پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2024-07-24 چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا 2024-07-24 کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز 2024-07-24 نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ 2024-07-18 سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی 2024-07-18 ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان" 2024-07-12 ٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە 2024-07-09 بەهۆی ھێرشێکی ئیسراییلەوە، پێنج کەس کوژران 2024-06-25 کوردستان نابێتە کەرەستەی پڕۆژە و پلانەکانی بەڕێوەبەرانی دەوڵەتی ئیستیعماریی ئێران ڕاگەیەندراوی PAK سەبارەت بە شانۆگەریی هەڵبژاردنی سەرکۆماریی ئێران 2024-06-06 مامۆستا محەممەد خزرنژاد لەلایان دەوڵەتی داگیرکەری ئێرانەوە بە لەسێدارەدان حوکم درا 2024-05-26 ژینا مودەڕس گورجی بە ٢١ ساڵ بەندکردن و دوورخستنەوە بۆ بەندیخانەی هەمەدان سزادرا 2024-05-19 شەکاوەیە ئاڵای خەبات لە پێناو سەربەخۆیی کوردستاندا بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAKبە بۆنەی سیوسێهەمین ساڵوەگەڕی لە دایکبوونی 2024-05-19 بەیاننامەی فەرماندەیی سپای میللیی کوردستانS.M.K بە بۆنەی چوارەمین ساڵی دامەزراندنییەوە 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان 2024-05-19 پەیامی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی 33 هەمین ساڵرۆژی دامەزرانی پارتی ئازادیی کوردستان. 2024-05-18 ئەندامانیPAK، یادی ھەنگاوە مەزنەکەی ڕێگای دەوڵەت و سەربەخۆیی جەژن دەگرن:
06/09/2023
بانگەوازی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خەرمانان کۆمەڵانی تێکۆشەری خەڵکی کوردستان! خەباتکارانی سیاسی و مەدەنی! ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠١، ژینا ئەمینی کچە کوردی لاوی سەقزی لە شاری تاران و لە ئاکامی پەلاماری هێزە دەستوەشێن و سەرکوتکەرەکانی رێژیمدا گیانی بەخت کرد. ناوی (ژینا) وەک لە سەر گڵکۆکەی نووسرا، بوو بە "ڕەمز"ی ڕاپەڕینێکی جەماوەریی بەرین کە لە کوردستانەوە بە درووشمی "ژن، ژیان، ئازادی" دەستی پێ کرد و زۆری نەخایاند سەرتاسەری شار و ناوچەکانی ئێران و دەرەوەی وڵاتیشی گرتەوە و لە درێژەی خۆیدا بە "شۆڕشی ژینا" و "شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی" ناوی دەرکرد. شۆڕشی ژینا جەماوەریترین و درێژترین سەرهەڵدان و ناڕەزایەتییە کە توانیویەتی دەسەڵاتی کۆماری ئیسلامی بخاتە ژێر پرسیار و هەنگاو بۆ لە گۆڕنانی ئەم ڕێژیمە سەرکوتکەرە بنێ. لە ماوەی یەکساڵی ڕابردوودا و لە ڕەوتی ئەم شۆڕشەدا بزووتنەوەی ئازادیخوازانەی خەڵکی ئیران بەگشتی و خەڵکی کوردستان بەتایبەتی دژبە ڕێژیمی زاڵ بە سەر ئێراندا، قۆناغی نوێ و جەماوەریی ئەزموون کردووە و هەنگاوی لێبڕاوانەی ناوە کە ڕاوەستان و گەڕانەوەی بۆ نییە. دەوری بەرچاوی ژنان لە پێشەنگایەتیی ئەو شۆڕشەدا کۆمەڵگەی ئێمەی لە ڕووی کۆمەڵایەتییەوە یەک هەنگاوی گەورە بەرەو پێش بردووە و ئاسۆی سەرکەوتنی روونتر کردووە و لاوان لەوپەڕی گیانبازیدا بۆ ژیانێکی ئازاد و ئارەزوومەند فیداکاریی کەموێنە دەکەن. لە ساڵوەگەڕێ دەستپێکی شۆڕشی ژینادا جێی خۆیەتی بە نیشانەی بەرزڕاگرتنی یاد و بیرەوەریی شەهیدانی ئەم شۆڕشە نوێیە و ڕێزلێنان لە قوربانیان و زیندانییان سیاسی و زیندووڕاگرتنی بزووتنەوەی سیاسی، بە شکۆوە بەرەوپیلی ئەم یادە مەزنە سیاسی و کۆمەڵایەتییەوە بچین. لەم پێوەندییەدا دوای چەند جار دیدار و ڕاوێژی سیاسی، رۆژی چوارشەممە، ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی، حیزبە سیاسییەکانی ڕؤژهەڵاتی کوردستان بریتی لە: - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان لەسەر ئەم خاڵانەی خوارەوە رێکەوتن؛ ١- پشتیوانی لە داخوازیی تێکۆشەرانی کۆمەڵگەی مەدەنی و ڕێکخراوه سهربهخۆکان بۆ ڕێزگرتن و بەشداریی چالاکانه له ساڵڕۆژی شۆڕشی ژن، ژیان، ئازادی. ٢- ڕاگەیاندنی ڕۆژی ٢٥ی خەرمانان، وەک ڕۆژی مانگرتنی گشتی له ههموو کوردستان. لهم ڕۆژەدا ههموو دووکان و بازاڕ و ناوەندەکانی کار و ئیدارەکان دادەخرێن؛ سەر لە بەیانیی ئەو ڕۆژه (٢٥ی خەرمانان)، جهماوهری خهڵکی کوردستان سەردانی گڵکۆی ژینای جوانەمەرگ و سەرجەم شەهیدان و گیانبەختکردووانی شۆڕشی" ژن، ژیان، ئازادی" له شار و گوندەکانی کوردستان دەکەن و چەپکەگوڵی ڕێز و خۆشهویستی لهسهر مەزارەکانیان دادەنێن و ڕێوڕەسمی ڕێزلێنانیان بۆ بەڕێوه دەبەن. ٣- داوا لەسەرجەم خەڵکی ئازادیخوازی ئێران (ژنان، لاوان، کرێکاران، مامۆستایان و خانەنشینان، ژینگەپارێزان و نهتهوهبندەستەکان لە سەرتاسەری ئێران دەکەین؛ پشتیوانی لە مانگرتنی خهڵکی کوردستان بکەن و بە مانگرتنی گشتی، به هەمووانی نیشان بدەن که شۆڕشی" ژن، ژیان، ئازادی" تا گەیشتن به ئامانجەکانی هەروا درێژهی ههیه. ٤- داوا له هەموو تێکۆشەرانی خەباتکار، هێز و لایەنه پێشکەوتنخوازەکان له دەرەوەی وڵات دەکەین به ههموو شێوهیهک پشتیوانی له مانگرتنی گشتیی ٢٥ی خهرمانان بکەن و لهو ڕۆژەدا خۆپێشاندان و ڕێپێوانی جهماوهری بەڕێوە بەرن و سەرنجی کۆمەڵانی خهڵکی مرۆڤدۆستی جیهان بۆ پشتیوانی له شۆڕشی ژینا ڕابکێشن. ٥- ههرکام له حیزب و لایەنە سیاسیەکانی کوردستانی بهشدار لهم دانیشتنە، پشتیوانی و بەشداریی خۆیان له مانگرتنی ڕۆژی "٢٥ی خهرمانان" و ڕێوڕەسمەکانی سەر گڵکۆی شەهیدان و گیانبەختکردووان ڕادەگەیەنن. ١٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی (٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣)
نوێنەرایەتیی پارتی ئازادیی کوردستان لە دەرەوەی وڵات پاڵپشتیی خۆی لە بڕیاری داخستنی ناوەندە تیرۆریستییەکانی ئێران لە ئاڵمان رادەگەیەنێ
کامیاران؛ دەسبەسەرکرانی ژمارەیەک چالاکی مەدەنی و ژینگەپارێز
چالاکێکی ژینگەپارێزی خەڵکی کامیاران بەهۆی سووتانەوە گیانی لەدەستدا
بەهۆی ھێرشێکی ئیسراییلەوە، پێنج کەس کوژران
ڕاگەیەندراویPAK سەبارەت بە پڕۆپاگەندەی تاقمەکانی بەرفەرمانی "قەرارگای رەمەزان"
٩ ناوەندی بیری( تینک تانک) ئەمریکا دەڵێن: ئێران لە دروستکردنی چەکی ئەتۆمی نزیک بووەتەوە
سەقز؛ کوژرانی شێخ ئازادی شەهابی و دوو لە دەروێشەکانی