پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنهی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژههڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر 2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد
16/09/2023
پەیامی سپاس و پێزانینی شەش حیزبی ڕۆژهەڵاتی کوردستان سەبارەت بە بەڕێوەچوونی مانگرتنی شکۆدار و گشتیی ٢٥ی خەرمانان خەڵکی مافخوازو ئازادیخوازی کوردستان! ئەمڕۆ شەممە، ٢٥ی خەرمانان ئێوەی خەڵکی سەربەرز و شۆڕشگێڕی کوردستان لە ورمێ، شنۆ، پیرانشار، ڕەبەت، سەردەشت، مەهاباد، بۆکان و سەقزەوە تا دەگاتە بانە، مەریوان، سنە، کامیاران، ڕوانسەر، دێولان، دیواندەرە، بیجاڕ، پاوە، کرماشان، ئیلام و کەنگاوەر بەگەرمی بە مانگرتنەکەتان بەپیل بانگەوازی شەش حیزبی سیاسیی ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە چوون. ئێوەی خەڵکی خەباتکاری کوردستان سەرەڕای میلیتاریزەکردنی پتری کوردستان و کۆی گوشار و هەڕەشەکانی ناوەندە سەرکوتگەرەکانی ڕێژیم و هەموو ئەو ڕێکارە ئەمنیەتییانەی بۆ خنکاندنی دەنگ و هەناسەتان گرتبوویانە بەر، جارێکی دیکە بە مانگرتنی بەربڵاو و داخستنی دووکان و بازاڕەکان لە شار و شارەدێیەکان وێڕای مەحکوومکردنەوەی کوشتنی ژینا ئەمینی و تاوانەکانی دیکەی ڕێژیم لە ڕەوتی شۆڕشی ژینا (ژن، ژیان، ئازادی) لە یەکساڵی ڕابردوودا، هاوکات جینایەتەکانی پتر لە چوار دەیە دەسەڵاتدارەتیی ڕێژیم دەرحەق بە خەڵکی کوردستان و بزووتنەوەی سیاسیی کوردستان ڕیسوا کردەوە. ئێوە لەو مانگرتنەدا جارێکی دیکە یەکگرتووانە پەیامی خۆڕاگری و هاوخەباتیی خۆتان بەگوێی کۆماری ئیسلامیدا دادایەوە و هاوکات پشتیوانی و پشتگیریتان بۆ داوای حیزبە سیاسییەکانتان دووپات کردەوە. بۆیە ئێمە، ئەو شەش حیزب و لایەنە سیاسییەی بانگەوازی مانگرتنەکەمان ڕاگەیاندبوو، ئهمهگناسیی خۆمان له بهرانبهر ههڵوێست و ئیرادهی بەرز و هەرگیز نەچەماوی ئێوەدا ڕادهگهیهنین و ئەو دەسکەوتە سیاسییە نوێیە دەیکەینە سەرمایەیەکی بەنرخ بۆ پهرهپێدانی خهباتی جهماوهری و یهکڕیزیی کۆمهڵگهی سیاسیی کوردستان. هەڵوێستی سیاسی و مانگرتنەکەی ئێوە کە دیسانەکە پێداگری لەسەر "نا"گوتنەوەکان بە کۆماری ئیسلامی و خاوەندارەتیتان لە پرسی سیاسیی ڕەوای گەلەکەمان بوو، جارێکی دیکە پێشانی دا کە پلان و پیلانەکانی دوژمن چەند زۆریش بن نەک هەنگاوی خەبات و بەرخۆدانی پێ شل نەکردووین، بگرە لەسەر ئیمان بە ڕەوایی خەباتەکەمان سوورتری کردووین و لە ئێستادا ئیرادەی سەرکەوتنمان لە هەموو کاتێک بەهێزترە. ئەو هەڵوێستە سیاسییە مانادارەی ئێوە جارێکی دیکە سەلماندی کە سەرکوتی خوێناوی، گرتن و ئەشکەنجە، ئێعدام و سێدارە، تێرۆر و مووشەکباران ناتوانن ئیرادەی نەتەوەی کورد بۆ بەردەوامی لە خەبات و تێکۆشان هەتا دەستەبەری مافە ڕەوا و دێموکراتیکەکانیان بەچۆک دابێنن. ئەو مانگرتنە جارێکی دیکە پێشانیداکە کوردستانی یەکگر و یەکڕیز هەروەها سەنگەری لەشکاننەهاتووی خەبات بۆ ئازادییە و بزووتنەوەی سیاسیی کورد هەڵگری ڕەسالەتێکی مێژووییە و هەتا وەدیهێنانی ئامانجە بەرزە مرۆییەکانی لە خەبات و تێکۆشان بەردەوام دەبێت. سڵاو لە ئیرادەی بەرز و خەباتگێڕانەتان سڵاو لە ئەرکوەخۆگری و خۆڕاگریتان - حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران - کۆمەڵە (ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی ئێران) - پارتی ژیانی ئازادی کوردستان (پژاک) - سازمانی خەباتی کوردستانی ئێران - پارتی ئازادیی کوردستان (پاک) - کۆمەڵەی زەحمەتکێشانی کوردستان ٢٥ی خەرمانانی ١٤٠٢ی هەتاوی (١٦ی سێپتامبری ٢٠٢٣)
تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد
بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان
پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان