پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2023-09-16 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2023-09-16 فەردین جەعفەری خەڵکی شاری سەقز ٢٥ خەرمانانی ٢٧٢٣ ک لە ساڵڕۆژی شەهیدکرانی ژینا؛ لەلایان هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرەوە بە تەقەی راستەوخۆ بریندار کرا و دۆخی ناجێگیرە 2023-09-16 پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-14 بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان 2023-09-14 سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2023-09-13 پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران 2023-09-08 ڕاپۆرتی دیداری تایبەت لە نێوان کۆمەڵەی شۆڕشگێڕ و پارتی ئازادیی کوردستان 2023-09-06 بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان 2023-09-02 دیسان گڕی باباگوڕگوڕ بڵێسەی سەند. 2023-09-01 وتەی بەڕێز حسەین یەزدانپەنا سەرۆکیPAK ٣٠ساڵ لەمەوبەر: 2023-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2023-08-08 ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان 2023-07-31 هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب 2023-07-31 ڕاپەڕینی خەڵکی دیواندەرە لە داگیرکەر 2023-07-29 لە ئیزە کوڕێکی بەختیاری لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە کوژرا
19/06/2023
ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە ڕووداوەکانی شاخی کۆساڵان لە رۆژی ٢٢ی جۆزەردانەوە(١٢ی ژووئەن)هێزەکانی سپای پاسداران، شاخی کۆساڵانیان داوەتە بەر ڕهێڵەی تۆپ و خۆمپارە و دۆشکە. هەروەها هالیکوپتەر و درۆن بە سەر ئاسمانی کۆساڵاندا دەسووڕێننەوە. میدیاکانی ئێران بەگشتی و سوپای پاسداران بە تایبەتی، هەموو توانایان خستووەتەگەڕ وێنەی شەڕ و تێکهەڵچوونێکی توند و گەورە لەگەڵ«ضد انقلاب»، وێنا بکەن. لەم حەولەدا وێنەی سێ ساڵ لەمەوبەر و ڤیدۆی لێڵی هێندێک تێکهەڵچوونی کات و شوێن نادیاری بەرزاییەکی بێ دار و شینایی، وەک دیمەنیەلی «ئەو شەڕە قورسە» بڵاو دەکەنەوە. ئەم چەواشەکارییانەی دەوڵەتی داگیرکەر لە ئاست و بەستێن و بۆنەی جوراوجۆردا، شتێک نیین کە زۆر لێڵ بن و بۆ ناسینەوە نەبن. تۆپبارانی تاشە بەردەکانی کۆساڵان و سووتاندنی دار و درەختە بێ گیانەکانی لە لایان سوپای پاسدارانەوە لە چوارچێوەی چەند پرس و هاوکێشەی پێکەوە بەستراودان؛ لەوانە: میلیتاریزەکردنی زیاتری رۆژهەڵاتی داگیرکراو، دروست کردنی بیانوو و بەڵگە بۆ گوشاری زیاتری تاران لەسەر بەغدا بۆ کۆت و بەند دانان لە سەر تێکۆشانی حیزبەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان و سپای میللیی کوردستان، پیلانگیڕی زیاتر دژی هەرێمی کوردستان و زیاتر ئەمنیەتی پیشاندانی پرسی کوردستان. دەنا هیچ رادەیەک لە لۆژیکی تێدا نییە لە کاتێکدا لە ساڵی ٢٠١١ەوە لە نێوان پژاک و سوپای پاسداران ئاگربڕ لە گۆڕێدایە و هەر ئێستا بنکە و بارەگای ئاشکرای پژاک لە ژمارەیەک گوندی بناری کۆساڵان و سەرجەم ئەو ناوچەیە هەن، کتوپڕ شەڕیک بقەومێ. هەر چەند پژاک لە هەموو ئەم ماوەیەدا دانی بە هەبوونی شەڕێکی قورسی لەو جۆرەی میدیاکانی سپای پاسداران دەهۆڵی بۆ دەکوتن، نەناوە؛ بەڵام جێی داخە کە بە گوێرەی خۆیان لە جیاتی لە قاودانی ئەو شانۆگەرییە پیلاناوییە، یان لانیکەم بێدەنگە کردن لەسەری، باس لە «بەرخۆدانی کۆساڵان» و «تێکهەڵچوونی پەراکەندە و بەرگریی رەوا» دەکەن. دیارە هەر پارت و هێزێکی سیاسی سەربەستە لە هەڵوێست و هەڵسووڕانی سیاسیی خۆی ، بەڵام بە هیچ شێوەیەک بۆ هیچ لایەنێک رەوا نییە ، تێکەڵ بە پیلانگێڕی دەوڵەتێکی داگیرکەر ببێت؛ یان ڕکێش بکرێتە ناو پیلان و داوێک کە ئاکامەکەی لە قازانجی داگیرکەران و زیانی کوردستان و نەتەوەکەمان تەواو دەبێت. پژاک دەبوو بە ڕاستگۆییەوە ڕاشکاوانە بە خەڵکی کوردستانی گوتبا کە: هیچ پەلامارێک لە سەر ئێمە و هیچ شەڕ و پێکدادانێک لە گۆڕێدا نییە؛ بەڵکوو ئەوەی هەیە مانۆڕێکی پیلانگێڕانەی ئامانجداری سوپای پاسدارانە و ئەوەی دەسووتێ ژینگەی ناوچەکەیە. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٣٠ جۆزەردان ٢٧٢٣ ک ٢٠ ژووئەن ٢٠٢٣ ز
بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان
بانگەوازی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان_نینا و رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان RAK بۆ پشتیوانیی لە بانگەوازی ٦ حیزب و لایەنی رۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی ٢٥ خەرمانان
سەردانی کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لە پارتی ئازادیی کوردستان PAK
پەیامێک لە حسەین یەزدانپەنا فەرماندەی گشتیی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە ھەڕەشەکان و ئەگەری ھێرشی ئێران