دواین هەواڵ

2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 ​ بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ​ ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە

ڕاگەیەندراو

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران

11/02/2024

 

بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK
بە بۆنەی چل و پێنجەمین ساڵی ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی لە ئێران

ئەمڕۆ ٢٢ ڕێبەندانی ٢٧٢٣کوردی، یازدەی فێورییەی ٢٠٢٤زایینی، چل و پێنج ساڵ بە سەر کۆتاییهاتنی حکوومەتی پاشایەتیی لە ئێران، تێپەڕی.
 ڕووخانی حکوومەتی پاشایەتی و کۆتاییهێنان بە دەسەڵاتی بنەماڵەی پەهلەوی وەک یەکێ لە دوژمنە سەرسەختەکانی نەتەوەی کورد، ڕووداوێکی گرینگی سیاسیی بوو کە خوێن و خەباتێکی زۆر و دوور و درێژی تێچوو؛ بەڵام لەبەر ئەوەی بناغەکانی دەوڵەت-نەتەوەی ڕەزاخانیی لە شوێنی خۆیان مانەوە و دەستیان لێ نەدرا؛ بە هاتنە سەر کاری کۆماری ئیسلامی، فۆڕم و قۆناغێکی کارەساتبارتر لە داگیرکاری، کوشتار و تاڵان و هەموو ناسێنەکانی ئیستیعمارگەریی، بەسەر کورد و نەتەوە بندەستەکانی دیکەدا سەپا.
ئەوەی لە ماوەی یەک سەدەی ڕابردوودا کێشە و لەمپەڕی سەرەکیی کورد و کوردستان بووە بۆ گەیشتن بە ئازادیی و ئاسایش و سەرەوەری نەتەویی، ئەم دەوڵەت- نەتەویە بووە. هەموو ئەو کارەساتانەی کە لە ماوەی یەک سەدەی پێشوودا لە لایان حکوومەتەکانی پاشایەتیی پەهلەوی یەکەم و دووهەم و  کۆماریی خومەینی و خامەنەییدا، بەسەر کورد و کوردستان هاتوون؛ لە سۆنگەی ئەم دەوڵەت-نەتەوەیە و سەروەریی نەتەوەی فارسەوە بووە. 
    بۆیە دەستاودەستکردنی دەسەڵات و حوکمڕانیی لە نێوان تاقمەکانی نەتەوەی حاکم و گۆڕانی شکڵی حکوومەت وەک ئەوەی لە ٢٢ی ڕیبەندانی ٤٥ ساڵ لەمەوبەر ڕوویدا، بە بێ هەڵوەشانەوەی بناغەکانی دەوڵەت- نەتەوەی فارس، ناتوانێ ببێتە دەرفەت و کرانەوەی ڕیگای چارسەری پرسی کوردستان. ئەرکی هەرە لە پێش و گەوهەریی کوردییەت و خەباتی کوردستانیی، هەڵگرتنی تەوقی سەروەریی دەوڵەتی فارس لە سەر کوردستان و وەدەستهێنانی مافی دیاریکردنی چارەنووس و سەروەریی نەتەوەییە.
پارتی ئازادیی کوردستان بە دەربەستیی لە حاست یەک سەدە خوێن و خەبات و مەینەتی ڕۆڵەکانی کوردستان، بە پشت بەستن بە ڕەوایی ئەو مافانەی کە خوا و سروشت و یاسا و کۆنوانسیۆنە نێودەوڵەتییەکان بە کوردیان بەخشیوە؛، وێڕای خەباتی شێلگیرانە دژی  کۆماری ئیسلامیی ئێران، لە پێناو گەیشتن بە سەروەریی و سەربەخۆیی کوردستان، بەربەرەکانی لە گەڵ هەموو حەولەکانی نۆژەنکردنەوەی دەوڵەت-نەتەوەی فارس دەکات. 
پارتی ئازادیی کوردستان داوا لە کوردستانیان دەکات، لە پێناو ئەم ئەرک و ئامانجە پیرۆزەدا، پاڵپشتی بن و هێز و وزەی زیاتری پێ ببەخشن.

پارتی ئازادیی کوردستانPAK
٢٢ی ڕێبەندانی ٢٧٢٣ک
١١ی فێورییەی٢٠٢٤ز

سەرەوە