پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-06-26 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە» 2025-06-13 🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد: 2025-06-13 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران 2025-06-03 لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە» 2025-05-21 بەیاننامەی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی ٣٠ گوڵان، ٣٤ ساڵەی دامەزراندنی پارتی ئازادیی کوردستان و پێنجەمین ساڵی پێکهێنانی سپای میللیی کوردستان 2025-05-20 ٣٤ ساڵ خەبات لەپێناو دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستاندا 2025-05-19 هەرێمی کوردستان لە نێوان شەرعییەت و متمانەی دەرەکیی و ناوخۆیی‌دا (بەشی یەکەم) 2025-05-14 بەرکوڵێک لە پەڕاوێزی بڕیارەکانی PKK 2025-05-10 هونەرمەند و راپێری کورد «خەتەر»کۆچی دوایی کرد 2025-04-26 بەڕێوەچوونی کۆنفڕانسی یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد لە رۆژاوای کوردستان 2025-04-26 پیرۆزبایی و پشتیوانیی پارتی ئازادیی کوردستانPAK لە کۆنفڕانسی "یەکڕیزی و یەکهەڵوێستیی کورد " لە ڕۆژاوای کوردستان 2025-04-22 تاوانێکی دیکەی دەوڵەتی داگیرکەر؛ لەسێدارەدانی ڕۆڵەیەکی کورد 2025-04-03 ڕاگەیەندراوی کۆبوونەوەی مەجلیسی گشتیی پارتی ئازادیی کوردستان PAK 2025-03-01 پەیامی سەرەخۆشیی پارتی ئازادیی کوردستان به بۆنه‌ی گیان لەدەست دانی پۆلێك شاخەوانی رۆژهه‌ڵاتی داگیركراو! 2025-02-20 ئاگادارییەک لە هەوڵگریی و ئاسایشی سپای میللیی کوردستانەوە سەبارەت بە گەڕێکی دیکە لە پیلانگێڕییەکانی دوژمنی داگیرکەر
21/02/2024
سەدەیەک ململانێ نێوان داگیرکەران و کوردستان لە سەر سڕینه‌وه و مانەوەی زمانی کوردیی به‌یاننامه‌یPAKبه بۆنه‌ی ڕۆژی جیهانیی زمانی دایكیی
زمانی كوردیی هەر وەک خاکی کوردستان و نەتەوەی کورد ، به دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌ت-نه‌ته‌وه‌كانی فارس و ترك و عاره‌ب له ١٠٠ ساڵی پێشوودا لە بەر پەلامار و گوشاری سیسته‌ماتیكی لە ناوبردن، تواندنه‌وه وپه‌ڕاوێزخستندا بووه. کورد کە لە پێکهێنانی دەوڵەتی ناسیۆنالی خۆی دواکەوت و بە پلانی زلهێزەکان کرایە کۆڵۆنییەکی نێودەوڵەتیی،له ناو ئه‌م ده‌وڵه‌تانه‌دا، زمانی داگیرکەرەکەی لێکراوەتە "فەرمی" و بەسەریدا سەپێندراوە. دەوڵەتە داگیرکەرەکانی کوردستان بە سیاسەتی قەدەغەکردنی زمانی دایکیی، یان رێگریی لە خوێندن و پەروەردەی کوردستانیان بە زمانی دایکییان، زەبری گەورەیان لە سایكۆلۆژیای تاک و کۆی کوردستان داوە. له ئێران ڕۆشنبیرانی فارس به گشتی و ئاڵقه‌ی«به‌ڕلینییه‌كان» به تایبه‌تی له توێی گۆڤارەکانی «كاوه» و «ایرانشھر»دا، تیۆریی یه‌ك نه‌ته‌وه ویه‌ك زمانیان داڕشت و زمانی فارسییان كرده ته‌وه‌ری وه‌كیه‌ك كردنی كه‌لتووریی و ناسنامەیی. بۆیه پێیان له‌سه‌ر ئه‌وه داگرت كه: هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان له ناو به‌رن وگشت پێکهاتە ناسنامەییەکانی ناو ئەو دەوڵەتە بكه‌نه خاوه‌ن یه‌ك زمان و نافارسه‌كان ناچار بكه‌ن زمانی خۆیان له بیر بچێتەوە و هه‌ر لایه‌كیش سه‌ربزێوی كرد، له‌شكری بكه‌نه سه‌ر. به هاتنه سه‌ركاری ده‌وڵه‌تی به‌ناو مۆدێڕنی په‌هله‌وی، فارسیفیکاسیۆن و له‌ناو بردنی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان له پێناو به«ئێرانیی كردنی هه‌موو» گرووپه نه‌ته‌وه‌ییه‌كانی ناو ئه‌و ده‌وڵه‌ته بووه سیاسه‌تی فه‌رمیی. ده‌وڵه‌ت بەو سیاسەتە و له‌و پێناو ئه‌و ئامانجه‌دا، ڕووی له په‌ره‌پێدانی قوتابخانه و دامه‌زراوه كه‌لتوورییه‌كان و قه‌ده‌غه‌كردنی به‌كارهێنانی زمانه نافارسییه‌كان و دامه‌زراندنی مامۆستای فارس و دوور خستنه‌وه‌ی هه‌ر مامۆستایه‌كی فارسیی نه‌خێو، كرد. بۆ چه‌ساپه‌ندنی ئه‌م ستراتیژییەش پشتی به ئه‌ڕته‌ش و زه‌بر و زنگ له حاست هه‌ر به‌رهه‌ڵستكارییه‌ك، به‌ست و خەزێنەی دەوڵەتی خرایە بەردەست. ئه‌و بناغه‌یه‌ی كه ڕۆشنبیران و ده‌وڵه‌تمه‌دارانی فارس له سه‌ره‌تای دامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی به ناو مۆدێڕنی ئێران‌دا سه‌باره‌ت به زمان دایانڕشت و په‌یڕه‌ویان كرد، ئاڵوگۆڕه‌كانی ده‌سه‌ڵات و حوكمڕانیی لە نێوان سیستەمی پاشایەتی و کۆمارییدا، له‌قیان نه‌كرد و هه‌نووكه‌ش گوتار و ڕوانگه و ڕێكاری زاڵە. ڕۆشنبیرانی فارس، چ ئه‌وانه‌ی ناو ده‌سه‌ڵات و چ ئه‌وانه‌ی ئۆپۆزیسیۆن حه‌ولیان ئه‌وه بووه كه زمانه‌كانی دیكه بده‌نه به‌رحاشا و په‌ڕاوێز خستن وسه‌روه‌ری و سه‌رداریی به زمانی فارسی ببه‌خشن. دام و ده‌زگا پێوه‌ندییداره‌كانی ده‌وڵه‌تیش له ڕه‌هه‌ندی جۆراوجۆره‌وه ئه‌م بنه‌مایه‌یان كردووه‌ته سیاسه‌تی زمانیی ده‌وڵه‌ت. ئه‌گه‌ر له سه‌رده‌می په‌هله‌ویدا «ئه‌حمه‌د كه‌سره‌ویی» به پانه‌وه ئاره‌زووی له ناو بردنی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كانی ده‌رده‌بڕی وحكوومه‌ت بە پلانی دیارییکراوەوە ڕووی له به‌ئێرانیكردنی هه‌موو دانیشتوانی ناو ده‌وڵه‌ت كردبوو، ئێستا له كۆماری ئیسلامی‌دا ئه‌نجوومه‌نی دیاریی كردنی سیاسه‌تی زمانی فارسی(شورای سیاست گذاری زبان فارسی) به ئاشكرا دژایه‌تی هه‌موو زمانه نافارسییه‌كان ده‌كات و به‌كارهێنانی زمانه نافارسییه‌كان بۆ ناو دانان لەسەر دامه‌زراوه و كۆمپانیا و شوێن و پیشه‌كان قه‌ده‌غه ده‌كات. هه‌روه‌ها به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تۆماری ئێران، ڕێگا نادات، دایك وباوكانی كورد بێجگه له‌و ناوانه‌ی كه خۆیان دیاری‌یان كردوون، ناوێكی دیكه له مناڵه‌كانیان بنێن. نەتەوەی کورد لە ڕۆژهەڵاتی داگیرکراو، هەر لە سەردەمی بنیاتنانی دەوڵەت – نەتەوەی رەزاخانییەوە لە ئێران، هەتا ئەمڕۆ، وێڕای ئەوەی لە هەر دەرفەتێک بۆ پچڕاندنی کۆت و بەندی نەتەوەیی و هەڵگرتنی سەروەریی ئێران لە سەر کوردستان خەباتی کردووە؛ بە بەکارهێنانی زمانی کوردی لە بەستێنەکانی ئاخاوتن لە ناو خێزان و کۆمەڵ و خوله‌كانی فێركاریی له ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه،ئافراندنی شێعر و چیرۆک و مۆسیقا‌و گۆرانی و لاوک و حەیران و هۆرە و موور و چەمەری، زمانەکەی لە فەوتان پاراستووە. هەروەها لە ٤٥ ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای زەبر و زەنگی دوژمنی داگیرکەر، کەسایەتییە ئەدەبییەکانی كورد بە تێکۆشانی تاکەکەسیی خۆیان و ئەنجوومەنە ئەدەبییەکان بە چالاکیی و بەرهەمەکانیان ، دەورێکی گرینگ‌یان لە پاراستن و گەشەپێدانی زمانی کوردیی گێڕاوە.پارتی ئازادیی کوردستان، بە ڕێز و بایەخەوە دەڕوانێتە ئەو دەور و تێکۆشانە و سڵاو دەنێرێت بۆ سەربازانی پارێزەری وشە و پەیڤی کوردیی. لەم بۆنەیەدا، پارتی ئازادیی کوردستان لەسەر ئەو راستییە پێدادەگرێتەوە کە دەستەبەر کردنی پاراستنی زمانی كوردیی و خۆڕاگریی بەرانبەر شەپۆلە کەلتوورییەکانی سەرووی هێز و ئیرادەی کوردەواریی،لە گرەوی دابین کردنی سەروەریی سیاسیی و گەیشتن بە سەربەخۆیی و دامەزراندنی دەوڵەتی كوردستاندایه. پارتی ئازادیی کوردستانPAK ٢ی رەشەمەی ٢٧٢٣ ٢١ی فێورییەی ٢٠٢٤
راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستان لەمەڕ لەسێدارەدانی سێ بەندکراوی کورد، بەتۆمەتی هاوکاریی مۆساد. «تاران تۆڵەی شکستیی شەڕ؛ لە کوردستانییان دەکاتەوە»
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAKبەبۆنەی بەرپەلامارکەوتنی ئێران
🔻"ئۆپەراسیۆنی هێزی شێر"🔻 هێرشی ئیسراییل بۆ سەر ئێران دەستی پێ‌کرد:
لە«طَيْرًا أَبَابِيلَ»ـەوە بۆ «تۆڕی جاڵجاڵووکە»