پارتی ئازادیی کوردستان
لەپێناو دامەزراندنەوەی دەوڵەتی جمهوریی کوردستاندا
سەرەتا
ئاخاوتن
بابەت
دیدار
بۆ کوردستان
کوردستانی
ناوچەیی
جیهانی
سەرۆکایەتی
ڕاگەیەندراو
کۆمیتەی ناوەندی
مەجلیسی گشتی
هیتر
هونەر و وێژە
پێشمەرگە
مافی مرۆڤ
دیمانە
کۆنگرەی یەک
ڤیدیۆ
پەیوەندی
ئەرشیف
ئەرشیفی پێشومان
پەیوەندیمان پێوە بکە
2025-09-15 بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا 2025-08-24 بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا 2025-08-19 پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان 2025-08-19 راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد 2025-08-18 بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد 2025-08-15 کوردستان خوێنی رۆڵەکانی ون ناکا 2025-08-15 ناسیۆنالیزمی نوێی کوردستانیی(Neo-Kurdish Nationalizm) دەرچوون لە دوانەی چەپ و ڕاست، لە پێناو بیری سیاسیی،دیسکۆرس و ئایدۆلۆژیای کوردستانیی دا 2025-08-12 پەیامی رێکخراوی لاوانی ئازادیی کوردستان بەبۆنەی رۆژی جیهانیی لاوان 2025-08-08 نەتەوەسازیی ئێرانیی لە تراژیدیاوە بۆ کۆمیدیا؛ لە حاشا و سڕینەوەی فیزیکییەوە بۆ حاشا و سڕینەوەی هێمایی! 2025-08-02 ناسیۆنالیزمی فارس؛ دوورینی ناسنامەیەکی خوێناویی بۆ دەوڵەت و دانیشتوان 2025-07-31 دروشمە نوێیەکانی ڕۆژھەڵاتی کوردستان؛ زمانی رزگاریی و شکستی نەتەوەسازیی ئێرانیی 2025-07-30 سنە و سەقز فیداکاریی ژینگەپارێزانیان، بەرز ڕاگرت 2025-07-28 شەهیدبوونی سێهەمین ژینگەپارێزی برینداری ئاگرکەوتنەوەکەی چیای ئاویەر 2025-07-28 دار و دەوەنی نیشتمان و جەستەی لاوەکانی،لە ئاگری داگیرکەردا (ڕاگەیەندراویPAKبە بۆنەی گیانبەختکردنی٣لاوی نیشتمان) 2025-07-27 شەهیدبوونی ژینگەپارێز چیاکۆ یوسف نژاد، لە ئاکامی سەختیی برینەکەیەوە
08/03/2024
پەیامی سەرۆکی PAK بەبۆنەی رۆژی جیهانیی ژن ( بۆ پێشەوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵگایەکی یەکسان). بەبۆنەی گەڕانەوەی 8ی مارس رۆژی جیهانیی ژن، پیرۆزبایی لە ژنانی کوردستان لە هەموو بەشەکانی خاکی نیشتمان دەکەم. ئازارەکانی ژنانی کوردستان ھەرگیز بە ڕۆژێک بەیان ناکرێن و ھیچ ڕۆژێک بەتەنیا ناتوانێ بیرھێنەرەوە و ناسێنەری مێژووی دوانەیی ستەم و ڕاسان، ڕەنج و پەڕاوێزخران، ڕۆڵ و دامان، سرووشک و سەما، شادی و شیوەنی ژیانی ژنانی کوردستان بن. چیرۆکی بەسەرھات و ژیانی ژنی کورد لە ژێر ستەمی داگیرکەرانی کوردستاندا شایانی تەرخانکردنی ڕۆژان و بۆنەیەلی زۆرە. بەڵام داخی گرانتر ئەو کاتەیە کە بکەر یان ھۆکاری ستەم و ئازارەکانیان، خۆماڵیی بن. ئێمە لە پارتی ئازادیی کوردستان ھاوتەریب لە گەڵ خەبات بۆ ڕادانی داگیرکەر و گەیشتن بە دەوڵەت و سەربەخۆیی کوردستان، بەربەرەکانێ لە گەڵ هەر داب و نەریتێکی کۆمەڵایەتی و هەر هۆکارێکی یاسایی و کەلتووریی و ئابووریی کە بناخەکانی هەڵاواردنی رەگەزیی و خوڵقاندنی توندوتیژیی لە دژی ژن پێکدەهێنن و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی مرۆڤسالار کە تێیدا پەسندکراوە نێودەوڵەتییەکانی تایبەت بە ماف و ئازادییەکانی ژن بچەسپێنێ؛ لە گەوھەری تێکۆشانمانە. لە ریزەکانی پارتی ئازادیی کوردستاندا وێڕای بەربەرەکانێ لەگەڵ هەر ڕوانگەیەکی دژی ژن و ھەر ڕەفتارێک کە کەسایەتی و پێگە و مافەکانی ژن پێشێل بکا، بەردەوام دەبین لە پەروەردە و خوڵقاندنی دەرفەتی پێویست بۆ پەرەپێدان بە دەوری ژن لە هەموو ئاستەکاندا. ھاوکات لە گەڵ ئۆگریی و لێبڕاویمان بۆ وەدیھێنانی ئەو بەھا بەرزانە، ئەو ڕاستییەشمان لەبەرچاوە کە سەربەخۆیی کوردستان و گەیشتن بە کۆمەڵگایەکی یەکسان و مرۆڤسالار ئەرک و مافی ھاوبەشی ژن و پیاوە و ھیچیان بە لێکترازان و لێکڕاسان و دژبەریی و شەڕی نێوانیان وەدیی نایەن. لەم بۆنەیەدا سڵاو دەنێرین بۆ دایکانی زیندوو و مردووی ڕچەشکێنی ڕێی تێکۆشان،بۆ ژنانی ڕاپەڕینەکانی سەر شەقامەکان و تەوارەکانی ڕیزەکانی پێشمەرگە، بۆ ژنانی دیلی بەندیخانەکانی دەوڵەتانی داگیرکەری کوردستان و بۆ ژنە شەھیدەکانی مەیدانەکانی ئێعدام و گۆڕەپانەکانی نەبەرد لە گەڵ داگیرکەران. بە یەکڕیزی و یەکێتی ژنان و پیاوانی نیشتمان بۆ پێشەوە بەرەو سەربەخۆیی کوردستان و کۆمەڵگایەکی یەکسان. حسەین یەزدانپەنا ٨ی مارسی٢٠٢٤
بەیاننامەی پارتی ئازادیی کوردستان PAK بە بۆنەی سێهەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا
بە بەشداریی سەرۆکی PAK کۆنفرانسی یەکەمی رێکخستنەکانی دەرەوەی وڵات کۆتایی بە کارەکانی هێنا
بهیاننامهی سپای میللیی كوردستانS.M.K به بۆنهی 46ههمین ساڵهاتی جیهادی خومهینی و بهرهنگار بوونهوهی كورد
پهیامی سهرۆكیPAK به بۆنهی 46ههمین ساڵی جیهادی خومهینی دژی كوردستان و بهرهنگاریی نهتهوهیی كوردستان
راگەیەندراوی رێکخراوی ئازادیی ژنانی کوردستان-نینا بە بۆنەی ساڵوەگەڕی فەرمانی جیهادی خومەینی دژی نەتەوەی کورد