پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین
16/01/2024
بەیاننامەی PAK سەبارەت بە هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەولێر شەوی رابردوو جارێکی دیکە هەولێری پێتەختی هەرێمی کوردستان کەوتەوەبەر هێرشی هاژەکیی و درۆنیی ئێران. سپای پاسداران وێڕای وەئەستۆگرتنی ئەنجامدانی ئەو هێرشە، لە سێ بەیاننامەی یەک بەدوای یەکدا، بیانوو و پاساوەکانی ئەو هێرشەی راگەیاند. بەڵام سەرانی تاران و هاژەکهاوێژەکانیان باشتر لە هەمووان دەزانن کە بیانوو و پاساوەکانیان دوورن لە راستی و بێبنەما و پڕوپووچن. شوێنە بەرپەلامارکەوتووەکان و قوربانییە سڤیلەکان، سەلمێنەری گومان هەڵنەگریی ئەو راستییەن. پێویستە کوردستانیان ئەوە بزانن کە هۆکارە بنەڕەتییەکانی هێرشەکانی ئێران بۆسەر هەرێمی کوردستان دابڕاو نیین لە ناسنامە و بنیات و توخمە بناغەییەکانی ئەو دەوڵەتە کە رەگەزە سەرەکییەکانی دژبەرییە لەگەڵ کوردستان و کورد وەک ناسنامەیەکی سەربەخۆ و هەر قەوارەیەکی کوردستانیی خاوەن سەروەریی و خاوەن ئیرادە. بە وتەیەکی دیکە رێگریی لە ئازادیی کوردستان و دەرچوونی لە بندەستی و لە دۆخی کۆڵۆنی لە هەر پارچەیەکی ئەم نیشتمانە دابەشکراوە، بەشێکە لە بنەماکانی ئاسایشی نەتەوەیی دەوڵەتی کۆڵۆنیالی فارس. ئەوەی لەم هەلومەرجە نێودەوڵەتی و هەرێمییەدا، ڕێدەستی بۆ ئێران ئاواڵا و سانا کردووە کە بە پانەوە و بە فەرمیی هێرش بکاتە سەر پێتەختی هەرێمی کوردستان، لە رەهەندی ناوخۆییەوە ناکۆکی و ناتەبایی سیاسیی نێوان پارتە سیاسییەکان و دروستکەرانی بڕیاری سیاسیی هەرێمی کوردستان و لە رەهەندی دەرەکییەوە سازشکاریی و باجدانی ئیدارەی ئەمریکایە بە تاران و خەمساردیی لە حاست ئاسایش و هێمنیی هەرێمی کوردستان و دانیشتووانەکەیەتی. ئەمە لە حاڵەتێکدایە کە حکوومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆی ملنەدانی بە ویست و ئەجندای هەرێمیی ئێران و خۆبواردن لە بوون بە بەشێک لە محوەری مقاومەت و رێنەدان بە پەڕینەوەی ئێران لە هەرێمی کوردستانەوە بەرەو سووریا، لەبەر گوشاری بێپسانەوەی ئێراندایە. لەم هاوکێشەیەدا چاوەڕوانیی لە حکومەتی عێراق بۆ گرتنەبەری هەنگاوی بەکردەوە بەرانبەر ئێران، تەنیا کات بەفیڕۆدانە، لەبەر ئەوەی بڕیاربەدەستانی دەوڵەتی عێراق خۆیان وەک یەکەیەکی هێزی قودسی سپای پاسداران، بە دژایەتییکردنی هەرێمی کوردستان لەڕێی بڕینی بووجە، پەلاماردانی هەولێر و بڕیاراتی دادگای فیدراڵی، بەڕێوبەری هەمان ستراتیژیی ئێرانن. لە لایەکی دیکەوە ئامۆژگارییکردنی ئێران و لە پێگە و هەڵوێستی قوربانییەوە لەگەڵیدا ئاخاوتن، هەرێمی کوردستان لە پەلامار و تیرۆریزمی دەوڵەتی ئێران ناپارێزێ. بۆیە بۆ هەرێمی کوردستان تەنیا رێگای بەربەرەکانێ و بەرپەرچدانەوە ئاواڵەیە.ڕێگایەک پشت ئەستوور بە هێزی ٥٠ میلیۆن کوردستانیی لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بە پلان و ستراتیژ و رێکاری سەردەمییانەی رەق و نەرم و دیپلۆماسییەکی چالاک! پارتی ئازادیی کوردستان PAK وێڕای راگەیاندنی هاوخەمیی لەگەڵ سەرۆکایەتی و حکومەت و خەڵکی هەرێمی کوردستان و پارتە سیاسییەکانی، سەرەخۆشیی پێشکەشی بنەماڵەی شەهیدەکانی تاوانی تاران دەکات و پشتیوانیی خۆی لە هەرێمی کوردستان و ئامادەیی بۆ هەڵگرتنی هەر ئەرکێک بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئێران و دەست و پێوەندەکانی رادەگەیێنێتەوە. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢٦ی بەفرانباری ٢٧٢٣ک ١٦ی ژانویەی ٢٠٢٤ز
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا