دواین هەواڵ

2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر

25/11/2023

 

راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ٢٥ی نۆڤامبر

ساڵی ١٩٦٠ تەرمی شێواوی سێ خوشک بە ناوەکانی پاتریا، مینروا و ماریا کە خەڵکی کۆماری دۆمینکا بوون بە کوژراوی دۆزرایەوە.
لە سەرەتادا وەک نەریتی هەموو دەسەڵاتدارێکی دیکتاتۆر حکومەتی رافایل تراخیلۆ ویستی رووداوەکە لە ژێر دەنگۆی کارەساتی ئۆتۆمبیل بەلاڕێدا ببات، بەڵام زۆر زوو دەرکەوت کە هەر سێ خوشکەکە لەلایەن پیاوانی دەسەڵاتی دیکتاتۆری دۆمینکاوە لە ژێر ئەشکەنجەدا گیانیان سپاردووە.
ئەم سێ خوشکە کە بە خوشکانی میرابال ناسرابوون لە ماوەیەکی کورتدا خەباتێکی چر و پڕیان دژ بە دیکتاتۆریی کۆماری دومینکا راگەیاند. خەباتی خوشکانی میراباڵ بۆ هەمیشە بوو بە هێمای خەباتی ژنان لە پێناو  ئازادیی و یەکسانیخوازیی رەگەزیی، ببوو بە رەمزی یەکێتی و هاوخەباتی ژنانی تێکۆشەر و پیاوانی مافخواز و رۆشنبیری بەشێکی بەرچاو لە وڵاتانی رۆژاوایی.
٢٥ ی نۆڤامبری هەموو ساڵێک لە لایەن ژنانەوە لە چوارچێوە و شکڵی جۆراوجۆردا یاد و ناویان بە بەرزی راگیرا، سەرەنجام لە ساڵی ١٩٨١ لە لایەن ژمارەیەک لە چالاکڤانانی ژنی ئەمریکای لاتین و ناوەندەوە ئەو رۆژە وەک رۆژی نێونەتەوەیی بەرەنگاربوونەوەی توند و تیژیی بەرانبەر ژنان دیاریی کرا. 
هەروەها لە ئۆکتۆبری ساڵی ١٩٩١، کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئەو رۆژەی بەفەرمیی پەسند کرد.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا جارێکی دیکە لەم بۆنەیەدا پاڵپشتیی خۆی لەو رۆژە و خەباتی ژنان لە سەرتاسەری جیهان لە پێناو ماف و ئازادییەکانیاندا رادەگەیەنێ و لەم پێوەندییەدا خۆی بە درێژەدەری رێبازی خوشکانی میرابال و سەرجەم ئەو ژنانە دەزانێ کە لە پێناو دادپەروەیی و یەکسانی کۆمەڵایەتیدا خەباتیان کردووە و قوربانیان داوە.
رێکخراوەکەمان پێی وایە کە ماف و ئازادییەکانی ژنان لە کوردستانیش لە پاش هیچ مافێکی دیکەوە نییە، بۆیە بۆ وەدیهێنانی یەکسانی نێوان ژن و پیاو لە کۆمەڵگای کوردستان و دابین کردنی کۆمەڵگەیەکی مرۆڤسالار جگە لەوەی خۆی خۆی بە بەشێک لەو خەباتە رەوایە دەزانێ، هاوکات پاڵپشتی لە هەر حەول و تێکۆشانێک دەکا کە ئامانجی رزگاریی ژن بێت لە نەهامەتییەکانی دیاردەی هەڵاوارنی رەگەزیی لە کوردستان.
رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا ئەگەرچی حاشا لە بێبەریی بوونی بەشێکی بەرچاو لە ژنانی کورد لە ماف و ئازادییە رەواکانیان ناکا، هاوکات ئەو راستییەش ناشارێتەوە کە وەدیهاتنی خەون و ئاوات و ئامانجەکانی ژن، لە گرەوی سەرکەوتنی خەباتی نەتەوەیی و دامەزراندنی دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندایە. 
رێکخراوەکەمان لەم بۆنەیەدا جارێکی دیکە پێ لە سەر پەرەپێدان و گرینگی دان بە هاوکاریی زیاتری نێوان رێکخراو و کۆڕ و کۆمەڵی ژنان لەگەڵ یەکتر دادەگرێتەوە و دەوری ژنان لە پێوەندیی لەگەڵ هەموو پرسەکانی نەتەوەکەماندا بەرز دەنرخێنێ.

رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا
٢٥ی نۆڤامبری ٢٠٢٣

سەرەوە