پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-02-05 کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران 2025-01-22 پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان 2025-01-22 ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان 2025-01-19 ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا 2025-01-12 بانگەوازی پارتی ئازادیی کوردستان بۆ رێگرییکردن لە حوکمی لەسێدارەدانی پەخشان عەزیزی و وریشە مورادی " با رێ لە ئێعدامی کچەکانمان بگرین" 2024-12-29 ئەندامێکی PAK و پێشمەرگەیەکی پێشووی سپای میللیی کوردستان تێرۆر کرا 2024-12-08 ڕاگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK بەبۆنەی ڕمانی دەسەڵاتی بەشارئەسەد لە سووریا 2024-12-07 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە رووداوەکانی سووریا و دۆخ و داهاتووی رۆژاوای کوردستان 2024-11-20 هونەرمەند برایم قادری کۆچی دوایی کرد 2024-11-18 ڕاگەیاندراوی هەواڵگری و ئاسایشی سپای میللیی کوردستان سەبارەت بە دەورێکی تازە ئەڕا پووچەڵکردنەوەی پیلانەکانی دوژمن 2024-11-01 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە داخستنی کونسولخانەکانی ئێران لە ئاڵمان 2024-10-27 راپۆرتی بەڕێوەچوونی کۆنفرانسی بەرەی نەتەوەکان بۆ مافی دیارییکردنی چارەنووس-ئێران لە ئاڵمان 2024-10-26 ئیسراییل هێرشی راستەوخۆی کردەسەر ئێران 2024-09-29 راگەیەندراوی پارتی ئازادیی کوردستانPAK سەبارەت بە کوژرانی حەسەن نەسروڵڵا 2024-09-28 حیزبوڵڵا، کوژرانی حەسەن نەسروڵڵای پشتڕاست کردەوە
08/03/2024
بهیاننامهی تیپی تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK به بۆنهی ٨ی مارس رۆژی جیهانیی ژن ژنانی ئازا و تێکۆشەری نیشتمان! کوردستانییانی وڵاتپارێز! بە بۆنەی گەڕانەوەی ٨ی مارس، ڕۆژی جیهانیی ژن، فەرماندەیی تیپی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان TAK پیرۆزباییەکی گەرمتان پێشکەش دەکات. لەم رۆژە نێونەتەوەییەدا کە ساڵانە بۆ ئاوڕدانەوە لە ماف و ئازادییەکانی ژنان و رێزگرتن لە پێگەیان یاد دەکرێتەوە، لەسەر درێژەدان و بەردەوامیی خەباتی هاوتەریبی رزگاریی نەتەوەیی و یەکسانیی رەگەزیی، پەیمانتان لەگەڵ نوێ دەکاتەوە. یادکردنەوەی رۆژی ژن بۆ ژنی کورد وەک نەتەوەیەکی بێ دەوڵەتی 50 ملیۆنی کە خەباتەکەی هاوکات لەگەڵ رەتکردنەوەی هەڵاواردن و چەسپاندنی یەکسانیی رەگەزیی؛ خەباتە بۆ هەڵگرتنی دەسەڵات و سەروەریی دەوڵەت نەتەوەکانی فارس، عەرەب و ترک لەسەر کوردستان و گەیشتن بە رزگاریی یەکجاری و سەربەخۆیی کوردستان ئاوێتە بووە؛ تایبەتمەندیی خۆی پێ دەبەخشێ. تیپی تەوارەکانی کوردستان TAK وەک لەشکرێکی رێک و بە دیسیپلین، وێڕای بەرچاوبوونی سەرجەم فاکتەرە کەلتوورییەکانی ناو کۆمەڵگای کوردەواریی، لەسەر ئەوە سوور و پێداگرە کە هۆکاری سەرەکی و بنەڕەتی دۆخی ژنی کورد و هەموو ئەو ستەم و نادادپەروەرییانەی بوونەتە لەمپەر بۆ گەیشتن و دابینکردنی ماف و ئازادییەکانی، سێبەری سەروەری و دەسەڵاتی داگیرکەرانە لەسەر نەتەوە و نیشتمانەکەمان. لەم بۆنەیەدا، تەوارەکانی ئازادیی کوردستان TAK لە پێناو دواییهێنان بە سەروەریی دەوڵەتی داگیرکەری فارس لەسەر کوردستان و کۆتاییهێنان بە سەرجەم ئەو کارەسات و مەینەتانەی ئاکامی ژێردەستەیی و داگیرکراویی خاک و نیشتمانەکەمانن، داوا لەسەرجەم ژنان و کچانی رۆژهەڵاتی داگیرکراو لە ماکۆوە تا یاسووج و خۆراسان دەکات روو لە ریزەکانی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان TAK بکەن و لەم مەکۆیەوە کە مەکۆی رۆڵگێڕان و شکۆی ژنی رۆژهەڵاتە لەپێناو رزگاریی و سەربەخۆیی کوردستان و دابینکردنی یەکسانی و رەتکردنەوەی هەر جۆرە هەڵاواردن و هەر هەڕەشە و چەوسانەوەیەک کە لە دژی ژنانی نیشتمانەکەمان دەکرێ ، بەربەرەکانێ و خەبات بکەن. لەم رۆژەدا، وێڕای سڵاو، ئەمەگ و وەفا بۆ سەرجەم ئەو ژنانەی بە درێژایی مێژووی کوردستان رۆڵی گرینگ و کارایان گێڕاوە لە خەبات و تێکۆشان دژی داگیرکەران و پاراستنی ناسنامەی نەتەوەییمان، سەری رێز دادەنەوێنین لە حاست ههڤاڵانی شههیدمان، سهعادهت پیرانشاری، نیگار حسهینی، سهبا سادقی(یهسنا)، زارا غولامی( ئهوین) و سەحەر غەفاری(بێریتان كرمانج) کە لەسەنگەری پێشمەرگایەتی و لە بەرەنگاربوونەوەی داگیرکەرانی کوردستاندا، لە پێناو ئهو ئامانجانهدا، گیانیان بهختكرد. هەروەها دەستی ئەو ژن و کچە قارەمانانە دەگوشین کە لە ریزەکانی تەوارەکانی ئازادیی کوردستان TAK بەو رۆڵەی کە لە سپای میللیی کوردستاندا و لە بەرەکانی جەنگ گێڕاویانە و شانازی و شکۆیان بە کوردستان بەگشتیی و رۆژهەڵاتی کوردستان بەتایبەتیی بەخشیوە. فهرماندهیی تیپی تهوارهكانی ئازادیی كوردستان TAK 18ی رهشهمهی 2723 کوردی 8ی مارسی 2024 زایینی
ترسی دەوڵەتی داگیرکەری ئێران لە سەرکەوتنی بەڕێوەچوونی مانگرتنەکان
ڕاگەیاندنی هاوبەشی حیزب و لایەنە سیاسییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ مانگرتنی گشتی لە ڕۆژی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندانی ١٤٠٣دا
پیرۆزبایی بەبۆنەی سەرکەوتنی مانگرتنی گشتی چوارشەممە ٣ی ڕێبەندان
کۆچی دوایی دایکە شەھیدێکیPAK لە کۆڕی یاران