پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
10/07/2023
ڕۆڵەی کوردستانی داگیرکراو، پەیمان گەڵوانی لەژێر ئەشکەنجەی داگیرکەردا لە خوێن گەوزا دەوڵەتی داگیرکەر بەردەوامە لە خوڵقاندنی تاوان دژی ڕۆڵەکانی کوردستان. دوێنێ ١٨ پووشپەڕی ٢٧٢٣ ی کوردی، ڕاست لە ڕۆژی شەھید کرانی شوانەی سەید قادردا، پەیمان گەڵوانی لەژێر ئەشکەنجەی کورد کوژانی بەرفەرمانی تاراندا گیانی سپارد. پەیمان گەڵوانی ٢٤ ساڵان، خەڵکی مەهاباد، ڕۆژی ٤ی پووشپەڕی ٢٧٢٣ی کوردی، لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە لە ماڵەکەیدا گیرا و دەستبەجێ بۆ بەندیخانەی ئیدارەی ئیتیلاعاتی ورمێ گوێزرایەوە. پەیمان کە بە توندی دەخرێتە ژێر ئەشکەنجەی تاقەتپڕووکێنی داگیرکەرانی کوردستانەوە، لە ئاکامدا لەهۆش خۆی دەچێت و دەکەوێتە حاڵەتی کۆماوە. سەرەنجام پەیمان گەڵوانی وەک ھەزاران نموونەی شەھیدی دەستی تاوان و جەنایەتی دەوڵەتی داگیرکەری فارس، گیانی بەخت کرد. کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ خۆدزینەوە لەو تاوانەی خوڵقاندوویانە، وەک هەمیشە پەنایان بردووەتە بەر درۆ هەڵبەستن و سیناریۆسازیی. ئەوان هۆکاری گیانبەختکردنی پەیمانیان بە کەوتنە خوارەوە لە بەرزاییەوە، ڕاگەیاندووە.بەڵام کێ ھەیە مێژووی ١٠٠ ساڵەی تاوان و جەنایەتەکانی دەوڵەتی فارس بناسێ و نەزانێ کە ئەم ڕۆڵەیەی کوردستانیش، خوێنی بە دەستی جەللادەکانی بەرفەرمانی تاران نەڕژابێت. ئێستا کە ئەم ڕاگەیەندراوە لە حاڵی ئامادە کردندایە، تەرمی پەیمانی شەھید گەیشتووەتەوە مھاباد. بێگومان دانیشتوانی شاری پێشەوا، ڕێگا نادەن ئەو تاوانەو بەخاکسپاردنی پەیمان و کۆستی بنەماڵەکەی، لە تەنیایی و بێدەنگییدا تێپەڕێ. مھاباد وەک چۆن ١٨ ساڵ لەمەوبەر خاوەندارێتیی لە شوانەی شەھید کرد، ئەمڕۆش لە تاوانی دوژمن و لە خوێنی پەیمان و لە خەمی بنەماڵەکەی بێدەنگ نابێت. پارتی ئازادیی کوردستان PAK کۆمیتەی راگەیاندن ١٩ پووشپەڕی ٢٧٢٣ کوردی ١٠ جوولای ٢٠٢٣ زایینی
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان