پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-04-21 خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا 2024-04-21 سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا 2024-04-20 بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند 2024-04-14 کوژرانی دوو کۆڵبەری کورد بە تەقەی راستەوخۆی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-04-05 هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد 2024-04-01 کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران 2024-03-28 پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان: 2024-03-27 کوردستان چۆن نەوڕۆژی خۆی لە نوروز ئێرانیی جیا کردەوە؟ 2024-03-27 ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان: 2024-03-24 هونەرمەند حەسەن کاکایی بەهۆی خوێندنی سروودی نەتەوەیی، لەلایان هێزەکانی بەرفەرمانی تارانەوە دەسبەسەرکرا 2024-03-23 کۆڵبەرێک لە سنووری نەوسوود بەتەقەی هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەر، کوژرا 2024-03-16 ناوی سەردارانی شەھیدی لوڕستان ھەرمانە و تاوانی دەوڵەتی فارسیش لەبیر نەکراو 2024-03-16 پەیامی نەورۆزیی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکی PAK: 2024-03-16 پێشمەرگەیەکی کۆمەڵەی شۆڕشگێڕی زەحمەتکێشانی کوردستانی ئێران تیرۆر کرا 2024-03-15 کۆڵبەرێکی کورد ٩ رۆژ دوای بریندارکرانی گیانی لەدەستدا
02/06/2023
با بە یەکێتی نەتەوەیی، بەرپەرچی ھەڕەشەکانی تاران بدەینەوە بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
رۆڵەکانی نەتەوەی گەورەی کورد! کوردستانیانی ڕاھاتوو بە خەبات و کۆڵنەدان! دەوڵەتی داگیرکەری ئێران، جارێکی دیکە هاوکات لەگەڵ وەڕێخستنی شەپۆلی هەڕەشە، ژمارەیەکی دیکە لە هێزەکانی سوپای پاسدارانی بە چەکی قورسەوە رەوانەی سنوورەکانی ڕۆژهەڵات و باشووری نیشتمان کردووە. ئامانجی راگەیەندراوی تاران لەو هەڕەشە و لەشکرکێشییە پەلاماردانی بنکە و بارەگاکانی پارتە سیاسییەکانی رۆژهەڵات و سپای میللیی کوردستان و کەمپی خاو و خێزانەکانیانە. بەڵام ئەوە هەموو ئەم ئامانجە نییە کە کۆماری ئیسلامی لەو هەڕەشە و هەنگاوانە هەیەتی. پارتەکانی ڕۆژھەڵات و پێشمەرگە و خاو وخێزانەکانیان، تەنیا نیشانەکانی دەسدرێژیی و پەلامارەکان نیین. بەڵکوو کۆیەک لە ترس، دەستێوەردانی سیاسی و قەیرانخوڵقێنیی لە ناو ئەو جووڵەیەی تاراندایە. ئەوەندەی بۆ ترسی سەرانی تاران و دام و دەزگای داگیرکەریی و فەرماندە لەشکرییەکانی دەگەڕێتەوە، بریتییە لە دڵەخورپە و داماوییان لە حاست کوردستانی مەکۆی ڕابوونی ژینا و ئەگەری گەشانەوە و گڕگرتنەوەی پۆلووی ئەو ڕاپەڕینە. هەرچی بۆ پرسی دەستێوەردان و قەیرانخوڵقێنیی دەگەڕێتەوە بریتییە لە: ھەماھەنگیی و هاوهەنگاویی تاران لەگەڵ ئەو رەوت و لایەنانەی لە بەغدا، دژ بە قەوارەی هەرێمی کوردستان لە جووڵەدان، تا بە ھێندێک بڕیار و گەڵاڵەی دژبەرانە، هەرێمی کوردستان تووشی ناسەقامگیریی سیاسی و بەڕێوەبەریی بکەن. لەم دۆخەدا ئەوەی دەرفەتی بۆ تاران ڕەخساندووە کە بە سانایی ئاسمانی ھەرێمی کوردستان بۆ ئەنجامدانی دەسدرێژییەکانی ببەزێنێت و سیاسەت بۆ حکوومەتی عێراق دیاریی بکات و دەستێوەردان و قەیرانخولقێنیی دژی ھەرێمی کوردستان بکات، نەبوونی هەڵوێستی لێبڕاوی کۆمەڵگای نێودەوڵەتی بە گشتی و هاوپەیمانی نێودەوڵەتیی جێگیر لە هەرێمی کوردستان و عێراقە. دەنا دەوڵەتێک کە هەرگیز لە هیچ شەڕێکدا براوە نەبووە و هەر ئێستا لە حاست جموجۆڵەکانی حکوومەتی تاڵیباندا، متەقی لێوە نایەت ، نەیدەتوانی بەوجۆرە دژی نەتەوەیەکی بێدەوڵەت، خۆی با بدات. بۆیە لە دۆخی ئەو ھەڕەشە و پیلانگێڕییانەی تاران و بێدەنگیی ھاوپەیمانان، ڕێگا دروست و ڕووناکەکەی پەکخستنی پیلان و نیاز و ئامانجەکانی تاران، یەکێتی و یەکگرتوویی رۆڵەکانی کوردستان لە هەر دوو بەشی رۆژهەڵات و باشوور لە هەموو ئاستەکانی جەماوەریی، رێکخراوەیی، سیاسی و لەشکری و دیپلۆماسییە. بەمجۆرە، ئەو هێز و توانایەی لە یەکگرتووییەکی نەتەوەیی وەها وەدی دێت، دەتوانێ کۆی ھاوکێشەکە بگۆڕێ و هەڕەشەکانی ئێران لەسەر رۆژهەڵات و باشوور بکاتە دەرفەتی گەورە و شکست دانی پیلانەکانی تاران و ھێزە بەرفەرمانەکانی لە عێڕاقدا. ئەوەندی بۆ پارتی ئازادیی کوردستان دەگەرێتەوە،پێویستە جارێکی دیکەش دوژمنی داگیرکەر بزانێ و دڵنیا بێت کە: هیچ ئاستێک لە هەڕەشە و پەلاماری ئەوان، ئێمە لەو رێگا پیرۆزەی گرتوومانەتە بەر لانادات. PAKبریتی نییە لە ژمارەیەک مرۆڤ و کۆمەلێک شوێن کە بە پەلاماردان و زیان بەرکەوتن کۆتایی بێت. پارتی ئازادیی کوردستان بیری ئازادییە، گوتاری نەتەوەییە، خەونی دەوڵەت و سەربەخۆییە، بڕیار و جووڵەی مرۆڤی کوردە بۆ زاڵبوون بەسەر قەدەر و چارەنووسی خۆیدا، هەستی سەروەری و شکۆی نەتەوەییە. ئەمانەش بە پانتایی رۆژهەڵاتی داگیرکراو و درێژایی بنارەکانی زاگرۆسی سەرکەش لە ناخی رۆڵەکانی کوردستاندا چەکەرەیان کردووە و لە سەدان خانە و بەستێندا، له جووڵەدان. خوێنی دەمارەکان و هێزی لەشی ئێمە لە مێژە پێشکەش بەم بەها بەرزانە کراون. بۆیە، هەر وەک چۆن لەشکرکێشییەکانی رەزاشا و حەمە رەزاشای کوڕی بۆ”به ئێرانیکردن”و “پەروەردەی ئێرانیی”، کوردی بە چۆکدا نەهێنا؛ لەشکرکێشیی جێگرەوەکانیانیشیان( خومەینی و خامنەیی) ڕۆڵەکانی کوردستان لە خەباتی دژی کڵونیالیستی و ئامانجی سەربەخۆیی کوردستان سارد ناکاتەوە. پارتی ئازادیی کوردستان لەم قۆناغە لە هەڕەشە و پیلانگێڕییەکانی تاران دا، جارێکی دیکە لەسەر پێویستیی ھاوکاریی و یەکگرتوویی دامەزراوەیی پارت و لایەنە سیاسییەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و پێکهێنان و ڕێکخستنی ھەماھەنگی تایبەت لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە دا بۆ بەرپەرچدانەوەی ھەر پەلامار و دەسدرێژییەکی زەوینی سپای پاسداران و هێز و تاقمە بەرفەرمانەکانی لە عێرقدا، پێدادەگرێتەوە. پارتی ئازادیی کوردستان رۆڵەکانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو و بنەماڵە و کەس وکاری تێکۆشەرانی دڵنیا دەکاتەوە کە:PAK وەک یەک بەژن و یەک گیان، لە پێشمەرگەیەکەوە هەتا سەرکردایەتییەکەی، پێکەوە له تەنیشت یەک و لە یەک بارودۆخدا، راوەستاون و لە گەڵ ئامانج و پیلانەکانی دوژمن بەربەرەکانێ دەکەن. شەکاوە بێ ئاڵای سەربەخۆیی و بە دەوڵەتبوونی کوردستان پارتی ئازادیی کوردستانPAK 12ی جۆزه ردانی 2723 ک 2ی ژووئه نی 2023ی ز
بەرپرسێکی پلە بەرزی ئەمریکی: فڕۆکەیەکی ئیسراییلی بە سێ هاژەک پێگەی راداری پەدافەندی ئاسمانیی ئێرانی لە نزیک ئەسفەهان تێکشکاند
سۆما پوورمحەممەدی، مامۆستای زمانی کوردی بە ١١ ساڵ بەندکران و دوورخستنەوە حوکم درا
خۆکوژیی بەندکراوێکی ڕاپەڕینی ژینا
پەیامی سەرۆکیPAK بە بۆنەی ١٠ی خاکەلێوە و سێزدەبەدەری کوردستان:
ئاواتی نەتەوەکەمان و ئەرکی ھێزە سیاسییەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان:
هونەرمەند عەلی زەندی کۆچی دوایی کرد
کوژرانی ژمارەیەک لە فەرماندە باڵاکانی سپای پاسدارانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران