دواین هەواڵ

2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به‌ بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد

کوردستانی

هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب

31/07/2023

 

 

هێرشی هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بۆ سەر خەڵکی گوندی ئاقدەرە لە تیکاب

بەگوێرەی راپۆرتی رێکخراوی مافی مرۆڤیی هەنگاو، دوای ئەوەی خەڵکی گوندی ئاقدەرە بەهۆی دانەمەزراندیان لە کانی زێڕی ئەو گوندە ناڕەزایەتییان دەربڕی، سەرلەبەیانیی ئەمڕۆ دووشەممە ٩ی گەلاوێژی ٢٧٢٣کوردی لانیکەم ١٠٠ کەس لە هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران پەلاماری خەڵکی ئەو گوندەیان داوە و دەیان کەسیان بریندار کردووە و لانیکەم ٥٠ کەسیان دەسبەسەر کردووە.
هێزەکانی بەرفەرمانی تاران بێبەزەییانە پەلاماری خەڵکیان داوە و بەو پەڕی توندوتیژییەوە کەوتووەتە گرتن و دەسبەسەرکردنی خەڵکی راپەڕیو و ناڕازی.
تەنانەت دەستیان لە تێکدانی خانوو و سەیارەی خەڵک نەپاراستووە.
ئاسایش، ئارامی و ئۆقرەی خەڵکی کوردستان لە گرەوی رزگاریی یەکجاریی کوردستان و راماڵینی سەرلەبەری هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەرە لەسەر نیشتمانەکەمان.
بەردەوامیی دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس بەسەر کوردستانەوە، بەواتای درێژەکێشانی ئەو کارەسات و تاوانانەیە کە سەت ساڵە بەرانبەر بە رۆڵەکانی نەتەوەکەمان گیراوەتەبەر.

ناوی بەشێک لەو کەسانەی ئەمڕۆ لەلایەن هێزەکانی دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە دەسبەسەر کراون و ناسنامەیان بۆ رێکخراویی مرۆڤیی هەنگاو ئاشکرا کراون:
١_ عەبدوڵڵا ئافتابی ٢_ زەکەریا یارئەحمەدی ٣_ فەرهاد ئەنووشە ٤_ خدر بەهرامیان ٥_ پەیام بەهرامیان ٦_ عەبدوڵڵا خەسرەوی ٧_ کامڵ خەسرەوی ٨_خەلیل ئافتابی ٩_خالید موئمنی ١٠_عارف موئمنی ١١_عەلی موئمنی ١٢_ مزەفەر پەرموودە ١٣_پەیامن پەرموودە ١٤_محەممەد خەسرەوی ١٥_عادڵ خەسرەوی ١٦_مێهران خەسرەوی ١٧_ئیسماعیل موئمنی زادە ١٨_ عەلی موئمنی زادە ١٩_ئەسغەر یارئەحمەدی ٢٠_کامڵ ئەنووشە ٢١_مەحموود بەرفەر ٢٢_ڕامین تەیمووری ٢٣_جەلیل ئێرانپووڕ ٢٤_مەنسوور ئەرجومەندخا ٢٥_ئیسماعیل ئافتابی ٢٦_ئیسماعیل تەیموورین٢٧_ جەماڵ ئێرانپوور ٢٨_ داریووش نیگزاد ٢٩_ سامان پەرموودە

سەرەوە