دواین هەواڵ

2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 په‌یامی سه‌رۆكیPAK به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵی جیهادی خومه‌ینی دژی كوردستان و به‌ره‌نگاریی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 به‌یاننامه‌ی سپای میللیی كوردستانS.M.K به‌ بۆنه‌ی 46هه‌مین ساڵهاتی جیهادی خومه‌ینی و به‌ره‌نگار بوونه‌وه‌ی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە

ڕاگەیەندراو

راگەیەندراوی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە هێرشی درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر هەسەدە

06/02/2024

 

راگەیەندراوی سپای میللیی کوردستان
سەبارەت بە هێرشی درۆنی سپای پاسداران بۆ سەر هەسەدە

  بەرەبەیانی رۆژی ١٦ی رێبەندانی٢٧٢٣کوردی، رێکەوتی ٥ فێورییەی ٢٠٢٤ زایینی، گروپە بەکرێگیراوەکانی سەر بە هێزی قودسی سپای پاسدارانی ئێران لە ناوچەکانی ژێردەسەڵاتی سووریاوە، لە رێگەی درۆنەوە هێرشێکیان کردەسەرئاکادیمیای پەروەردەی هێزەکانی کۆماندۆی هەسەدە لە نزیک کێڵگەی نەوتیی عومەر لە رۆژهەڵاتی دێرەزوور.
لە ئاکامی هێرشی بەکرێگیراوانی هێزی قودسی سپای پاسداران، ٦ رۆڵەی کوردستان لە ریزەکانی شەڕڤانانی هێزەکانی سووریای دیموکرات، شەهیدبوون.
ئێران بە پێکهێنان، ئاراستەکردن و فەرماندەیی دەیان هێزی بەکرێگیراو لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست ڕێکخەری سەرەکیی تێرۆر و ناسەقامگیری و خوڵقێنەری شەڕ و خوێنڕێژییە لە هەموو ئەو وڵاتانەی کنەی تێ کردوون. 
سپای میللیی کوردستان وێڕای هاوخەمیی لەگەڵ بنەماڵەی شەهیدانی ئەو هێرشە تێرۆریستییە، لەسەر پێویستیی تێکشکاندنی هەموو گرووپە بەکرێگیراوەکانی بەرفەرمانی ئێران و رادانی هێزەکانی سپای قودس لە هەموو ئەو وڵاتانەی کە پێگەیان لێ دامەزراندووە، پێدادەگرێ و ئامادەیی خۆی بۆ بەشداریی لەو پڕۆسەیە، دەردەبڕێ.
یەکەکانی سپای میللیی کوردستان لە رۆژانی ١٩_٢٦ ی ئۆکتۆبری ٢٠١٧ز، شانبەشانی هێزەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان، دەوری گرینگیان لە تێکشکاندنی هێرشی سپا و گرووپەکانی بەرفەرمانی ئێران لە عێڕاق، بۆ داگیرکردنی هەولێر گێڕا.

سپای میللیی کوردستان SMK
فەرماندەیی گشتیی
 ١٧ی رێبەندانی ٢٧٢٣ کوردی
 ٦ی فێورییەی ٢٠٢٤ زایینی

سەرەوە