پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
08/08/2023
ژینگەی نیشتمان، گۆڕەپانی هێرش و بەرەنگاریی نێوان ئێران و کوردستان ژینگەی کوردستانی داگیرکراو لە گڕی پلانە سیستەماتیکە کۆڵۆنیالیستییەکانی تاراندا نوقمی ئاگر و دووکەڵە. سرووشت و ژینگەی کوردستان لە نێوان تێکدان و پاراستندا، بووەتە گۆڕەپانی ململانێی نێوان دەوڵەتی داگیرکەری فارس و کوردستانی لەشکان نەهاتوو و راهاتوو بە خەبات و بەرەنگاریی. ئەو هێرش و بەرەنگارییە بەستێنێکی دیکەیە لە پێکدادانی نێوان ناسیۆنالیزمی رزگاریدەری کوردستانیی و ناسیۆنالیزمی پەلاماردەر و هەوسارپساوی ئێرانیی. فیداکاریی ژنان و پیاوانی ژینگەپارێز و بەهاناوەچوونی ڕۆڵەکانی نیشتمان لە دوور و نزیکەوە بۆ دامرکاندنەوەی ئاگرێ دوژمن لە ماڵی بەرداوین،دەریدەخەن کە خاک و ئاو و دار و بەرد و زیندەوەرانی ئەم سەرزەوییە بەشێکن لە ناسنامەی نەتەوەیی کوردستانیی و خەڵکی ئەم وڵاتە کەونارایە بە ئازاردانیان ڕا نایەت. هاوکات لەگەڵ داگیرکرانی کوردستان بە هێزی لەشکریی و تاڵان و تێکدانی ئابووری و سامانی نیشتمانی و بەردەوامی ۱۰۰ ساڵەی ئاسمیلاسیۆن و دەستکاریی دیموگرافیا و لێدان لە پێگەی خێزان و پلانی سیستەماتیکی داماڵینی دەسمایەی کۆمەڵایەتی لە تاک و کۆمەڵی کوردەواریی، پەلاماردانی ئێکۆسیستەمی کوردستان، وەک بەشێک لە «فەتحی» نیشتمانی ئاگری و ئارارات و زاگرۆس و بڕینی هەموو هەناسەکانی ژیان و بەرەنگاریی، ساڵ بە ساڵ توندتر دەبێت. تاران تێدەکۆشێ کوردستان بە مرۆڤ و ژینگە و ئاسمان و زەوییەکەیەوە، دەستەمۆ بکات و بۆ هەمیشە بیخاتە ژێر ڕکێفییەوە. بۆیە لە پاڵ کوشتن و ئێعدام و تیرۆر و بەکۆڵبەر کردنی مرۆڤەکانی، پەلامار دەباتە سەر سرووشت و ئێکۆسیستەمەکەی. دەوڵەتی داگیرکەر، بە هەناوی پێدەشتە بەپیتەکانی نیشتماندا، رێگای لەشکریی لێدەدا؛ سەربازگە دروست دەکات؛ لە دڵی دارستان و لووتکەی چیاکاندا بنکە دادەمەزرێنێ؛سینگی چیاکان هەڵدەدڕێ و حەشارگەی هاژەکی لێ ساز دەکات؛ رێگا و بانەکان مینڕێژ دەکات؛ گڕ لە گیانی دار و بەرد و مەل و زیندەوەرەکان بەردەدا؛ کانیاوەکان کوێر دەکاتەوە و ئاوی رووبارەکان دەگوێزێتەوە و تینوێتی بەسەر زەوییەکاندا دەسەپێنێ. ئاگرتێبەردانی دارستانەکانی کوردستان و تاوانی سیستەماتیکی تێکدانی ئێکۆسیستەمی ئەم نیشتمانە و خوڵقاندنی کارەساتی سووتاندنی هەزاران دار و درەخت و زیندەوەر، تەنیا رشتنی رق و قینی کوێرانەی دەوڵەتی داگیرکەر بە خەڵک و خاک و خۆڵی نییە؛ بەڵکوو بەشێکە لە پرۆژەی دەوڵەتی داگیرکەر بۆ پرۆسەی سووتاندنی رۆحی خۆبەدەستەوەنەدان و تێکشکاندنی ئیرادەی بەرەنگاریی مرۆڤی کورد. بەڵام بەپێچەوانەی خەونێ کە تاران بە کوردستانیەوە دەبینێ، زامی پەت و سێدارەکان و ئازاری گوللـە و ئەشکەنجەی رۆڵەکانی و سووتانی داربەڕووەکان و هەڵقرچانی مەل و باڵەندەکان، بیری ئازادیی یەکجاریی و ئیرادەی رادانی داگیرکەر لەسەر نیشتمان و وەدەستهێنانی سەروەریی و بنیاتنانی دەوڵەتی کوردستان، بەهێزتر دەکات. سەرەنجام ئەوە دار بەڕووە بریندارەکانن لە پای سەربازانی داگیرکەر دەئاڵێن و رێی دەربازبوونیان لێ دەگرن؛ ئەوە رووبارەکانن بنکە و بنیاتەکانی داگیرکەر هەڵدەلووشن؛ چیاکانن دەبنە هەڵدێرگەی هێزەکانی دوژمن، ئەوە مەلە شاباڵ سووتاوەکانی ئەم نیشتمانەن نەغمەی ئازادیی دەچڕن و سەرەنجام پاش هەموو زامەکان، ئەوە کوردستانە بەسەر داگیرکەردا سەردەکەوێ. پارتی ئازادیی کوردستان PAK ١٧ گەلاوێژی ٢٧٢٣ کوردی ٨ ئاگۆستی ٢٠٢٣ زایینی
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان