پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە 2024-09-15 ٢٥ی خەرمانان؛ دیمەنەکانی ئەمڕۆی مانگرتن لە بەشێک لە شارەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان 2024-09-15 کوردستان بەردەوامە لە ململانێ بۆ سەروەریی نەتەوەیی راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی سەرکەوتنێکی دیکەی کوردستان بەسەر تاران دا 2024-09-10 بەیاننامەی PAK بە بۆنەی دووهەمین ساڵوەگەڕیی راپەڕینی ژینا 2024-09-07 ڕادەستکردنەوەی بێهزاد خەسرەوی مەحکووم و شەرمەزار دەکەین
13/02/2024
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بۆ تەحریمی چالاکانەی هەڵبژاردنەکانی 11ی ڕەشەمەی دەوڵەتی داگیرکەر ڕۆڵەکانی نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستانی داگیرکراو ! تاران جارێکی دیکە هەموو تواناکانی خۆی خستووەتە گەڕ بۆ ئەوەی رۆژی یازدەی ڕەشەمە، شانۆگەرییەکانی هەڵبژاردنی مەجلیسی شۆرای ئیسلامی و مەجلیسی خۆبرەگان بەڕێوە بەرێت. ئەزموونی ١٠٠ ساڵەی دەوڵەتی فارس و 45 ساڵی سیستەمی کۆماری ئیسلامیی، سەلمێنەری ئەو ڕاستییەن کە هەڵبژاردنەکانی ناو ئەم دەوڵەتە هێندێک شانۆگەریی و عۆینبازیی سیاسیین کە نە فڕیان بەسەر پڕەنسیپی هەڵبژاردنەوەیە، نە هیچ پێوەندییەکیان بە ڕێزدانان و بەهێندگرتنی ویست و دەنگی خەڵکەوە هەیە. بەڵکوو چ لە شێواز و چ لە ناوەڕۆکدا گاڵتەجاڕییەکی پڕ فرت و فێڵ و کۆت و بەند کراوی بەڕێوبەرانی دەوڵەت و سیستەمی سیاسییە کە دواتر بە جێگۆڕکێ و هەڵکشان و داکشانی نێوان ژمارەیەک لە دەست و پێوەندە سوێند خواردووەکانی«عولیاحەزرەت» و«حەزرەتی ئیمام» و«موقامی موعەزەم»، بۆ بەڕێوەبردنی دەوڵەتێکی کۆلۆنیالی و سیستەمێکی دیکتاتۆر و تۆتالیتێر، کۆتاییان هاتووە. ئەوەندەی بۆ کوردستان دەگەڕێتەوە، بابەتەکە ئامانج و تایبەتمەندیی جیاوازی تێدایە. کاربەدەستانی دەوڵەتی داگیرکەری فارس تێدەکۆشن بە ڕکێش کردنی خەڵکی کوردستان بۆ سەر سنووقەکانی شانۆگەریی هەڵبژاردن، پێوەندیی ڕاستەقینەی نێوان تاران و کوردستان کە بریتییە لە پێوەندی نێوان داگیرکەر و داگیرکراو، پشارنەوە. تاران تێدەکۆشێ کوردستان وەک بەشێکی ئاسایی لە "ئێران" و کورد وەک هاوناسنامەی، نەتەوەیەکی ساختە بە ناوی "ملت ایران" لەناو قەوارەی دەوڵەت، پیشان بدات. لەگەڵ هەموو ئەو ئامانج و نیاز و تایبەتمەندییانەی کە هەڵبژاردن لەناو ئەو دەوڵەت و سیستەمەدا هەیەتی، لە شانۆگەرییەکانی ئەمجارەدا، تاران خۆی لە مەبەست و نیاز و پلانێکی گەورەی دیکە مەڵاس داوە کە بریتییە لە: سڕینەوەی وێنەی گەورەترین ڕاپەڕینی 45 ساڵی ڕابردووی کوردستان و نەتەوەکانی بندەستی ئێران؛ ڕاپەڕینی مەزنی ژینا ! ڕۆلەکانی کوردستانی زامدار! تاران تێدەکۆشێ و بۆی گرینگە بە ڕازییکردن یان بە زۆر بردنی ئێوە بۆ سەر سنووقەکانی ئەو شانۆگەرییانە، شانازیی لێدانی چەخماخە و پێشەنگایەتیی ڕاپەڕینی ژینا، لە کوردستان بستێنێتەوە. تاران حەول دەدات بەو شانۆگەرییانە دیوێکی پێچەوانەی دیمەنەکانی حەماسەی سەرشەقامەکان لە ڕاپەڕینی ژینادا، پیشانی جیهان و لایەنگرانی بدات. تاران بە تەمایە بە دەرکەوتنی ئێوە لە پای سنووقەکانی دەنگدان، شکۆی کچەکانمان کە سینگیان کردە قەڵغانی فیشەکی دوژمن و کوڕەکانمان کە بە عەشقەوە لە مەرگ نەدەسڵەمینەوە، بشکێنێ. تاران دەیهەوێ، ناو و ناوبانگ و دیمەنەکانی ئەو ڕاپەڕینە مەزنە لە زەینی گەلان و دەوڵەتانی جیهاندا بشواتەوە و لە جێگایان دیمەنی دەستەمۆ بوونمان پیشان بدات. بەڵێ؛ تاران دەیهەوێ بەمجۆرە بەهاکانی کۆڵنەدان و بەرەنگاریی و هەستان و گلان لە ڕۆڵەکانی بنارەکانی «دێنا»،«زەردەکوو»،«داڵانکوو»،«کەوەرکوو»،«مانێشت»،«پەڕاو»، «شاهۆ»،«کۆساڵان»،«ئاویەر»،«ئاربابا»،«وەنەوشە»،«تەرەغە»،«هەڵگورد» و «ئاگریی»، بستێنێتەوە! بۆیە،ئەوانەی لەم نیشتمانە زامدارەوە، خۆیان بۆ بەشداریی لە مەجلیسەکانی داگیرکەر کاندید کردووە، دەبێ بزانن لەو گەوەڕەی بۆی دەچن، دەبێ پاشاخوڕی فەرماندەکانی سپای پاسداران و تێرۆریستەکانی وەزارەتی ئیتلاعات کاوێژ بکەنەوە. ئەوانەش کە دەچنەسەر سنووقەکان وبەشداریی ئەو هەڵبژاردنانە دەکەن، دەبنە ئامڕازی پیلان و ئامانجەکانی تاران؛ دەبنە هاودەستی ئەوانەی فیشەکیان بە سینگی کوڕان و کچانی نیشتمانەکەمانەوە ناوە؛ دەبنە هاودەستی ئەوانەی تەنافی داریان خستووەتە ملی لاوانی بە دیل گیراومان؛ دەبنە هاودەست و هاودڵی ئەو پاسدارانەی درۆن و هاژەکیان بە بارەگاکان و ماڵی پێشمەرگەوە نا و کوڕە ئازاکانیان لە خوێن گەوزاندین و ژن و منداڵی ساوایان کوشتین. بەڵێ؛ بەشداریی لەو شانۆگەرییانەدا ،کولاندنەوەی هەموو ئەو زام و برینانەیە؛ گۆڤەند گێڕانە لەسەر گڵکۆی شەهیدەکان و شەهیدە گۆڕ غەریب و گۆڕ نادیارەکانمان.تەنیا هەڵبژاردن و دەنگدانێ بۆ کوردستانیان پیرۆز و جێگای شانازییە کە ڕێفراندۆمی دیاریی کردنی چارەنووسیی سیاسیی کوردستان بێت. دەبا لە بەختیاری و لوڕستاناتەوە هەتا ئیلام و کرماشان، لەوێوە بۆ ئەردەڵان و هەورامان و موکریان هەتا قەڵای چارییە و خۆراسان؛ بە بەشداریی نەکردن و تەحریمی شانۆگەرییەکانی 11 ڕەشەمە، پەیامی کۆڵنەدان و خەبات لە ڕێی ڕزگاریی خاک و ئەستاندنی ئازادیی و سەربەخۆیی، بە ڕووی تاران و گشت جیهاندا بدەینەوە و ڕۆحی شەهیدانی راپەڕینی ژینا و سەربەدارانی زیندانەکانی داگیرکەر، شاد بکەین. پارتی ئازادیی کوردستان PAK 24رێبەندانی 2723 کوردی 13 فێوریەی 2024زایینی
بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین"
ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا