهەڵاتەوە.
ئەو ئەستێرەیە و خاوەنی ئەم گوتارە، شۆڕەلاوێکی دم بەپێکەنین و دموچاوێکی لێوالێو لە خۆشەویستی نیشتمان و سەوداسەری ڕزگاری نەتەوەکەی و دڵێکی پڕلەهیوا بە دواڕۆژی نیشتمان، کاک سەعید یەزدانپەنا بوو کە یەکێتی شۆڕشگێڕانی کوردستانی ئەم دەم و پارتی ئازادی کوردستانی ئەمڕۆی دامەزراند. مەخابن دەستی ڕەشی تیرۆڕی کۆماری ئیسلامی ئەو بڵیمەتەی زۆرزوو لێمان ستاند بەڵام هاوبیران و درێژەدەرانی لەناو حزبەکەی و لەدەرەوەی حزبەکەشیدا ڕێگا و ڕێبازیان بزر نەکرد و بە ڕوونی ئەمڕۆ دەبینین ئەو گوتارە لەناو ناخی خەڵکی کوردستاندا جێی خۆی کردووەتەوە و لە دروشمی داگیرکەری ئێرانی خۆی دەنوێنێتەوە. ئەمەکداری بۆ کاک سەعید و ڕێبازەکەی و حزبەکەی ئەرکی هەموو سەربەخۆییخوازێکە کە ئەمڕۆ بەلامانەوە زۆر ئاساییە باسی سەربەخۆییخوازی دەکەین لە کاتێکدا لەسەردەمێکدا بێجگە لە کاک سەعید و هەڤاڵانی کەس نەیدەوێرا باسێکی وا بکات و بەترس و لۆمەوە خۆیان وەک ئێرانی پێناسە دەکرد.
دیسانەوە پیرۆزبایی لە هەموو خەڵکی کوردستان و هەموو سەربەخۆییخوازان و پێشمەرگە و ئەندام و کادیر و ڕێبەرایەتی پارتی ئازادی کوردستان دەکەین و خۆمان بە درێژەدەری ئەم ڕێبازە دەزانین و ڕێزدەگرین لەناو و ڕێبازی کاک سەعید یەزدانپەنا ڕێبەری نەمری بزووتنەوەی نەتەوەی کوردستان و ڕەوتی سەربەخۆییخوازی و سەروەری سیاسی بۆ کوردستان.
بزووتنەوەی نەتەوەیی کوردستان
۳۰ی گوڵانی ۲۷۲۳ی کوردی

سەرەوە